له‌مباره‌وه راوێژكاری سه‌ره‌كیی نوسینگه‌ی یارمه‌تیدانی هه‌ڵبژاردنی یونامی، به‌ڕێز ئەمیر ئاریان، وتی "ئێمه به‌رده‌وام به‌دواداچوونمان بۆ لێژنه‌ی شاره‌زایان هه‌یه و هه‌ست به هه‌وڵه‌كانی ئه‌ندامانی ئه‌و لێژنه‌یه‌ش ده‌كه‌ین بۆ هه‌ڵبژاردنی رێژه‌ی زیاتری ژنان له ده‌سته‌ی داهاتووی كۆمیساراندا. بۆیه ئێمه ده‌ستخۆشی له پێشنیاری دانانی بڕگه یاساییه‌كان ده‌كه‌ین به به‌شی دووه‌می مادده‌ی ٣ له یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش كه به‌گوێره‌ی ئه‌و یاسایه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن ده‌بێ نوێنه‌رایه‌تیی ژنان ره‌چاو بكات به هاوته‌ریبی له‌گه‌ڵ بڕگه ده‌ستورییه‌كان و بهگونجانیش له‌گه‌ڵ پابه‌ندییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا، به‌گرتنه‌خۆی په‌یماننامه‌ی له‌ناوبردنی هه‌موو جۆره‌كانی جیاكاری دژی ژنان (سیداو) و هه‌روه‌ها بە بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوهدهوڵهتیشهوه".
ژماره‌یه‌ك له رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چالاكوانی ژنان له‌مدواییه‌دا،په‌یوه‌ندیان به یونامییه‌وه كرد و داوای پشتگیری‌یان بۆ داكۆكیكردن له به‌شداریی زیاتری ژنان له دەزگاكانی هه‌ڵبژاردندا و هه‌روه‌ها له كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان(IHEC)دا ده‌كرد. به‌ڕای ئه‌وان، به‌شداریی زیاتری ژنان له حوكمكردن و پرۆسه‌ی دروستكردنی بڕیاردا ده‌بێته مایه‌ی به‌تواناكردنی ژنان بۆ به‌شداریی به‌نرخانه له گه‌شه‌پێدانی عیراقدا.
به‌گوێره‌ی یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیش، ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران سه‌رقاڵی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی كۆمیسارانه بۆ شوێنگرتنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی ئێستا كه ماوه‌كه‌ی له مانگی ئه‌یلولی ٢٠١٧ ته‌واو ده‌بێت. نوسینگه‌ی یارمه‌تیدانی هه‌ڵبژاردنی یونامی ئاماده‌یه بۆ پێدانی راوێژ و بگره دوای وه‌رگرتنی نامه‌ی بانگهێشت ئاماده‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی "لێژنه"كه‌ش ده‌بێت.