به‌شداربووان نوێنه‌رایه‌تی ته‌واوی پێكهاته‌كانیان ده‌كرد. مه‌به‌ست له كۆبونه‌وه راوێژكارییهكانیش ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ته‌حه‌دییه هه‌نوكه‌ییانه بوو كه بۆ به‌شداریی ژنان و نوێنه‌رایه‌تییان له ئاشته‌وایی نیشتمانیدا ده‌بنه به‌ربه‌ست و له‌گه‌ڵ مه‌به‌ستی به‌هێزكردنی به‌شداربوونیشیان. چه‌قی تاوتوێیهكانیش زیاتر له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی ژنان بو له پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار و هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتوودا و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شێوازانه‌ش كه توانای ژنان له به‌ره‌وپێشبردنی ئاشتی و سه‌قامگیری به‌هێز ده‌كه‌ن له‌پێناو سه‌قامگیری عیراقدا.
له وته دهستپێكهكهشیدا، راوێژكاری جێنده‌ری یونامی ، مباتلهارۆ نۆنۆ دیهێمۆ، ئاماژه‌ی به گرنگیی بڕیاری ژماره ٢٢٩٩ ی ساڵی ٢٠١٦ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش كرد كه پێشكه‌شكردنی راوێژ و یارمه‌تیدانی حكومه‌تی عیراق و پێشخستنی گفتوگۆ و ئاشته‌وایی سیاسیی هه‌مه‌لایه‌نه و ئاشته‌وایی نیشتمانی به یونامی راسپاردووه.
ئه‌و خاتونه وتی "بڕیاره‌كه پێ له‌سه‌ر پێویستبوونی عیراقییه‌كان بۆ به‌شداربوون له پرۆسه‌ی سیاسی و گفتوگۆی سیاسیی هه‌مه‌لایه‌نه‌دا داده‌گرێت به گرتنه‌خۆی به‌شداریی یه‌كسانانه‌ی ژنانیشه‌وه".
وێڕای ئاماژه‌كردنی به گرنگی رۆڵی ژنان له به‌هێزكردنی ئاشتی و سه‌رله‌نوێ دامه‌زراندنه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی عیراقی دوای داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)، خاتو دیهێمۆ وتی "له راستیدا ژنان له دروستكردنه‌وه‌ی متمانه له‌نێوان پێكهاته‌كاندا رۆڵی سه‌ره‌كییان هه‌یه". ئه‌و هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه ژنان باشترین توێژن كه بتوانن جیاوازییه‌كان نه‌هێلن و ئاشته‌وایی دروست بكه‌ن و ئه‌مه‌ش پێویسته له‌رێگه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیی گشتگر و گفتوگۆی سیاسییه‌وه په‌ره‌ی پێ بدرێت.
لای خۆشییه‌وه، وێڕای ئاماژه‌كردنی به گرنگیی پرۆسه‌ی گشتگر بۆ ئاشتی درێژخایه‌ن كه تێیدا به‌ڵگه جیهانییه‌كان ده‌رخه‌ری ئه‌و راستییه‌ن كه به‌شداریی راسته‌قینه‌ی ژنان له پرۆسه‌ی ئاشتیدا ده‌بێته مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن، نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان، دینا زۆربا، وتی "دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ژنانی عیراق له پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار له‌سه‌ر ئاستی گشتیدا به‌شدارن ده‌بێ ببێته كاری له پێشینه".
هه‌روه‌ها، به‌رپرسی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی له كه‌ركوك، سافیرهدین سه‌ید، ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه قوربانییانی توندوتیژیی سێكسی شایسته‌ی دادپه‌روه‌ری و سه‌رله‌نوێ ههڵسانهوهن. ئه‌و وتی "رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی، كه له‌ژێر په‌رده‌ی شه‌ڕی چه‌كداریدا ئه‌نجامدراون، دووجار بوونه‌ته قوربانی له‌وه‌ی كه هه‌م بێ ڕاوێژ و چاره‌سه‌ر جێهێڵراون و هه‌میش له دادپه‌وه‌ری بێبه‌شن".
ئه‌و زیاتر وتی "بۆ یه پێویسته لێكۆڵینه‌وه و دادگاییكردنی ئه‌نجامده‌ران ده‌ست پێ بكات به‌و پێیه‌ی كه گرتنه‌به‌ری ئه‌م رێوشوێنه كاریگه‌ری خۆی ده‌بێت له‌سه‌ر پێش‌گرتن به‌م تاوانه قێزه‌ونانه".
لای خۆشیانه‌وه، به‌شداربووان به‌توندی داوایان له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد بۆ به‌هێزكردنی توانای ژنانی ئاواره بۆ ئه‌وه‌ی له كۆمه‌ڵگاكانیاندا بتوانن ببنه ژنی سه‌ركرده.
یونامی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنانی سه‌ركرده درێژه به كاری خۆیان ده‌ده‌ن له پێناو به‌شداریی ژنان و نوێنه‌رایه‌تییان له گفتوگۆ و ئاشته‌وایی نیشتمانیدا. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كۆبونه‌وه‌كان له چه‌ندان پارێزگای جیاوازدا، به‌وانه‌ی ناوچه رزگاركراوهكانیشهوه، درێژه‌یان ده‌بێت .
****
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید دههاب به ئیمێلی
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یان
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