به‌ڕێز پاتن وتی "من هانی هه‌موو لایه‌نه‌كان ده‌ده‌م له‌سه‌ر دڵنیابوون له گه‌ڕانه‌وه‌ی شكۆمه‌ندانه و سه‌لامه‌تی كچان و ژنانی ده‌ستی داعش بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن به كۆمه‌ڵگاكانیان شاد بنه‌وه و سه‌رله‌نوێ تێكه‌ڵ ببنه‌وه و بۆ ئه‌وه‌ی دواجار بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر دۆخی ئاساییان له‌گه‌ڵ ئاوڕدانه‌وه له مافه مرۆییه‌كانیان و پێویستییه‌كانی پاراستنیان به‌تایبه‌تیش ئه‌و منداڵانه‌ی كه له‌سه‌ر ده‌می ده‌ستبه‌سه‌ریدا له‌دایك بوون" .
ئه‌و هه‌روها ده‌ستخۆشی له‌هه‌وڵه‌كانی پیاوانی ئاینیش كرد له ده‌ركردنی فتوا سه‌باره‌ت به پاراستنی رزگاربووانی توندوتیژیی سێكسی و هانیشی دان بۆ ئاسانكاریكردنی گفتوگۆی ناو كۆمه‌ڵگا له پێناو خستنه‌ڕووی ئه‌و ئازار و مه‌ینه‌تییانه‌ی كه دایكه‌كان و منداڵه تازه‌بووه‌كان له‌سه‌رده‌می ده‌ستبه‌سه‌ریدا چێشتوویانه به چه‌مكی قبوڵكردنی ئه‌و منداڵانه له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگاوه. ئه‌و هه‌روه‌ها زیاتر هانی عیراقییه‌كانی دا له هه‌موو چین و توێژه‌كان كه خۆیان له هه‌موو جۆره له‌كه‌داركردن و تانه‌وته‌شه‌ر دژی ئه‌وانه دوور بگرن. ئه‌و هه‌روه‌ها داواكردنی بۆ كاری به‌په‌له‌ی به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانیشی دووپاتكرده‌وه و بۆ ئه‌مه‌ش به‌ڵێنی پشتگیریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی دا.
ئه‌و وتیشی كه نوسینگه‌كه‌ی به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به پشتگیریكردنی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجام ده‌دا بۆ جێبه‌جێكردنی "راگه‌یاندنی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به پێش‌گرتن و به‌هاناوه‌چوونی توندوتیژیی سێكسی له‌شه‌ڕدا" كه له‌مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٦ واژۆكراوه. ئه‌مه‌ش له رێگه‌ی به‌هێزكردنی توانا و له‌نزیكه‌وه كاركردن له گه‌ڵ كه‌سه ده‌ستنیشانكراوه ئاستبه‌رزه‌كانی په‌یوه‌ست به توندوتیژیی سێكسی له به‌غداد و هه‌ولێر ئه‌نجام ده‌درێت. ئه‌و ده‌ستخۆشیشی له پابه‌ندبوونی حكومه‌ت كرد بۆ دڵنیابوون له جێبه‌جێكردنی ته‌واوی ئه‌و راگه‌یاندنه .
-----------------------
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به خاتو لێتیشیا ئه‌نده‌رسۆن له نوسینگه‌ی نوێنه‌ری تایبه‌تی سه‌باره‌ت به توندوتیژیی سێكسی له شه‌ڕدا له نیۆیۆرك به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی 1 212 963 0910+