لە ڕێی ئەم هاوبەشێتیەوە،UNDP برەو دەدات بە پشتیوانیکردنی لیژنە ناوخۆییەکانی ئاشتەوایی و یارمەتی کۆمەڵگاکان دەدات بۆ کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ئەو کارە دڕەندانە و پێشێلکاریەکانی دەرهەق بە هاوڵاتیان لە ماوەی ململانێکاندا ئەنجام دراوە.
سەرۆکی IFNRC، بەڕێز موحەمەد سەلمان ئەلسەعدی، وتی:" لە پاش شکستی داعش، ئاشتەوایی نیشتیمانی خراوەتە گرنگترین کارەکانی ئەجێندای حکومەتەوە، بە تایبەتی ئاشتەوایی کۆمەڵگاکان. ئەم هاوبەشییە لەگەڵ UNDP دا جیاوازییەکی گەورە دروست دەکات لەو لایەنەی کە زۆر گرنگە: ئەویش ژیانی هاوڵاتیە عێراقیەکانە لە سەرتاپای ئەم وڵاتەدا."
نوێنەری نیشتەجێی UNDP لە عێراق، خاتوو لیز گراندێ، وتی :" ئاشتەوایی یەکێکە لە گەورەترین ئەولەویەتەکانی ئەم وڵاتە. UNDP بەڵێندەدات ئەوەی لەتوانایدا بێت ئەنجامی بدات بۆ پشتیوانیکردنی حکومەت و هاوڵاتیانی عێراق لەکاتێكدا پێکەوە کاردەکەن بۆ بنیادنانەوەی کۆمەڵگاکانیان لەپاش ئەزمونی تاڵی ململانێکەدا."
خاتوو گراندێ وتیشی:"UNDP دەستیکردوە بە یارمەتیدانی لایەنی مادیی لە بنیادنانەوەی شار و قەزا ئازادکراوەکاندا. ئامانجی ئەم هاوبەشییە نوێیە بریتیە لە تەرکیزکردنەوە سەر ئاشتەوایی بۆ دڵنیابوون لەوەی ئاشتی بەردەوام دەبێت."
#IraqReconciliation
بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه به:
UNDP لە عێراق
خاتوو نیداء هیلال، بەرپرسی پەیوەندیەکان
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 009647804473336