به‌غدا، ١٠ ی تەمموز 2017 – نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق به‌ڕێز یان كوبیش له ناخی دڵیه‌وه پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی موسڵ له ده‌ست تیرۆریستانی داعش . به‌ڕێزیان ڕایگەیاند کە ئەم سەرکەوتنە هەلێکی زۆر باش بۆ عیراق فەراهەم دەکات تاکو سەرلەنوێ بەهێز و یەکگرتوویی هەڵسێتەوە. بەڕێزیان دووپاتیشی كرده‌وه كه‌وا هه‌رگیز شه‌ڕی دژی تیرۆر به خاپوورکردنی داعش له موسڵ كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو هێشتا بۆ هه‌ڵسانه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی هه‌میشه‌یی عیراق پێویستی به كاری زیاتر هه‌یه.
به‌ڕێز نوێنه‌ری تایبه‌ت وتی " ئه‌مه سه‌ركه‌وتنێكی مێژووییه بۆ عیراق و هه‌موو جیهان و تێكشكانێكی گه‌وره‌شه بۆ داعش و ئاماژه‌ی كۆتاییهاتنیشیانه . ئه‌و دێوه‌زمه‌یه‌ی كه سێ ساڵه ژیانی له خه‌ڵكی موسڵ هه‌راسان كردبوو نه‌ما . موسڵ ئیتر ئازاده .ئه‌وه‌ی به خه‌لافه‌تی تیرۆریستانی داعش ناوزه‌د ده‌كرا و پێشه‌نگی حوكمكردنێكی بێ وێنه‌ی سه‌رده‌می تیرۆر بوو ئێستا له په‌له‌قاژه‌دایه. مایه‌پووچی و داڕمانی ئه‌خلاقییان به ڕوونی له كرداره دڕنده‌كانیان له ته‌قاندنه‌وه و ڕووخاندنی مزگه‌وتی ئه‌لنوری و مناره لاره به‌ناوبانگه‌كه‌ی، ئه‌و شوێنه‌ی له ساڵی 2014 دا پڕۆژهخهلافهته ته‌كفیرییه ساختهكهیان لێ راگه‌یاند، ڕه‌نگی دایه‌وه.
بەڕێز کوبیش هەروەها وتی: " ئێمە دڵخۆشی خۆمان لەگەڵ عیراقییەکان دەردەبڕین و لەهەمان کاتیش‌دا ئەوانەش لەبیرناکەین کە گیانی خۆیان سپارد یاخود زیانی زۆر گەورەیان بەرکەوتووە بەهۆی تیرۆرستانی داعشەوە. هەروەها هەوڵ و ماندووبوونی هێزەکانی ئاسایشیش بۆ لەناوبردنی تیرۆرستان و شانە نوستووەکان بەرز دەنرخێنین."
به‌ڕێز کوبیش له درێژه‌ی قسه‌كانیدا وتی " سه‌ركه‌وتنه‌كان له گۆڕه‌پانی شه‌ڕدا له ڕێگای زنجیره كردارێكی پاڵه‌وانانه‌وه بوو، عێراقییه‌كانیش سه‌رمه‌شق بوون له جه‌نگدا بۆ ئازادكردنی وڵاته‌كه‌یان و جیهانیش به كۆمه‌ڵ پێشبڕكێیان ده‌كرد بۆ یارمه‌تیدانیان.
هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وتی" ئه‌م شانازییه‌ش یه‌كه‌مجار و پێش هه‌موو شتێك بۆ خودی عێراقییه‌كان ده‌گه‌ڕێته‌وه. قاره‌مانێتی و شه‌هید بوونی هێزه‌كانی ئاسایشی عێراق به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و پێشمه‌رگه و یه‌كه‌كانی هۆزهكانیشهوه له‌گه‌ڵ پاڵپشتی سه‌ربازی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بنه‌مای وه‌ده‌ستهێنانی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بوون. ئه‌گه‌ر له‌به‌ر كه‌وتنه مه‌ترسیی یه‌كێتی گه‌لی عێراق و یه‌كپارچه‌یی خاكه‌كه‌ی نه‌بووایه ئه‌وه بێگومان باجی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه زۆر قورس بوو. به تێكشكاندنی داعش لە موسڵ گه‌لی عێراق به ده‌نگێكی به‌رز په‌یامێكی نارد كه ئه‌وان به‌یه‌كه‌وه ئایندهی خۆیان ده‌بینن".
