به‌ڕێز ره‌عد وتی "له راستیدا دانیشتوانی موسڵ، به ژن و پیاو و منداڵه‌وه، له دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وی ژیانیان به‌سه‌ر بردووه و دڕنده‌یی و مه‌ینه‌تییه‌كی له‌ڕاده‌به‌ده‌ریان له‌ده‌ست ئه‌و رێكخراو تیرۆریستییه بینیوه. داعش هه‌زارانی له موسڵ و ده‌وروبه‌ری له‌سه‌ر جێهێشتنی ماڵ‌وحاڵیان ناچار كردووه و هه‌ندێ جاریش بگره وه‌ك قه‌ڵغانی مرۆیی به‌كار هێنراون كه ئه‌مه‌ش به‌گوێره‌ی یاسای نێوده‌وڵه‌تی به تاوانی شه‌ڕ هه‌ژمار ده‌كرێت و پێشێلكردنی پێوه‌ره بنچینه‌ییه‌كانی شكۆ و ره‌وشتی مرۆییشه".
به‌ڕێز زه‌ید زیاتر وتی " ده‌سه‌ڵاتی ره‌شی داعش له موسڵ تێكشكێنرا و ئێمه‌ش پێویسته قوربانییه‌كانیان و خۆنهویستییهكانی هێزه‌كانی ئاسایش بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ به‌رز بنرخێنین چونكه قوربانییه‌كی زۆریان دا هه‌م ئه‌وانه‌ی ئێستا له خزمه‌تدان و هه‌میش ئه‌وانه‌ی پێشتر. به‌ڵام تیرۆریستانی داعش هێشتاش ده‌توانن ترس و تۆقاندن بخه‌نه‌وه و خه‌ڵكیش له‌رێگه‌ی ته‌قینه‌وه رفاندنه‌وه بكوژن. خه‌ڵك هێشتا رۆژانه روبه‌رووی دڕنده‌یی و كۆژانی تیرۆریستان ده‌بنه‌وه به‌هۆی تائێستا بوونیان له‌چه‌ند شوێنێكی وه‌ك ته‌له‌عفه‌ر و حه‌ویجه‌دا".
پێشێلكارییه‌كانی داعش به رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ زیاتر روون ده‌بنه‌وه . ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له‌لایه‌ن نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه كۆكراونه‌ته‌وه به توندی ده‌رخه‌ری ئه‌وه‌ن كه داعش له ماوه‌ی ئه‌و ٣ ساڵه‌دا تاوانی نێوده‌وڵه‌تییان له موسڵ و ناوچه‌كانی تری ژێرده‌ستیان له عیراق ئه‌نجام داوه.
ئه‌و زیاتر وتی "پێشێلكارییه ترسناك و پلان بۆدانراوهكانی داعش له یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و پێشێلكارییه زه‌قه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ، به گرتنه‌خۆی به‌كۆیله‌كردنی ژنان و كچان له ماوه‌ی ٣ ساڵی حوكمی ره‌شه‌كوژییان، برینێكی زۆری له كۆمه‌ڵگای عیراقی جێهێشتووه دوای رفاندنی ١٦٣٩ ژن و كچی یه‌زیدی له‌گه‌ڵ بێسه‌روشوێنبوونی ١٧٣٣ پیاو و كوڕی یه‌زیدی تر ".
له‌لایه‌كی تره‌وه، ده‌نگۆی پێشێلكاریش هه‌م له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و هه‌م هێزه وابهستهكانیشی وه‌ك توڵه‌سه‌ندنه‌وه دژی تیرۆریسته گیراوه‌كان ئه‌نجام دراون یانیش دژی ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه به تۆمه‌تی پاڵپشتییان بۆ داعش ده‌سگیر ده‌كرێن.
به‌ڕێز زه‌ید هه‌روه‌ها وتی "هه‌رچه‌نده تاوانه‌كانی داعش زۆر ترسناك و دڕندانه‌ن ، به‌ڵام هێشتاش نابێت رێگه به تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بدرێت. راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به سزادانی به‌كۆمه‌ڵی وه‌ك ده‌ركردنی زۆره‌ملێیانه له دژی خانه‌واده‌ی ئه‌وانه‌ی كه به لایه‌نگریی داعش تۆمه‌تباركراون مایه‌ی نیگه‌رانین. ئه‌م جۆره كارانه‌ی تۆڵهسهندنهوهه دژی ئاشته‌وایی و یه‌كڕیزیی نیشتمانین".
یه‌كسه‌ر دوای رزگاركردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی داعش‌یش حكومه‌تی عیراق پێویسته چه‌سپاندنی یاسا و سه‌قامگیری بۆ هاوڵاتییان له ناوچه رزگاركراوه‌كاندا ده‌سته‌به‌ر بكات له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێویستییهكاتنیان كه یه‌كانگیر بین له‌گه‌ڵ مافه‌كانی مرۆڤ.
به‌ڕێز زه‌ید زیاتر وتی "گونجاوترین چاره‌سه‌ر بریتییه له فه‌راهه‌مكردنی سه‌روه‌ریی یاسا و یه‌كسانی دوای به‌ركه‌وتنی خه‌ڵكێكی له‌ژماره‌نه‌هاتووی زۆر له مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵگاكانی تری باكوری عیراق له‌لایه‌ن داعشه‌وه و زیانێكی زۆری گیانیی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی و وێرانكردنی ژیان و ماڵ و ژێرخان، به‌تایبه‌تیش وێرانكردنی چه‌ندان شوێنه‌واری گرنگی كه‌لتوری و ئایینی كه هه‌رگیز ناتوانرێت ده‌ستبه‌رداری بین ".
