یەک شەممە, 27 ئاب 2017 15:41

عێراق تاووتوێی پەرەپێدانی شاریی ستراتیژی دەکات بۆ پارێزگا زیارەتکراوەکان گرنگ

کەربەلا, ٢٧ ى ئابى ٢٠١٧ ـ ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN لەگەڵ UNDP هاریکاری عێراق دەکەن لە تاووتوێکردنی پەرەپێدانی شاریی ستراتیژیدا لە پارێزگا زیارەتکراوەکانی نەجەف کەربەلا. نزیکەی سی بەرپرسی عێراقی لە شاری کەربەلای پیرۆز کۆبونەوە لە ڕۆژەکانی 22 و 23 ی ئابی 2017 دا بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپێکی چڕی دوو ڕۆژەدا بە ناونیشانی "ستراتیژیەتە پارێزگاییەکانی شار بۆ زیارەت: وەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا".

بەرپرسەکان نوێنەرایەتی وەزارەتەکانی پلاندانان،شارەوانیەکان، ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن و کاروباری گشتیان دەکرد لەسەر ئاستی نیشتیمانی و ناوخۆیی و هەروەها نوێنەرایەتی پارێزگای کەربەلا شیان دەکرد. ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN وۆرکشۆپەکەی ڕێکخست لەژێر بەرنامەی پەرەپێدانی ناوچە ناوخۆییەکاندا (LADP)، ئەمەش پڕۆژەیەکە لەلایەن بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP)ەوە جێبەجێکرا و لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە (EU) کۆمەکی کرا.

بەڕێوەبەری گشتی بۆ پلاندانانی ناوخۆیی و هەرێمایەتی لە وەزارەتی پلانداناندا، بەڕێز موحەمەد ئەلسەید، وتی :" ئێمە هەلی باشترکردنی هەماهەنگیکردن لە نێوان بەرپرسانی پارێزگاکەدا و باشترکردنی توانای ستاف لەسەر ئاستی مەرکەزی و ناوخۆیی بەرز دەنرخێنین، ئەمەش وەکو بەشێك لە هەوڵەکانی حکومەت بۆ لامەرکەزییەت."

وۆرکشۆپەکە تەرکیزی کردەوە سەر شیکاریی شوێنەکی بەردەوام بۆ کێشە شاریەکان و ئاماژەدەرەکانی پەرەپێدان سەبارەت بە پارێزگاکانی نەجەف و کەربەلا، کە لەلایەن ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN ەوە پەرەیپێدراوە بە هەماهەنگیکردن لە نزیکەوە لەگەڵ وەزارەتی پلانداناندا. ستراتیژیەتە پێشکەشکراوەکە بەندە لەسەر چەمکی 'ڕاڕەوەکانی پەرەپێدان' لەسەر ئاستی هەرێمایەتی بۆ بزواندنی گەشەکردنی بەردەوامی کۆمەڵایەتی-ئابوری و ئاسانکاری بۆ جوڵاندنی ملیۆنان زیارەتکار و سەردانیکار، بەتایبەتی لەکاتی بۆنە ئاینیەکاندا.

باڵیۆزی یەکێتی ئەوروپا بۆ عێراق، بەڕێز پاتریک سیمۆنێ، وتی :" ئێمە زۆر بەخێرهاتنی ئەم دەستپێشخەریە دەکەین کە لەکاتی خۆیدایە. دژ بە پاشەکشکردنی سەقامگیرکردن لە ئێستادا، ئێمە پێویستمانە ئاشتەوایی بخەینەوە نێوان تەوژمەکانی کۆچکردن لە ناوخۆی وڵاتدا. ئێستا هەلێك هەیە بۆ ڕێکخستنەوەی پلاندانانی شاری و هاوتاکردنی لەگەڵ ئەرزی واقیعدا، بەمەش ئەم جۆرە پلاندانانە لەلایەکەوە بەردەوام دەبێت و لەلایەکی دیشەوە ئەگەری وەبەرهێنان تیایدا دروست دەبێت. گرنگ و پەیوەندیدارە بۆ ئەم دوو پارێزگایە کە هەستێکی "ڕوحانییەت" بدرێتە لایەنە "شوێنی"یەکەی ئەم دووپارێزگایە.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی (UNDP)، بەڕێز عەلی کەمونە وتی :" کەربەلا و نەجەف لێکنزیکبونەوەی دوو تەوژمی کۆچکردنی تێکهەڵچووی بەخۆوە دیوە، یەکێكیان ئەو خەڵکەی لە ناوچەی ململانێکانەوە هەڵدێن، ئەوی دی ئەو جوتیارانەی ناوچە دوورەدەستەکان جێدەهێڵن بۆ گەڕان بەدووی هەلی باشتردا لە شارەکەدا. پەرەپێدانی ستراتیژیەتی شاریی بەردەوام بۆ ئەم پارێزگایانە زۆر گرنگە".

بەشداربوان دوو ئاستەنگیی زۆر گەورەیان دەستنیشان کرد کە دووچاری دەسەڵاتدارە عێراقیەکان بوەتەوە: باشترکردنی ژێرخانی هۆیەکانی گواستنەوەی بەردەست و پەیوەستکراو، وە تاووتوێکردنی ئەو ژێرخان و خزمەتگوزاری و نیشتەجێکردن و پێویستیە کۆمەڵایەتی-ئابوریانەی شارۆچکە بچوکەکان کە ماوە مامەڵەیان لەگەڵ بکرێت لە جەمسەرە شاریەکانی کەربەلا و کوفە دا.

وۆرکشۆپی دواتر و کۆتا ی (LADP) بۆ ستراتیژیەتە پارێزگاییەکانی شار لە تشرینی یەکەمی 2017 دا دەبەسترێت.


بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه‌ به‌:

UNDP لە عێراق
خاتوو نیداء هیلال، بەرپرسی پەیوەندیەکان
ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 009647804473336

ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN
بەڕێز ئالان میران، پسپۆری ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکان
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 009647503427036

شاندی یەکێتی ئەوروپا بۆ کۆماری عێراق
بەڕێز موحەمەد فەوزی، بەرپرسی بڵاوکراوە و زانیاری
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
مۆبایل: 009647809285377

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.