بەڕێز کوبیش دەستخۆشی لە هێزەکانی ئاسایشی عیراق کرد، بەتایبەتی ڕۆڵی ناوازەی سەرۆک وەزیران، بەڕێز حەیدەر ئەلعەبادی لە ڕزگارکردن و پاراستنی گیانی هاوڵاتییان. هەر لەم بارەوەش بەڕیزتان وتی :" هەوڵەکانیان لە ڕاددە بەدەربوون".
هه‌رچه‌نده رزگاركردنی موسڵ بۆ داعش زه‌برێكی كوشنده‌یه به‌ڵام هێشتاش تیرۆریستان هه‌ندێ ناوچه‌ی عیراقیان هه‌ر له‌ژێر ده‌ستدایه و ده‌توانن هێرش ئه‌نجام بده‌ن و ببنه مایه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ش بۆ سه‌قامگیری.
به‌ڕێزیان وتی " تێرۆریستان له هێرشه‌كانیان ده‌ست له‌كه‌س ناپارێزن و له هیچ شتێكیش سڵ ناكه‌نه‌وه . ئه‌وان پیاوی بێ چه‌ك و ئافره‌ت و منداڵیان سه‌ر ده‌بڕی و خه‌ڵكی مه‌ده‌نیشیان وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار ده‌هێنا . چه‌ندین ژن و كچیشیان كرده كۆیڵه‌ی سێكسی . سزای هه‌موو كه‌س ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌دا كه بۆچوون و یاسا دڕندانەکانیان په‌سند نه‌بوو ئه‌مه‌ش بووه هۆكاری نه‌هامه‌تیه‌كی بێ وێنه بۆ خه‌ڵكی بێ گوناه. ئه‌وان جه‌نگیان به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا و كه‌لتوری عێراقدا سه‌پاند له هه‌ر شوێنێك پێی گه‌یشتبن و مزگه‌وت و كڵێساكانیان به بێ گوێدانه پیرۆزی بیر‌و باوه‌ڕه ئایینه‌كان و به بێ جیاوازی روخێندراون. كۆی ئه‌م كردارە تیرۆرستییانە ده‌بێت وه‌كو تاوانی جه‌نگ و تاوان دژ به مرۆڤایه‌تی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكرێت .
هێشتا كاری زۆر ماوه ئه‌نجام بدرێت بۆ هه‌ستانه‌وه‌ی ته‌واو . وێڕای گەڕاندنەوەی ئاسایش و سەروەریی یاسا بۆ ناوچە ئازادکراوەکان، پێشینه كاری ده‌ستبه‌جێ بۆ كۆششه‌كانی سهقامگیركردنهوهیه له ناوچه ئازاد كراوه‌كاندا بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زوومه‌ندانه‌ی ملیۆنان ئاواره بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان بە سەلامەتی، ئه‌وانه‌ی به هۆی جه‌نگه‌وه لە سەرانسەری وڵاتەکە ئاواره بوون و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی نوێ و بونیاتنانه‌وه‌ی خزمه‌تگوزارییه هه‌ره پێویسته‌كانیش به‌دوای دا دێت . پێویسته كاره مرۆییه‌كان هاوته‌ریب بن له‌گه‌ڵ پرۆسه‌ی سیاسی و ئەنجامدانی هەڵبژاردن بۆ وه‌دیهێنانی ئاشته‌وایی نیشتمانی و کۆمەڵگەیی و بونیاتنانه‌وه‌ی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵگا و له پێناو مسۆگه‌ركردنی ئاشتییه‌كی به‌رده‌وام بۆ نه‌وه‌كانی داهاتوو.
بەڕێز کوبیش ئاماژەی بەوە کرد کە پاراستنی هاووڵاتییانی مەدەنی و پەیڕەوکردنی یاسا و ڕێساکان بەرامبەر گروپە تاوانبار و نایاساییەکان لە کاتی شەڕ و قۆناغی دوای داعش زۆر زۆر گرنگە. ئاشتی به‌رده‌وام پێویستی به‌وه هه‌یه كه پێویسته دادپه‌روی و لێپرسینه‌وه و لێبوورده‌یی و ڕێزگرتنی مافه‌كانی مرۆڤ ببنه رێبه‌ر بۆ هه‌موو كرداره‌كانی ئایینده به بایه‌خدانێكی تایبه‌تیش به چینه هه‌ره لاوازه‌كان – ژنان و منداڵان و كه‌مینه‌كان. ئه‌نجامده‌رانی كرداره وهحشیگهراییهكان ده‌بێت ڕاپێچی دادپه‌روه‌ری بكرێن و لێپرسینه‌وه‌شیان له پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤیش دژ به هاوڵاتییان بكرێت . ئه‌مه‌ش پێویستی به له‌ناوبردنی ئایدۆلۆجیای توندئاژۆیی و عه‌سكه‌رتاری له مێشكی ئه‌وانه‌ی له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌م پهتایهدان هه‌یه. هه‌روه‌ها پێویستیشی هه‌یه به مافی گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌مووانه بۆ ماڵه‌كانیان به بێ ده‌ستكاریكردنی دیمۆگرافی و هێرشی توڵه‌سه‌ندنه‌وه و ده‌ركردنی زۆره ملێ.