كۆمیساری باڵا ده‌ستخۆشی له هه‌نگاوی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كات به ئه‌نجامدانی پشكنین بۆ ده‌نگۆیه‌كان سه‌باره‌ت به‌و پێشێلكارییانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكومه‌ته‌وه ئه‌نجام دراون و داواشی له حكومه‌ت كرد كه ئه‌نجامه‌كان به ئاشكرا رابگه‌یه‌نێت و دڵنیاش بێت له‌وه‌ی كه ئه‌نجامده‌ران به سزای ره‌وای خۆیان گه‌یشتوون.
به‌له‌به‌رچاوگرتنی سروشتی تاوانه قێزه‌ونه‌كان، پێویسته عیراق به‌دوای چاكسازیی یاساییدا بگه‌ڕێت به ده‌سه‌ڵاتدان به دادگا خۆجێییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ تاوانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیشدا بكه‌ن. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش، نوسینگه‌ی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به یونامی و نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) پشتگیری له‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن كه بۆ ده‌ستكردن به چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ دامه‌زراندنی دادگایه‌كی تایبه‌ت ده‌نرێن كه بتوانێت له‌ژێر عورفی تاوانیی نێوده‌وڵه‌تیدا دادگایی ئه‌وانه بكات كه گوایه تومه‌تبارن.
به‌ڕێز زه‌ید زیاتر وتیشی "من به توندی داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كه‌م كه پێشكه‌وتنی لێپیچینه‌وه بكاته كاری له‌پێشینه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ داواكردنیشم بۆ ئه‌وه‌ی عیراق ببێته لایه‌نێك له دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تیدا".
كۆمیساریای باڵا هه‌روه‌ها داوا لێكۆڵینه‌وه‌ی چڕ‌وپڕ له پێشێلكارییه‌كانی هێزه‌كانی عیراق ده‌كات و له‌گه‌ڵ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانیش.
به‌ڕێز زه‌ید وتی "دوای كرده‌ی سه‌ربازیی گرتنه‌وه‌ی موسڵ له تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦دا، من به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام داوام له هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و لایه‌نه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كرد بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه كرده سه‌ربازییه‌كان به ته‌واوی له‌گه‌ڵ یاسای نێوده‌وڵه‌تیدا گونجاون به‌تایبه‌تیش بنه‌ماكانی جیاكردنه‌وه و هۆشداری بۆ خۆدوورگرتن یانیش لانی كه‌م كه‌مكردنه‌وه‌ی قوربانییه مه‌ده‌نییه‌كان".
له‌لایه‌كی تره‌وه، هێرشه ئاسمانییه‌كان فاكته‌ری گرنگ بوون له گه‌یاندنی زیان به هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی و ته‌نانه‌ت له دوا هه‌فته‌كانی كردهكهشدا چه‌ندان راپۆرت هه‌بوون سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی ژماره‌ی قوربانیانی مه‌ده‌نی. به گوێره‌ی راپۆرته‌كانیش، هێرشێكی ئاسمانی له ٣١ی ئایاردا بووه مایه‌ی وێرانكردنی چه‌ند ماڵێك له گه‌ڕه‌كی زنجیلی كه ئه‌وكات له ژێر ده‌ستی داعشدا بوو.
وه‌ك هه‌وڵێكیش بۆ شكاندنی ئه‌ڵقه‌ی توندوتیژی، كۆمیساریای باڵا داوای دهسكردن به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگاكان ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی توانای گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندانه و شایستانه‌ی بۆ سه‌ر زێدی باووباپیریان بۆ ئاواره ناوخۆییه‌كان بڕه‌خسێنێت بهگونجانی ته‌واویش له گه‌ڵ بنه‌ما مرۆییه‌كاندا. هه‌ره‌ها پێویسته چه‌ندان به‌رنامه بۆ پشتگیریكردنی قوربانییان و رزگاربوانی تاوانه‌كان دابنرێن بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه باوه‌شی خانه‌واده و كۆمه‌ڵگاكانیان.
ئه‌و زیاتر وتی "هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی توندوتیژی شه‌ڕ له عیراق پێویسته بخرێنه‌ڕوو له‌رووی پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ كه به‌درێژایی چه‌ندان ساڵ به‌رۆكی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراقیان گرتووه. واته ته‌نها ئه‌و كاته ده‌توانرێت بناغه‌ی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌نی شایسته به عیراقییه‌كان دابنرێت".
ئه‌و له كۆتاییدا وتی "گفتوگۆ له نێوان پێكهاته‌كان پێویسته هه‌ر له ئێستاوه ده‌ست پێ بكات بۆ وه‌ستاندنی شه‌پۆلی توندوتیژی له‌گه‌ڵ گه‌شه‌دان به لێپیچینه‌وه له‌و تاوانانه‌ی كه دژی عیراقییه‌كان ئه‌نجام دراون. پێشێلكاری و سوكایه‌تییه‌كان پێویسته به ته‌واوی بكرێنه دیكۆمێنت. به‌ڵگه‌كان ، به‌و ٧٠ گۆڕه بهكۆمهڵانهشهوه كه تائێستا دۆزراونهتنهوه، پێویسته بپارێزرین و چاكسازیی یاساییش پێویسته ئه‌نجام بدرێت بۆ ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباره‌كان له دادگایه‌ك دادگایی بكرێن كه پێوه‌ری نێوده‌وڵه‌تی تێدا بێت. هه‌روه‌ها مافی ده‌سگه‌یشتن به راستی پێویسته په‌یڕه‌و بكرێت بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه تاوانه‌كانی داعش نابنه هۆی تێكدانی مێشكی كۆمه‌ڵگای عیراقی له نه‌وه‌كانی داهاتوودا".