١٢ی ئابی ٢٠١٧- بەغدا، عیراق- رۆژی جیهانیی گه‌نجان لە ساڵی ٢٠١٧دا له‌ژێر سه‌رباسی "گه‌نجان ئاشتی بنیات ده‌نێن" له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان یادی ده‌كرێته‌وه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ئەمڕۆ چالاكییه‌كی تایبه‌ت له به‌غدا لەلایەن وه‌زارەتی وه‌رزش و لاوان رێكخرا کە تیایدا نوێنه‌ری سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌نجان، خاتو جایاسما ویكرامانایهكا ئاماده بوو. چالاكییه‌كه یه‌كه‌م ئه‌ركی نێونه‌ته‌وه‌یی "نێرده‌ی" تازه‌بوو و یه‌كه‌م یادكردنه‌وه‌ی رۆژی گه‌نجانی جیهانیشی بوو له‌وه‌ته‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان به‌ڕێز ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس ده‌ستبه‌كاربووه له‌گه‌ڵ پابه‌ندبوونی به دانانی گه‌نج له چه‌قی كارنامه‌كه‌یدا له پێناو پێش‌گرتن به شه‌ڕ و دابینكردنی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ندا.
عیراق، وه‌ك خاوه‌نی گه‌وره‌ترین سه‌رمایه‌ی گه‌نجی ژێر ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵه به‌ڕێژه‌ی ٦٠٪ ، وا وێناكراوه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناوازانه توانیویه‌تی سوود له وزه‌ی گه‌نج ببینێت بۆ ئاشتی و خۆشگوزه‌رانی، ئەگەرچی ڕووبەڕووی چەندان تەحەددی بووەتەوە. لەگەڵ ئەوەشدا، تەحەددیەکان هێشتا ماون و وەک ئاستەنگێک لەبەردەم پەرەپێدان و ئاشتییدا دەمێنن ئەگەر سوود لە توانای گەنجان وەرنەگرن و ڕێخۆشکەرییان بۆ نەکرێ لە بوارەکانی پەروەردە و دامەزراندن و بەشداری پی کردنی مەدەنیانە.
چاڵاکیەکە به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ نوسینگه‌ی عیراقی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ دانیشتوان رێكخرابوو و ببوه مایه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ١٠٠٠ گه‌نج له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقه‌وه، هەر یەک لە به‌ڕێز عه‌بد ئه‌لحوسێن ئەبتان، وه‌زیری وه‌رزش و لاوانی عیراق و خاتوو لیز گراندێ، هەماهەنگکاری نیشتەجێی نەتەوە یەکگرتووەکان و جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق ئاماده بوون.
له‌وته‌كه‌یدا له‌چالاكییه نیشتمانییه‌كه‌ی عیراق به‌بۆنه‌ی ئه‌و رۆژه‌وه، خاتو جایاسما وتی "ئه‌مڕۆ هه‌زاران ژن و پیاوی گه‌نج لێبڕوانه و به‌زۆریش له بارودۆخێكی دژوار و پێزانینێكی كه‌مدا كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ئاشتی و گه‌شه‌دان به سه‌قامگیری بۆ هه‌مووان. ئه‌وان به‌نرخترین هێزن كه بتوانین ئاینده‌یان لێ دروست كه‌ین". هه‌روه‌ها ئه‌و خاتوونه له په‌یامێك كه ئاراسته‌ی گه‌نجانی كرد وتی "نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌گه‌ڵ ئێوه‌یه و منیش وه‌ك نێرده‌ی ئێوه چی له‌ده‌ستم بێت ده‌یكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگتان بگه‌یه‌نم".
به‌ڕێز ئەبتان داوای لە گەنجانی عیراقی کرد کە " ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆیان بگێڕن لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بۆ بەرەپێش بردنی عیراق و نیشاندانی وێنەی ئەرێنی عیراق بە هەموو جیهان".
خاتوو لیز گراندێ وتی : " لە ئێستادا کاری هەرە لەپێشینە لە عیراق بریتییە لە ئاشتەوایی. کلیلی سەرکەوتن و بەردەوامبوونی ئاشتەواییش بەشداری پێ کردنی گەنجانە لە هەموو کۆبوونەوە و هەوڵ و دەسپێشخەریی و کۆنفرانسەکانی ئاشتەوایی".
به بۆنه‌ی رۆژی جیهانیی گه‌نجه‌وه، به‌ڕێز گوتێریس، له راگه‌یاندنێكی ڤیدیۆییدا، وتی "من به بهتواناكردن و به‌شداریپێكردنی گه‌نجانه‌وه له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا پابه‌ندم. ژن و پیاوی به‌توانا ده‌توانێت رۆڵی هه‌بێت له پێش‌گرتن به شه‌ڕ و دابینكردنی ئاشتییه‌كی درێژخایه‌ن ".
