پێنج شەممە, 13 تەمموز 2017 12:46

ئۆسترالیا پشتگیری یارمه‌تی نه‌ختینه‌یی فره‌ مه‌به‌ستی به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی له‌ موسڵ ده‌کات

به‌غداد 13ته‌مووزی 2017 - به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگررتووه‌کان (WFP ) پێشوازی له‌ به‌خشینێکی 4 ملیۆن دۆلاری ئۆسترالی ( نزیکه‌ی 3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی) له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئۆسترالیاوه‌ کرد بۆ دابین کردنی یارمه‌تی نه‌ختینه‌یی فره‌ مه‌به‌ستی بۆ نزیکه‌ی 000،23 ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراقی که‌ که‌وتوونه‌ته‌ ژێر کاریگه‌ری شه‌ڕی موسڵ.

بالیۆزی ئۆسترالیا له‌ عێراق به‌رێز کریستوفه‌ر لانگمه‌ن ووتی " ئۆسترالیا دڵخۆشه‌ به‌ پشتگیری کردنی ئه‌و کاره‌ گرنگه‌ی که‌ به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگررتووه‌کان (WFP ) گرتوویانه‌ ئه‌ستۆ له‌ یارمه‌تیدانی ئه‌و عێراقیانه‌ی که‌ پێویستیان به‌ یارمه‌تی به‌ په‌له‌یه‌ به‌ هۆی شه‌ڕ و پێکدادانه‌کانه‌وه‌"
" ئه‌م هاوکاریه‌ به‌شێکه‌ له‌و هاوکاریه‌ تازه‌ ڕاگه‌یه‌نراوه‌ی تری 110 ملیۆن دۆلاری ئۆسترالی (82 ملیۆن دۆلار ئه‌مریکی) حکومه‌تی ئۆسترالیا بۆ پشتگیری کردنی وڵاتی عێراق له‌ ما‌وه‌ی سێ ساڵی داهاتوو دا.

له‌ رۆژهه‌ڵاتی موسڵ، به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP) به‌ هاوبه‌شی له‌ گه‌ڵ رێکخراوه‌کانی تری سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان و رێکخراوه‌ ناحکومیه‌کان کار ده‌کات بۆ دابینکردنی یاخود پێدانی یارمه‌تی نه‌ختینه‌یی بێ مه‌رج که‌ یارمه‌تی خێزانه‌ ئاواره‌کان بده‌ن بۆ کڕینی خۆراک و دابینکردنی پێداویستیه‌ بنه‌ڕه‌تیه‌کانی وه‌ک کرێ، داو و ده‌رمان یاخود پۆشاک. هه‌ر خێزانێک 522 دۆلار ئۆسترالی (400 دۆلار ئه‌مریکی) پێ ده‌درێت له‌ رێگه‌ی سکۆپ، سه‌کۆی ئه‌لیکترۆنی به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP) بۆ یارمه‌تی مرۆیی.

خه‌لکی موسڵ ئه‌وه‌یان ئاشکرا کردووه‌ که‌ به‌ هۆی نه‌بوونی کاش (پاره‌ی نه‌خت) رووبه‌رووی کێشه‌ بوونه‌ته‌وه‌ له‌ کڕینی خۆراک و که‌ره‌سته‌کانی تری پێویست که‌ به‌ ئاسانی له‌ بازاره‌ خۆجێیه‌کان دا ده‌ست ده‌که‌ون. یارمه‌تی نه‌ختینه‌ی فره‌ مه‌به‌ستی به‌ بێ هیچ پێش مه‌رجێک پێشکه‌ش ده‌کرێن، خێزانه‌کان ده‌توانن به‌ گوێره‌ی بارودۆخه‌که‌یان نه‌ختینه‌که‌ سه‌رف بکه‌ن.

ساڵی هایدۆک نوێنه‌ر و به‌رێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP) له‌ وڵاتی عێراق ووتی" ئه‌م هاوکاری و به‌خشنده‌ییه‌ی ئۆسترالیا سوودێکی چاک به‌ خێزانه‌کانی موسڵ و به‌ هه‌مان شێوه‌ش جوتیاره‌ خۆجێیه‌کان و بازرگانان ده‌گه‌یه‌نێت به‌ هۆی زیادبوونی خواست له‌سه‌ر کاڵاکانیان. یارمه‌تی نه‌ختینه‌یی فره‌ مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ نیشان ده‌دات که‌ چۆن جێبه‌جێ کردنی به‌ڵێنه‌کانی ساڵی رابردووی لووتکه‌ی جیهانی مرۆیی ده‌شێت کاریگه‌ریه‌کی گرنگی به‌ سه‌ر ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵکیه‌وه‌ هه‌بێت.

ئه‌م کومه‌که‌ و هاوکاریه‌ پاره‌ بۆ چالاکیه‌کانی تری به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP) فه‌راهه‌م ده‌کات که‌ ئامانجیان بریتیه‌ له‌ بونیات نانی یاخود چاکردنه‌وه‌ی ڕه‌وشی ئاواره‌ عێراقیه‌کان له‌ رێگه‌ی به‌رنامه‌کانی بونیات نانی هێز و به‌ره‌وپێش بردنی گوزه‌رانی خه‌ڵکی.

له‌وه‌ته‌ی ساڵی 2014ه‌وه‌ ئۆسترالیا به‌ بڕی 33 ملیۆن دۆلار ئۆسترالی ( نزیکه‌ی 26 ملیۆن دۆلار ئه‌مریکی) پشتگیری به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP) له‌ عێراق کردووه‌، که‌ ئه‌مه‌ش وای کردووه‌ بتوانرێت خۆراک بۆ زۆربه‌ی به‌رکه‌وتووه‌ عيڕاقیه‌کان فه‌راهه‌م بکرێت له‌ رێگه‌ی کۆبؤنی مانگانه‌ی خۆراکی خێزانی و پێدانی یارمه‌تی نه‌ختینه‌ (پاره‌ی کاش).

# # #

به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP) گه‌وره‌ترین رێکخراوی جیهانی بواری مرۆییه‌ که‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان دا شه‌ڕی برسێتی ده‌کات، یارمه‌تی خۆراکی له‌ حاله‌ته‌ له‌ ناکاوه‌کان دا پێشکه‌ش ده‌کات و له‌ گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاکان کار ده‌کات بۆ بره‌و دان به‌ ره‌وشی خۆراکی و بونیات نانی زه‌مینه‌ی چاکردنه‌وه‌. هه‌ر ساڵ به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی (WFP) یارمه‌تی نزیکه‌ی 80 ملیۆن که‌س ده‌دات له‌ نزیکه‌ی 80 وڵات دا.

شوێنمان بکه‌ون له‌ تویته‌ر @wfp_media or @wfp_mena

بۆ زانیاری زیاتر تکایه‌ په‌یوه‌ندی بکه‌ن به‌ ( ئیمه‌یل: ناوی یه‌که‌م.ناوی خێزانی@wfp.org
ساڵی هایدۆک/ WFP / به‌غداد، ته‌له‌فۆن 009647809299900
عابیر عیتافه‌/ WFP / قاهیره‌، ته‌له‌فۆن: 0020166634352
دینا یه‌ل کاسابی/ قاهیره‌، تله‌فۆن: 00201015218882

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.