یەک شەممە, 25 حوزەیران 2017 18:27

له‌ په‌یامی پیرۆزبایی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كاندا : داعش چه‌ند رۆژێكی زۆر كه‌می ماوه‌ و ئاشتیش هه‌ر به‌رپا ده‌بێت

به‌غداد، ٢٥ی حوزێرانی ٢٠١٧:- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی و موسڵمانان به‌ تایبه‌تی ده‌كات و هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیش بۆ خه‌ڵكی عیراق ده‌خوازێت.



به‌ڕێزیان له‌مباره‌وه‌ وتیان "ئه‌وه‌ی كه‌ مایه‌ی دڵخۆشییه‌ له‌ جه‌ژنی ئه‌مساڵدا ته‌فروتوناكردنی داعش و سه‌ركه‌وتنی عیراقه‌ به‌سه‌ر ئه‌وه‌ی پێی ده‌وترێت "خه‌لافه‌ت". خۆشبه‌ختانه‌، زۆربه‌ی ناوچه‌كانی موسڵ له ‌ده‌ستی داعش رزگار كراونه‌تنه‌وه‌ و ته‌مه‌نی تیرۆریستانیش چه‌ند رۆژێكی زۆر كه‌می ماوه‌. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گیرخواردنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌ناو جه‌رگه‌ی شه‌ڕه‌كاندا و یانیش به‌كارهێنانیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی له‌ لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه‌ مایه‌ی نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌".

به‌ڕێز كوبیش سه‌ڵاوی له‌ قوربانیدانی هه‌موو عیراقییه‌كان كرد له‌ هه‌موو چین توێژه‌ جیاوازه‌كان كه‌ له‌ شه‌ڕی تیرۆردا پێشكه‌شیان كردووه‌.
ئه‌و زیاتر وتی "له‌م جه‌ژنه‌ پیرۆزه‌دا، ئێمه‌ یادی قوربانیانی ده‌ستی تیرۆر و ئه‌ندامانی خێزانی هێزه‌كانی ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ و حه‌شدی شه‌عبی ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ گیانی خۆیان له‌ پێناو سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆردا به‌خت كرد. هه‌موو بیر و نزاكانمان له‌گه‌ڵ ئه‌و خێزانانه‌یه‌ و سوزۆ و پاڵپشتیش ده‌رده‌بڕین بۆ ئه‌وانه‌ی به‌ده‌ست بریندارییه‌وه‌ ده‌ناڵێنن و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و چه‌ند ملیۆنه‌ش كه‌ ماڵوحاڵی خۆیان جێهێشتوه‌ كه‌ هه‌ندێكیان به‌داخه‌وه‌ یادی جه‌ژن له‌ ئاواره‌یی و ناو چادرگه‌كاندا ده‌كه‌نه‌وه‌".

وێڕای ئاماژه‌كردنیشی به‌وه‌ی كه‌ هه‌رچه‌نده‌ بۆ موسڵمانان ره‌مه‌زان مانگی پاڕانه‌وه‌ و خواپه‌رستییه‌ به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كان، كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی چه‌ندان كه‌سی مه‌ده‌نی ،كه‌شی ئارامی ئه‌و مانگه‌یان به‌ته‌واوی شێواند، به‌ڕێز كوبیش وتی "به‌ڕاستی عیراق شایسته‌ی ئاشتییه‌ و ئاشته‌وایی نیشتمانیش كلیله‌كه‌یه‌تی بۆ مانه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن. من دڵنیام كه‌ عیراقییه‌كان ئاهه‌نگی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی ساڵی داهاتوویان له‌ ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیاندا ده‌كه‌نه‌وه‌". ‌

"جه‌ژنتان پیرۆز بێت".
****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ن به‌ به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و ته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز سه‌میر غه‌تاس ‌ ‌ به‌ ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به‌ ژماره‌ ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٣١٢٨١
****************

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.