"رۆژی جیهانیی قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژیی سێكسی له شه‌ڕدا"ی ئه‌مساڵ له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له‌ژێر سه‌رباسی "رێگرتن له تاوانه‌كانی توندوتیژیی سێكسی له‌رێگه‌ی دادپه‌روه‌ری و پێشپێگرتنهوه" یادی ده‌كرێته‌وه.
به‌ڕێز كوبیش وتیشی كه ئه‌م سهرباسهی "رۆژی جیهانیی قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژیی سێكسی له‌شه‌ڕدا" له عیراقیش یادی ده‌كرێته‌وه.
ئه‌وه له‌مباره‌وه وتی "دادگاییكردنی تاوانباران رێگه‌یه‌كی پێشپێگرتنه به‌وپێیه‌ی كه ده‌توانێت هه‌ڵسوكه‌وتی شه‌ڕكه‌ره‌كان به‌رزه‌وت بكات و رێگه‌ش له تاوانی زیاتر بگرێت و بازنه‌ی شومی توندوتیژی و لهسزابهدهری و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ش تێك بشكێنێت".
ئه‌و زیاتر وتی "من به‌توندی داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌م بۆ دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران كه ئه‌مه‌ش ئه‌و دادپه‌ره‌وه‌رییه راستكهرهوهیه كه رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی و خانه‌واده‌كانیان داوای ده‌كه‌ن. له راستیدا كاتێك رزگاربووان هه‌لی گێڕانه‌وه‌ی سهربوردهكانیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت و به به‌رچاوی خۆشیانه‌وه تاوانباران سزا ده‌درێن و سوودیش له پاڵپشتی و پشتیوانی ده‌بینن ئه‌وه په‌راوێزبوون و خۆسهرزهنشتكردنیان كه‌م ده‌بێته‌وه و به كۆمه‌ڵگاش ده‌ڵێن كه ئه‌وان هه‌رگیز له‌وه‌ی روویداوه به‌رپرس نین".
له‌لایه‌كی تره‌وه ، به‌ڕێز كوبیش ده‌ستخۆشی له هه‌ردوو حكومه‌تی عیراق و هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ نانی هه‌نگاوی پێویست له ده‌ستنیشانكردنی دوو كه‌سی ده‌مڕاستی ئاستبه‌رز سه‌باره‌ت به "توندوتیژیی په‌یوه‌ست به شه‌ڕ"ه‌وه له به‌غداد و هه‌ولێر كه وه‌ك ههماههنگساز له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كار ده‌كه‌ن بۆ به‌ره‌وپێشبردنی جێبه‌جێكردنی "راگه‌یاندنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به پێش‌گرتن و به‌هاناوه‌چوونی توندوتیژیی سێكسی " كه له ئه‌یلولی ٢٠١٦ واژۆ كراوه. هه‌روه‌ها ، به‌ڕێز كوبیش داوای له حكومه‌تی عیراق كرد بۆ په‌له‌كردن له دامه‌زراندنی "هێزی ئه‌ركی نێوان وه‌زاره‌ته‌كان" بۆ چاودێریكردن و هه‌ماهه‌نگیكردنی جێبه‌جێكردنی ئه‌و "راگه‌یاندنی هاوبه‌ش"ه.
له كۆتاییدا، به‌ڕێز كوبیش وتی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بههاناوهچوونهكانی بۆ توندوتیژیی سێكسی ده‌خاته‌ڕوو له چوارچێوه‌ی "راگه‌یاندنی هاوبه‌ش"دا و به هاوبهشكاری له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عیراق و په‌یوه‌نداره سه‌ره‌كییه‌كانی تری وه‌ك كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و پیاوانی ئاینی دا له‌گه‌ڵ پێداگری زیاتر له‌سه‌ر پشتگیریكردن له رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه ناو كۆمه‌ڵگاكانیان".
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غهتاس به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١