دوو شەممە, 11 کانونی یەکەم 2017 11:18

هەموو رێوشوێنه‌كانی به‌رنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك بە تەواوی جێبەجێكراون، ئەنجومەنی ئاسایش دایدەخات و بەكۆی دەنگیش بڕیاری ژمارە ١٩٥٨ (٢٠١٧) پەسند دەكات

نیۆرك، ٨ی كانونی یەكەمی ٢٠١٧ 

ئەنجومەنی ئاسایش ئەمڕۆ كوتایی هێنا بە هەموو ئەو رێوشوێنانەی كە لە بڕیارەكانی ژمارە ١٩٥٨ (٢٠١٠) و ژمارە ٢٣٣٥(٢٠١٦)ی بەندی هەشتەمی نەتهوە یەكگرتووەكانی سەبارەت بە بەرنامەی نەوت بە رامبەر بە خۆراك كە بە تەواوی جێبەجێ كراون.

ئەنجومەن بە پەسندكردنی بڕیاری ژمارە ٢٣٩٠ (٢٠١٧)بە كۆی دەنگ دەستخۆشی لەوه كرد كە پارەی راگیراوی ماوە له هەژمارە بانكییهكاندا كە بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ١٩٥٨(٢٠١٠) درانەوە بە حكومەتی عیراق بەگوێرەی بڕیاری ژمارە ٢٣٣٥ (٢٠١٦). 

ئەنجومەنی ئاسایش دانی نا بەوەی كە راپۆرتی كۆتایی سكرتێری گشتی لەسەر بابەتەكە (دیكۆمێنتی ژمارە س/٢٠١٧/٨٢٠) كە لهنێوان چەندان شتی تردا رایدەگەیەنێت کە ١٤٢٨٣٥٦٥ دۆلاری ئەمریكی ئەو هەژمارە بانكییانە دراونەتنهوە بە عیراق.

دوای پەسندكردنەكهش، ئامی نوئێل تاچۆ (ئهمریكا) دەستخۆشی لە جێبەجێكردنی تەواوی عیراق كرد بۆ رێوشوێنەكانی بەرنامەی نەوت بەرامبەر بە خۆراك هەرچەندە وڵاتەكە تائێستاش رووبەرووی چەندان ئالنگار بووەتهوە. ئەو ئاواتی هەماهەنگیی دوولایەنی و نێودەوڵەتیی زیاتری بۆ پشتیگریكردن لە عیراقێكی فیدرال و دیموكرات و خوشگوزەران خواست. 

كۆبوونەوهكە له كاتژمێر ٩:٤٥ی پێش نیوەڕۆی دەستی پێكرد و له ٩:٤٨ی پێش نێوەڕۆ كۆتایی هات

بڕیار

تەواوی ناوەرۆكی بڕیاری ژمارە ٢٣٩٠ی ٢٠١٧: 

بە گەڕانەوه بۆ بڕیارەكانی پێشووی بە ژمارەكانی ١٩٥٨ (٢٠١٠) و ٢٣٣٥ (٢٠١٦)، ئەنجومەنی ئاسایش دان بە وەرگرتنی راپۆرتی كۆتایی سكرتێری گشتی دا دەنێت بە گوێرەی بڕگەی ژمارە ٤ لە بڕیاری ژمارە ٢٣٣٥(٢٠١٦ ) و دیكۆمێنتی ژمارە : س /٢٠١٧/٨٢٠ دا دەنێت.

١- دەستخۆشی لەو رێوشوێنانەی سكرتێری گشتی و حكومەتی عیراق دەكات كە بەگوێری بڕگەی ٧ی بڕیاری ژمارە ١٩٥٨(٢٠١٠) ئەنجومەنی ئاسایش داوا كرابوو.

٢- هەروەها دەستخۆشی لەوه دەكات كە پارەی ماوە لەو هەژمارە بانكییانەی كە بەگوێرەی بڕگەی ٣-٥ی بڕیاری ژمارە ١٩٥٨ (٢٠١٠) دامەزرابوو گەڕێندرایەوە بۆ حكومەتی عیراق

بەگوێرەی بڕیاری ژماره ٢٣٣٥(٢٠١٦) .

٣- كۆتایی دێنێت بە هەموو ئەو رێوشوێنانەی کە ئەنجومەنی ئاسایش بە گوێرەی بڕیاری ١٩٥٨ (٢٠١٠) و ژمارە ٢٣٣٥ (٢٠١٦) و لەبەر رۆشنایی بەندی حەوتەمی دەستووری نەتەوه یەكگرتووەكاندا بەسەر عیراقیدا سەپاندبوو دوای ئهوەی كە جێبەجێكردنی تەواوی رێوشوێنانەی لەلایەن لایەنەكانەوه راگەیاند. 

 

https://www.un.org/press/en/2017/sc13109.doc.htm

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.