مه‌به‌ستیش له‌م دیداره راوێژكارییه، كه له ١٨ی ئه‌م مانگه له به‌غدا به‌سترا، ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و ته‌حه‌ددییه هه‌نوكه‌ییانه بوو كه له‌به‌رده‌م به‌شداریی ژنان و نوێنه‌رایه‌تییان له ئاشته‌وایی نیشتمانیدا و پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیار بوونه‌ته به‌ربه‌ست له‌گه‌ڵ خستنه‌ڕووی چاره‌سه‌ره‌كانیش بۆ ئاوڕدانه‌وه لێیان.
له وته دهسپێكهكهیدا، وێڕای ئاماژه‌كردنی به گرنگیی رزگاركردنی شاری موسڵ بۆ عیراق و ته‌واوی ناوچه‌كه، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین وتی "له راستیدا رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ روداوێكی ده‌گمه‌نه بۆ به‌هێزكردنی یه‌كڕیزیی نیشتمانی و سه‌رله‌نوێ گێڕانه‌وه‌ی پێكهاته‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ دۆخی خۆی و هه‌روه‌ك چۆن هه‌لێكیشه بۆ ئاسانكاریكردنی گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره ناوخۆییه‌كان و ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری و ئاشته‌وایی نیتشمانی".
ئه‌و زیاتر وتی "مانه‌وه و گه‌شه‌دان به دوا شكستی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) و قه‌ڵاچۆكردنی بیروباوه‌ڕه ژهراوییهكهی ته‌نها له‌رێگه‌ی ئاشته‌وایی درێژخایه‌نه‌وه ده‌بێت كه بتوانێت به‌ڕێوه‌بردن باش بكات و خزمه‌تی باشتر دابین بكات و سه‌قامگیری بگێڕێته‌وه و بنه‌مایه‌كی تۆكمه‌ی سه‌قامگیریی دابمه‌زرێنێت به‌شێوه‌یه‌ك ببێته مایه‌ی ده‌سته‌به‌ركردنی لێپێچینه‌وه و دادوه‌ری".
ئه‌و به‌شداربووانی دڵنیاكرده‌وه له‌وه‌ی كه سه‌ركردایه‌تیی یونامی چالاكانه له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌ركرده سیاسییه‌كانی عیراق كه‌وتووه‌ته كار و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وامیش داكۆكی له به‌شداری و نوێنه‌رایه‌تیی ژنان ده‌كات له ئاشته‌وایی وهه‌وڵه‌كانی گفتوگۆدا بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ده‌نگی ژنان به ته‌واوی بیستراوه و به‌هه‌ندیش وه‌رگیراوه.
به‌وپێیه‌ی گورزی كوشنده‌ی كاریگه‌ریی شه‌ڕی داعش به‌ر ژنان و كچان ده‌كه‌وێت، یونامی ، هاوبه‌شانه له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنان و هاوبهشكارانی نیشتمانی و بیانیی سهركرایهتیكردنی ژنان و كارنامه‌ی ئاشتی و سه‌قامگیری، ده‌ستی به زنجیره‌یه‌ك راوێژ كردووه له‌گه‌ڵ ژنانی سه‌ركرده‌ی عیراقی‌دا.
به‌ڕێز بوستین له‌مباره‌شه‌وه وتی "دیدی ژنان پێویسته به‌ردی بناغه‌ی هه‌وڵه‌كانی دروستكردنی ئاشتی و گه‌ڕان به‌دوای دادوه‌ری و پرۆسه‌ی ئارامكردنه‌وه و ئاوه‌دانكردنه‌وه و ئاشته‌واویی بێت".
له وته دهسپێكهكهیدا، وێڕای به‌زه‌قی ئاماژه‌كردنی به گرنگیی پرۆسه‌ی گشتگربوون بۆ فه‌راهه‌مكردنی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن به‌وپێیه‌ی كه هه‌موو ئاماژه جیهانییه‌كانیش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌ن كه به‌شداریی راسته‌قینه‌ی ژنان له پرۆسه‌كانی ئاشتیدا ده‌بێته مایه‌ی ته‌مه‌ندرێژی ئه‌و ئاشتییه، نوێنه‌ری رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنان، خاتو دینا زۆربا، وتی "به‌ڕاستی دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ژنانی عیراق له هه‌موو پرۆسه‌كانی دروستكردنی بڕیار له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا به‌شدارن ده‌بێ ببێته كاری له‌پێشینه".