" ئه‌و ئاشتییه‌ی كه وڵات و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێویستییه‌كی زۆریان پێیه‌تی به‌ڕاستیش شایانی ئه‌وه‌ن ، پێویسته له سه‌ر بنه‌مایه‌كی پته‌وی یه‌كێتی و هاریكاری و دادپه‌روه‌ری و لێبوورده‌یی و به‌یه‌كه‌وه ژیان بونیات بنرێت و له سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگایی و كۆمه‌ڵگا و هۆزه‌كان ده‌ستپێبكات بۆ ڕێگهكرتن له دووباره گه‌رانه‌وه بۆ ڕابردوو و مه‌ترسی ئاكامه خراپه‌كان" .
نوێنه‌ری تایبه‌تی نەتەوە یەکگرتووەکان داوا له عیراقیه‌كان ده‌كات به په‌رۆش و گه‌شبینییه‌كی زۆره‌وه چاوه‌ڕوانی ئایینده بن و به گیانێكی هاوبهشكارانهوه بێنه ناو گفتوگۆیه‌كی ئامانجدار بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان كه بوونه‌ته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پێشكه‌وتن و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كه خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌تیشیان توشی داڕمان كردووه له‌گه‌ڵ چاکسازی و سه‌رله‌نوێ بووژانه‌وه‌ی ئابوریی وڵات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌ره‌و دابینکردنی هەلی کار و خۆشگوزه‌رانی هه‌نگاو بنێت. ئه‌و هه‌روه‌ها هانی هه‌ردوو حكومه‌تی به‌غدا و هه‌ولێری دا بۆ بنیاتنانی هه‌ماهه‌نگیی سه‌ربازیی توندوتۆڵ له شه‌ڕی دژ به داعشدا و كاكردنی پێكه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو ناكۆكییه‌كان به‌تایبه‌تیش پرسی ریفراندۆمی سەربەخۆیی و جێبه‌جێكردنی مادده‌ی ١٤٠ی ده‌ستور کە تایبەتە بە ناوچە جێ ناکۆکی لەسەرەکان و بە تایبەتیش دۆخی كه‌ركوك له‌رێگه‌ی گفتوگۆ و هاوبهشكاریی راسته‌قینه‌وه.
بەڕێز کوبیش هەروەها وتی: "نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەک لە ناخۆشترین کاتەکانی عیراق سێ ساڵ لەمەوبەر شان بەشانی وەستا کاتێک داعش ڕووبەرێکی زۆری لە وڵاتەکە داگیرکرد و گەیشتە دەروازەی شاری بەغدا، ئەمڕۆش لە دوای قۆناغی داعش بەهەمان شێوە هاریکاری عیراق دەکات و لەگەڵ حکومەتی ناوەند و دەسەڵاتە خۆجێییەکان و سەرکردە سیاسییەکان و پێکهاتە و کۆمەڵگە جیاوازەکان و هۆزەکان و کەمە نەتەوایەتییەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی و گروپی گەنجان و ئافرەتان کاردەکات. سەرباری ئەمەش نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان هاریکاری دەستەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن دەکات بۆ بەرەوپێشبردن و چاکسازی کردن لە هەریەک لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی عیراق و کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەلبژاردنەکانی کوردستانی عیراقیش – بە مەبەستی پاڵپشتی کردنیان لە هەڵبژاردنەکان بەتایبەتی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەران لە ساڵی ٢٠١٨‌دا کە پێویستە لە کاتی دەستنیشانکراوی خۆی بە پێی دەستوور ئەنجام بدرێت".
لە کۆتاییدا، بەڕێز کوبیش وتی: "ڕێگای بەردەممان تەحەددیاتی زۆری تێدایە بەڵام ئێستا کاتی ئەوە دەستخۆشی لە عیراقییەکان بکەین و قوربانییەکانیان بەرز بنرخێنین. ئەمڕۆ ڕۆژی عیراقە و منیش پڕ بەدڵ پیرۆزبایی لە گەلی عیراق دەکەم بۆ رزگارکردنی وڵاتەکەیان و دووبارە بنیاتنانەوەی وەک ماڵێك بۆ هەمووان".
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و جێگری وته‌بێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید دەهەب به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