بەڕێوەبەری گشتیی UNDP لە عێراقدا، بەڕێز مونیر تابت، وتی :" ئێمە خۆشحاڵین لەنزیکەوە کاربکەین لەگەڵ UNICEF دا بۆ ئەوەی ئامادەباشیی کتوپڕیی بگەیەنینە ئەوپەڕی توانا لەو شوێنانەی پێویستن لە عێراقدا. هوشیاری لەنێو منداڵاندا لایەنێکی سەرەکیە بۆ سەلامەتیی منداڵەکان و یارمەتیدەریان دەبێت بۆ بنیادنانی توانای هەستانەوەی کۆمەڵگاکانیان لە ماوەی داهاتوودا."
نوێنەری UNICEF لە عێراقدا، بەڕێز پیتەر هۆکینز، وتی :" ئەنجامدانی وەبەرهێنان لە کەمکردنەوەی ئەو مەترسیانەی دووچاری منداڵان دەبنەوە بە دڵنیاییەوە دەبێتە هۆی ڕزگارکردنی ژیانیان. پێکەوە لەگەڵ UNDP دا کاردەکەین بۆ ئەوەی منداڵان بەشداربن لە دۆزینەوەی چارەسەر و بڕیارداندا کە دەبێتە هۆی یارمەتیدانیان بۆ ئەوەی بتوانن ئاسایشی خۆیان دروست بکەن، بەمەش دەتوانن داهاتووی خۆیان بنیاد بنێن."
لە ماوەی چەند هەفتەی داهاتوودا، UNDP و UNICEF هەڵمەتێکی داکۆکیکردن بەگەڕدەخەن کە بەڕێوەبەرانی چەند قوتابخانەیەک لە خۆ دەگرێت بۆ ئامادەکارییان تا پلانی چۆڵکردنی ناوخۆیی دابنێن. هەروەها ئامادەکاری ئەنجام دەدەن بۆ ژمارەیەک قوتابخانە بۆ ئەوەی وەکو سەنتەری چۆڵکردنی کاتیی کاربکەن لە ڕاوێژکردنیاندا لەگەڵ لایەنە دەسەڵاتدارەکانی تردا.
بە کۆمەکی دەزگای ویلایەتەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی (USAID)دا، UNDP پشتیوانی حکومەتی عێراقی کردوە لە ئامادەکاریی کتوپڕیدا کە پەیوەندی هەیە بە بەنداوی موسڵەوە. UNDP بەهەمان شێوە لە نزیکەوە کاردەکات لەگەڵ سەنتەری کاری نیشتیمانی لە نوسینگەی سەرۆک وەزیران و بەرگری میللی و وەزارەتەکانی سەرچاوە ئاویەکان و تەندروستی و ژینگە لە پارێزگاکانی خۆیاندا بۆ ئەوەی ئەو توانست و سیستەمانە بنیاد بنێن کە برەو دەدات بە ئامادەباشیی نیشتیمانی و هۆشداریی مەترسی لە کۆمەڵگادا.
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه به:
UNDP لە عێراق
خاتوو نیداء هیلال، بەرپرسی پەیوەندیەکان
ئیمێل:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 009647804473336
UNICEF لە عێراق
خاتوو لەیلا عەلی، بەرپرسی پەیوەندیەکان
ئیمێل:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 009647809258542
### ### ###
به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هه‌موو كه‌سێك له گشت چین توێژه‌كان ده‌كات ولهههمووئاستهكاندا بۆ ئه‌وه‌ى نیشتمانێك بنیات بنرێت كه‌وا تواناى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى قه‌یرانه‌كانى هه‌بێت , هه‌روه‌ها بره‌ودان به پشتگیركردنى گه‌شه‌سه‌ندن ده‌كات كه‌وا ژیان بۆ هه‌مووان باشتر وفه‌راهه‌م ده‌كات. له ئه‌رزى واقیعدا كارده‌كات له زیاتر له ١٧٠ وڵات و هه‌رێمدا, ئێمه تێڕوانینێكى جیهانى وناوخۆیى پێشكه‌ش ده‌كه‌ین بۆ فه‌راهه‌م كردن و دابینكردنى ژیانێكى به‌توانا وگهلانێك كه‌وا خۆڕاگربن .
UNICEF برەودەدات بە ماف و خۆشگوزەرانی هەموو منداڵێك لەهەموو ئەو کارانەی ئەنجامیان دەدەین. پێکەوە لەگەڵ هاوبەشەکانماندا، لە 190 وڵات و هەرێمدا کاردەکات بۆ وەرگێڕانی ئەو پابەندبوونە بۆ کاری ڕاستەقینە، بە تەرکیزکردنی هەوڵی تایبەتی لەوەی بتوانین بگەینە زۆرترین ڕێژەی منداڵی دۆخناسک و پەراوێزکراو تا سود بەهەموو منداڵێك بگەیەندرێت لەهەموو شوێنێك. بۆ زانیاری زیاتر لەسەر UNICEF و کارەکانی، تکایە سەردانی ئەم ماڵپەڕە بکە: www.unicef.org