لای خۆشیانه‌وه به‌شداربووان باسیان له گرنگیی كاركردن كرد له‌گه‌ڵ گه‌وره سه‌ركرده سیایسیهكان بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه ژنان به‌شێوه‌یه‌كی دادوه‌رانه نوێنه‌رایه‌تییان له هه‌موو پرۆسه‌كانی ئاشته‌وایی و دروستكردنی بڕیاردا هه‌یه. سه‌رۆكی لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیی نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانیش ، به‌ڕێز عه‌لی عه‌باس، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه سه‌ركردایه‌تیی "لێژنه"كه به توندی خوازیاری به‌شداریپێكردنی ژنانه له پرۆسه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتمانیدا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كاندا".
وێڕای ئاماژه‌كردنی به گرنگیی زۆری هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تیی ژنان له‌سه‌ر ئاستی یاسایی و جێبه‌جێكردن له بواره سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا، به‌ڕێز عه‌باس وتیشی "لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی به هاوكاریی یونامی هاوبه‌شانه كار ده‌كات بۆ دڵنیابوون له به‌شداریی و هه‌بوونی نوێنه‌رایه‌تیی گشتگرانهی هه‌موو پێكهاته‌كانی عیراق، به‌ژنان و گه‌نجان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشه‌وه، له ئاشته‌وایی و ده‌ستپێشخه‌ریی چاره‌سه‌كردنی نیشتمانیدا".
ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی كه لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌شێكه له‌بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌گه‌ڵ هه‌بوونی دسهڵاتیشی بۆ جێبه‌جێكردنی پلانی كارپێكردنی نیشمانیی بڕیاری ١٣٢٥ی ئه‌و ئه‌نجوومه‌نه. ئه‌و هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیران داوای له "لێژنه"كه كردووه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و رزگاربووانه‌ی كه له‌كاتی كرده سه‌ربازییه‌كانی موسڵدا له‌ده‌ست داعش هه‌ڵاتوون. له‌لایه‌كی تره‌وه، "لێژنه"كه هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوه ناحكومهییهكان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیشدا كردووه بۆ دڵنیابوون له گه‌یاندنی خزمه‌ت بۆ ئه‌و رزگارابووانه .
له‌میانه‌ی تاوتوێكردنهكانی كۆبونه‌وه‌كه‌شدا، به‌شداربووان داوای دادوه‌ریی و لێپێچینه‌وه‌ی راگوزه‌ری رێكوپێكیان كرد بۆ قۆناغی دوای داعش بۆ ئه‌وانه‌ی كه تاوانیان دژی ژنان ئه‌نجامداوه وه‌ك توندوتیژیی سێكسی له‌شه‌ڕدا. ئه‌وان هه‌روه‌ها ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كرد كه هه‌مواركردنی "یاسای حیزبه سیاسییه‌كان"یش بۆ دڵنیابوون له نوێنه‌رایه‌تیی ژنان له سه‌ركردایه‌تیی ئه‌و حیزبانه‌دا یه‌كێكه له راسپارده‌كان.
ئه‌وان وتیان كه "پشتگیریكردن و به‌تواناكردنی ژنانی سه‌ربه‌خۆ له پرۆسه‌ی سیاسی‌دا گرنگه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نانه‌ت له پله‌كانی دروستكردنی بڕیاریشدا نوێنه‌رایه‌تییان هه‌بێت".
یونامی و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ ژنان له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی به‌رده‌وام ده‌بن له به‌شداریپێكردنی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانانی ژنان و ژنانی سه‌ركرده له هه‌موو پارێزگایهكاندا و هه‌روه‌ها له هه‌رێمی كوردستانی عیراقیشدا له پێناو به‌شداریپێكردنی ژنان و دابینكردنی نوێنه‌رایه‌تییان له پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانی و گفتوگۆدا. وا بڕیاره كه چه‌ندان كۆبوونه‌وه‌ی تریش له پارێزگایه‌كانی تردا، به ناوچه ئازادكراوهكانیشهوه، ئه‌نجام بدرێن.
****************
بۆ زانیاریی زیاتر تكایه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به جێگری به‌رپرسی نوسینگه‌ی راگه‌یاندن و تهبێژی (یونامی) به‌ڕێز خالید دههاب به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦
یان خاتو دینا زۆربا له رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان به ئیمێلی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یانیش به ژماره ته‌له‌فۆنی ٠٠٩٦٤٧٧٠١٩٢٩٤٠١