ئه‌وان هه‌روه‌ها هاوسۆزی و پرسه‌ی گه‌رمی خۆیان بۆ هه‌موو ئه‌وانه ده‌رده‌بڕن كه تووشی ئازار و مه‌ینه‌تی بوون و هه‌روه‌ها بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییانی شه‌ڕی داعشی دڕنده له‌گه‌ڵ داواكردنی دادپه‌روه‌ریش بۆ قوربانییان و رزگاربووانی ده‌ستی ئه‌و رێكخراوه له عیراق و ته‌واوی ناوچه‌كه‌دا. له‌كاتێكدا كه هێزه‌كانی عیراق سه‌رقاڵی رزگاركردنی دوا پێگه‌كانی ئه‌و رێكخراوه‌ن، ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ئه‌وه دووپات ده‌كه‌نه‌و كه هه‌موو لایه‌نه‌كان پێویسته به یاسای نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك مافی مرۆڤه‌وه، به‌تایبه‌تیش له په‌یوه‌ندی به پاراستنی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی، پابه‌ند بن.
ئه‌وان هه‌روه‌ها د‌رك به هاوبهشكاری ئێستای عیراقیش ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری له ناوچه رزگاركراوه‌كانی سه‌رتاسه‌ری عیراق و داواش له عیراقییه‌كان ده‌كه‌ن بۆ درێژه‌دان به كاركردنیان له‌سه‌ر ئه‌م ئه‌ركه گرنگه وه‌ك ، بۆ نمونه، دوچهندانهكردنی چه‌قی كاركردن له‌سه‌ر ئاشته‌وایی نیشتمانی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه و سه‌لامه‌تییانه یانیش به‌كۆمه‌ڵگا تێكه‌ڵكردنه‌وه‌ی ملیۆنان ئاواره‌ی ناوخۆیی له‌گه‌ڵ داواكردنیشیان بۆ به‌سزاگه‌یاندنی ئه‌نجامده‌رانی پێشێلكیاریی له مافه‌كانی مرۆڤ و یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا.