ئەم پرۆژەیە کە لە لایەن ئەلمانیاوە پاڵپشتی دەکرێت ولە پارێزگاکانی دهۆک و هەولێری عێراق کاردەکات پەنابەرانی سووری لە کشتوکاڵی سەوزەی گوڵخانەکان ڕادەهێنێت و پاڵپشتی بنەماڵەکانی عێراقی دەکات بۆ بەخێوکردنی مریشک بۆ بەرهەمهێنانی هێلکە و گۆشت و هەروەها ڕاهێنان و ئامێری تایبەت بۆ بەخێوکردن و ڕاگرتن و بەرهەم هێنانی هەنگ دەدات.
بە هۆی جەنگی ناو عێراق 3.2 ملیون کەس بە بێ خۆراک ماونەتەوە بریتین لەو کەسانەی بژیوی خۆیان لە بەرهەمی کشتوکاڵی وەدەست دەهێنا. زۆرتر لە 3 ملیون عێراقی ئاوارە بوون و گوشارێکی زۆر کەوتوتە سەر سەرچاوەکانی کۆمەڵگەکانی میواندار. 240000 پەنابەری سووری ترلە عێراق دەژین کە 97 % ی ئەوان لە کۆمەڵگەکان یان لە ناو کەمپەکان لە باکووری عێراق دەژین.
نوێنەریFAO لە عێراق Fadel El-Zubi باس دەکات کە "بنەماڵەکان هەندێکیان گلەیی و نارەزامەندییان سەبارەت بە کەمبوونەوەی قەبارەی خواردنیان یان ژمارەی ژەمەکانی خواردنی ڕۆژانەیان، فرۆشتنی سامانە بەرهەمهێنەرکانیان یان کڕینی خۆراک بە قەرز دەربڕیوە". "ئەم پرۆژەیە بە رێگەی چاککردنەوەی بژیوی ژیان و دابینکردنی دەرفەتەکانی کار پاڵپشتی لە هەوڵەکانی حکومەت دەکات بۆ کەمکردنەوەی پشت بەستن بە یارمەتییەکانی فریاگوزاری خۆراک و تواناکردنی خەڵک بۆ دووبارە هەستانەوەو ژیانی ئاسایی بە خێراترین کات".
لە ماوەی یەکەمین هەفتەی مانگی 6ی 2017 2400 کەس لە 150 گوند 9600 مریشکیان وەرگرتووە و هەروەها ئامرازی خۆراک پێدان، 80 تۆن خۆراک وەرگرتووە. ئەم کەسانەی کە ئەم شتانە وەردەگرن بە رێگەی جەنگ ئاوارەبوون و یان نیشتەجێ ئەم ناوچانە بوون کە خەڵکی ئاوارە یان پەنابەرەکان لەویا دەژین.
پاش ماوەی یەک ساڵ ئەم مریشکانە نزیکەی 1.38 ملیون هێلکە و 1200 کیلوگرام گۆشت بەرهەم دەهێنن کە ئەمەش خۆراکی بنەماڵەکان دابین دەکات و هەروەها لە داهاتی فرۆشتنی ئەم هێلکانەش سوود وەردەگیرێت.
2400 کەسی تر بۆ کاری بەخێوکردنی هەنگ بۆ بەرهەم هێنانی هەنگوێن و میوەی ڕۆژانە و هەروەها بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی ڕۆژانە، مرەبای میوە و میوە وشک کراوەکان ئامێر و ڕاهێنانی پێویست وەردەگرن.
3000 پەنابەری سووری لە کەمپی قوشتەپە لە پارێزگای هەولێر و کەمپی 1 دۆمیز لە دهۆک لە بواری بەرهەمهێنانی سەوزە لە گوڵخانە ڕاهێنانیان بۆ دەکرێت. لە دە گوڵخانە لە هەر کەمپێک بەشداربووان لە سەرەتا گرنگی دەدەنە سەر بەرهەمهێنانی تەماتە و خەیار بە هۆی داوای زۆری ئەم بەرهەمانە لە بازاردا. لە داهاتی ئەم کارە و فرۆشتنی ئەم بەرهەمانە بنەماڵەکان دەتوانن خۆراکی زیادی خۆیان و پێداویستییەکانی تر بکڕن. دانیشتوانی کەمپ و خەڵکی کۆمەڵگەکانی دەورووبەر دەتوانن لە ماوەی دوو وەرزی یەک ساڵ بەرهەمەکانی گوڵخانە بکڕن.
1.6 ملیون دۆلاری ئەمریکی لە لایەن وەزارەتی فیدرالی ئەلمانیا بۆ هاوکاری ئابووری و پەرەپێدان(BMZ)، بوودجە تەرخان کراوە بە رێگەی ئەنجوومەنی ئەلمانی بۆ هاوکاری نێودەوڵەتی (GIZ) GmbH.
بۆ زانیاری زیاتر یان رێکخستنی موقابلە پەیوەندی بکەن بە FAO عێراق
Karina Coates
ئیمەیل:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
تەلەفون: : 009647508759701