به‌ڕێز بوستین جه‌ختی له‌سه‌ر گرنگیی جێبه‌جێكردنی راسپارهدهكان كرده‌وه كه بریتین له ده‌نگی گه‌نجانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌تیش گه‌نجانی عیراق و ئاواته‌كانی چین و توێژێكی زۆری كۆمه‌ڵگای عیراق بۆ قۆناغی دوای داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) . ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌سه‌ر بهشداریپێكیردنی گه‌نجانیش كرده‌وه دوور له بنه‌مای مه‌زهه‌بی و نه‌ته‌وه‌یی و دابه‌شبوونی تر كه ئه‌مه‌ش بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی زۆر گرنگه چونكه پێویسته ده‌نگی گه‌نج له راوێژه سیاسییه‌كانی په‌یوه‌ست به ئایندهی عیراقه‌وه بگه‌یه‌نرێت و به‌هه‌ند وه‌ر بگیرێت.
دیداره‌كانی گه‌نجانی یونامی كه به‌هاوكاریی رێكخراوای ئه‌مه‌لی عیراقی و كۆمیسیۆنی ئاشته‌وایی نیشتمانی ئه‌نجام درابوون به كۆنفرانسێكی نیشتمانی له مانگی ئایاری ٢٠١٧دا كۆتاییان پێهات كه تێیدا هه‌موو راسپارده‌كانی ئه‌و ٧ دیداره‌ی پێشتر یه‌كخران.
هه‌روه‌ها به‌ڕێز بوستین ئاماده‌یی یونامیشی بۆ درێژه‌دان به به‌شداری خۆی له‌گه‌ڵ گه‌نجان نیشاندا بۆ به‌شداریپێكردنی چالاكانه‌یان له‌پێناو ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ عیراق.