گه‌نجان له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا كۆده‌بنه‌وه بۆ به‌شداریكردن له چالاكییه‌كانی یادكردنه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه و هه‌روه‌ها بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و رێگایانه‌ی كه تێیاندا گه‌نج له دروستكردنی ئاشتیدا به‌شداری ده‌كه‌ن.
له كاتی بوونی له به‌غدا، خاتوو جایاسما له‌گه‌ڵ چه‌ندان چین و توێژی جیاواز كۆبۆوه بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسانه‌ی كه كار له گه‌نجی عیراق ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ چه‌قی قورسایی له‌سه‌ر ژنانی گه‌نج و ئاواره ناوخۆییه‌كان و ئه‌و گه‌نجانه كه نه له كاردان و نه له خوێندندان و نه له راهێنانیشدان. سه‌رباری ئه‌مه‌ش، ئه‌و له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی وه‌رزش و لاوان و به‌رپرسانی تیمی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وڵاتی عیراق و یونامیش كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجامدا بۆ تاوتوێكردنی دۆزینه‌وه‌ی رێگای زیاتر بۆ به‌هێزكردنی ئه‌و به‌رنامانه‌ی كه چه‌قی قورساییان له‌سه‌ر گه‌نجه.
هه‌روه‌ها له چالاكییه‌كه‌ی باره‌گای سه‌ره‌كیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانیش له نیۆیۆرك خه‌ڵك له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به‌شداریان كرد و ئه‌وه‌شیان نیشاندا كه گه‌نج چۆن ده‌توانێت له دروستكردنی ئاشتیدا به‌شدار بێت.
سه‌باره‌ت به رۆژی گه‌نجان:
رۆژی جیهانی گه‌نجان یادكردنهوهیهكه بۆ ئه‌و ژن و پیاوه گه‌نجانه‌ی كه وه‌ك هاوبهشكاری سه‌ره‌كین له گه‌شه‌دان به مافه‌كانی مرۆڤ. ئه‌م رۆژه هه‌موو ساڵێك له ١٢ی مانگی ئابدا یادی ده‌كرێته‌وه. سه‌رباسی ئه‌مساڵیش برتییه له "گه‌نج ئاشتی دروست ده‌كات". مه‌به‌ست له یادكردنه‌وه گه‌شه‌دانه به‌و ژن و پیاوه گه‌نجانه‌ی كه به دروستكه‌ری ئاشتی ناوه‌زد ده‌كرێن كه شێلگیرانه كار ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی ئاشتی و دابینكردنی سه‌قامگیری . سه‌رباسه‌كه بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی زیاتر و به‌رنامه و شێواز سه‌باره‌ت به گه‌نج و ئاشتی و سه‌قامگیری به‌گرتنه‌خۆی بڕیاری هه‌ره گرنگی ژماره ٢٢٥٠ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش سه‌باره‌ت به گه‌نج و ئاشتی و سه‌قامگیری كه له مانگی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥دا په‌سندكرا.
سه‌باره‌ت به نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ گه‌نجان:
خاتو جایاسمای ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ وه‌ك نێرده‌ی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان بۆ گه‌نجان له مانگی حوزه‌یرانی ٢٠١٧ دامه‌زرا. ئه‌و كار ده‌كات بۆ فراوانكردنی به‌شداریی گه‌نجی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هه‌روه‌ها داكۆكیكردنی له‌به‌ر رۆشنایی چوار پایه‌دا كه ئه‌وانیش بریتین له گه‌شه‌پێدانی درێژخایه و مافی مرۆڤ و ئاشتی و سه‌قامگیری و كارپێكردنی مرۆیی. ئه‌و هه‌روه‌ها وه‌ك نوێنه‌ر و ڕاوێژكاری سكرتێری گشتیش كار ده‌كات. ئه‌و له بنه‌ڕه‌تدا خه‌ڵكی سریلانكایه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رفراوان له بواری گه‌شه‌پێدانی گه‌نج و به‌شدارییان كاری كردووه له‌گه‌ڵ بینینی رۆڵی سه‌ره‌كی له گواستنه‌وه‌ی كه‌رتی گه‌شه‌پێدانی گه‌نج له وڵاته‌كه‌ی خۆیدا.
بۆ زانیاری زیاتر دەربارەی رۆژی جیهانیی گەنجان، تکایە سەردانی ئەم سایتە بکەن:
http://www.un.org/en/events/youthday/ بۆ پەیوەندی کرد:
نوسینگەی نوێنەری سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری گەنجان
فرانسیس سیمسۆن-ئالن، ت.: ١٢١٢٩٦٣١٧٣٠+ یان ئیمێلی:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
ئانیی ویڤەر، ت.: ١٢١٢٩٦٣١٠٣٢+ یان ئیمێلی:
ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.