شەممە, 09 کانونی یەکەم 2017 08:56

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق تاقیکردنەوەی هەوڵەکانی پێڕاگەشتن بە خزمەتگوزاریە کارگێڕیەکانی حکومەت بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیاکانی زانیاری و پەیوەندیکردن پێشکەش کرد گرنگ

دیمەنی ڕووی دەرەوە و ناوەوەی سەنتەری خزمەتگوزاری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ دیمەنی ڕووی دەرەوە و ناوەوەی سەنتەری خزمەتگوزاری سەر بە وەزارەتی ناوخۆ

هەولێر، 8 ی کانونی یەکەمی 2017- وەزیر و بەرپرسە دیارەکانی هەرێمی کوردستانی عیراق لەگەڵ نوێنەرانی کەرتی تایبەت و کۆمەڵگەی مەدەنی و سەندیکاکانی هێزی کار و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەخشەران و دەزگاکانی پەرەپێدان لەسەر ئاستی باڵا لە کۆنفرانسێکدا لە هەولێر کۆبونەوە لەسەر حکومڕانیی ئەلیکترۆنی و سەنتەرەکانی خزمەتگوزاری گشتی. وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق کۆنفرانسەکەی ڕێکخست لەژێر چاودێری سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، جەنابی بەڕێز نێچیرڤان بارزانی بە پشتیوانی بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان (UNDP).



کۆنفرانسەکە بەرەوپێشچوونی هەوڵەکانی وەزارەتی ناوخۆی پشکنی بۆ ئاسانکردنی پێڕاگەشتنی هاوڵاتیان بە خزمەتگوزاریە بنەڕەتیە کارگێڕیەکانی حکومەت، وەکو ڤیزای ئەلیکترۆنی و سیستەمی نوێی تازەکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری، ئەمانە لەڕێی پلاتفۆرمێکی ئەلیکترۆنیەوە کە دەکرێت بە ئاسانی لە ماڵەوەوە بەکاربهێندرێت. ئەم کارە سەر بە پڕۆژەیەکە بە ناوی "حکومڕانیی ئەلیکترۆنی بۆ دابینکردنێکی باشتری خزمەتگوزاری " کە وەزارەتەکە لە مانگی ئازاری 2017 دا بەگەڕی خست بە یارمەتی (UNDP)، بە ئامانجی باشترکردنی خێرایی وەڵامدانەوە و شەفافیەت و بەرپرسیارێتی لە دابینکردنی خزمەتگوزاریەکی کارگێڕیی ئاست بەرز بۆ خەڵكی. بەم مەبەستە پڕۆژەکە برەو دەدات بە بەکارهێنانی تەکنۆلۆژیاکانی زانیاری و پەیوەندی (ICT)، بە پلاتفۆڕمە کۆمپیوتەریەکانیشەوە کە لەڕێی ئینتەرنێتەوە دەکرێت بەکاربهێندرێت.

بەڕێز کەریم سەنجاری، وەزیری ناوخۆ، وتی :" وەزارەتی ناوخۆ پابەندە بە دابینکردنی خێراترین و ئاست بەرزترین خزمەتگوزاری بۆ هاوڵاتیان. ئەمە لەگەڵ گێڕاندنەوەی کات و پارە بۆ هاوڵاتیان و وەزارەتیش، دەبێتە یارمەتیدەرێك بۆ خستنەڕووی هەر گەندەڵیەكی کارگێڕی و دارایی ئەگەر ڕووبدات"

وەزارەتەکە تاقیکردنەوەی سەنتەرەکانی خزمەتگوزاریی گشتی نمایشکرد، مەڵبەندی نوێ کە سازکرابوو بە پلاتفۆڕمی ICT ی ئۆتۆماتیکی بۆ دابینکردنی جۆرەها خزمەتگوزاریی کارگێڕی بۆ کۆمەڵگا، وەکو دەرکردنی بڕوانامەی باری کەسێتی (لەدایکبوون، تەلاق، مردن، هتد). ئەم سەنتەرانە نمونەیەكن بۆ حوکمڕانێتی ئەلیکترۆنی بەرفراوانتر لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

بەڕێز مونیر تابت، بەڕێوەبەری گشتی UNDP لە عێراق، وتی :" دامەزراوە خێراوەڵامدەرەکان و بەرپرسەکان ئەو ئامانجە سەرەکیانەن کە UNDP یارمەتیدەرە بەدەستبێن لە هەوڵە سەرەکیەکەی UNDP دا لەسەر حوکمڕانێتی دیموکراتی و بنیاتنانی ئاشتەوایی لە عێراقدا. ئامانجی سەرەکیمان لەمە بریتیە لە خزمەتگوزاریی ئاست بەرز بۆ هاوڵاتیان و لە هەمانکاتدا دڵنیابوون لەوەی هیچ کەسێك پشتگوێ نەخراوە. هەر هەنگاوێكی لەم جۆرە دەبێت بایەخی تایبەتی بدات بە یارمەتیدانی دۆخناسکترین و پەراوێزکراوترین کەسەکانی ناو دانیشتوان، کە لەوانەیە نەتوانن ڕابگەن بە پلاتفۆرمەکانی ICT و تاقیان بکەنەوە، تا ئەمانیش بە یەکسانی لەڕێی ئەم هۆکارە سەردەمیانەوە خزمەت بکرێن."

هاوبەشانی وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستانی عێراق لە ئازەربایجان و (دامەزراوەی ئاسان خیدمەت) کە ڕێنمایی تەکنیکی دابینکردوە لەگەڵ فێرکاری لەڕێی کۆرسی پڕۆژەی حوکمرانێتی ئەلیکترۆنیەوە بۆ دابینکردنێکی باشتری خزمەتگوزاری، بەهەمان شێوە لە کۆنفرانسەکەدا بەشداربوو.



بۆ زانیارى زیاتر پەیوەندی بكه‌ به‌:

نیداء هیلال، ڕاوێژکاری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان
ئیمەیڵ: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.
م: 009647804473336

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.