سێ شەممە, 19 کانونی یەکەم 2017 00:00

ئەڵمانیا هاوکاری ئۆپەراسیۆنی مرۆیی ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کۆچ لە عێراق دەکات بۆ وەرزی زستان

لەگەڵ ئەوەی پلەی گەرمی بەردەوامە لە نزمبوونەوە لە عێراق، نزیکەی ٢.٩ ملیۆن کەس هێشتا ئاوارەن لە سەرتاسەری ووڵات، حکومەتی ئەڵمانیا هاوبەشی خۆی درێژ کردۆتەوە لەگەڵ ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچی عێراق بە پێدانی ٧ ملیۆن یۆرۆ بۆ دیاریکردنی پێداویستی مرۆیی لە ناکاوی ئاوارەکانی عێراق.

بەم ٧ ملیۆن یۆرۆیە زیادەیە، سەرجەمی بەشداربوونی ئەڵمانیا بۆ ئۆپەراسیۆنی لە ناکاوی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەگاتە ١٨ ملیۆین یۆرۆ لە ٢٠١٥ وە بۆ ٢٠١٩. لە ٢٠١٥ وە، پاڵپشتی ئەڵمانیا توانای بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ داوە بە وەڵامدانەوەی پێداویستی مرۆیی هەستیاری ئاوارەکان، بە تایبەت لە ناوچەکانی موسڵ، فەلوجە و ڕومادی، کە بەم دواییە گەرێنراوەنەتەوە لە دەستی داعش.

هەروەها ئەم بەخشینە پاڵپشتی چاکسازی شوێنە نیشتەجێیەکان دەکات کە وێران بووە بە هۆی پێکدادانەکانەوە وە یارمەتی گەڕاوەکان دەدات بۆ ئەوەی لە شوێنی بنەڕەتی خۆیان نیشتەجێبن. زۆربەی لەم سوودمەندانە تاکو ئێستا پێویستیان بە پێداویستی بە پەلەن بۆ پەناگە هەیە هەروەها ڕێگەپێدان بۆ خزمەتگوزایە بنەڕەتیەکان، وەکو ئاوو کارەباو چاودێری تەندروستی. .

"حکومەتی ئەڵمانیا زۆر خۆشحاڵە بۆ پاڵپشتیکردنی گەڕاوەکان لەو شوێنانەی خەڵك گەڕاونەتەوە وە دەسەڵاتی حکومەت بەهێز دەکات لە هەوڵەکانیان بۆ گەڕاندنەوەی خزمەتگوزاریە گرنگەکان لەو شوێنانەی زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە،" سیغیل نوون، باڵوێزی ئەڵمانیا لە عێراق ووتی. " پێوەری پاڵپشتیەکەمان گەڕاندنەوەی تۆڕی کارەبا و دەستەبەری ئاو دەگرێتەوە لە ناوچە گەڕاوەکان، کە ئەم خزمەتگوزاریانە بە شێوەیەکی خراپ زیانیان پێگەیشتوە وە بایەخپێدراون بۆ چاکسازی دەستبەجێ لە لایەن کۆمەڵگە خانەخوێکان و گەڕاوەکان،" باڵوێزی ئەڵمانیا ووتی.

بەخشینی ئەڵمانی توانا بە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دەدات بۆ گرتنەوخۆی ١٢٠٠خێزانی زیانلێکەوتوو بۆ پرۆگرامی گرنگی هاوکاری زستانە، کە پاڵپشتیان دەکات بە کەلوپەلی باری ناکاو بۆ گونجانیان لەگەڵ کەشی زستان. کەلوپەلی زستانە فەرش و ڕایەخی پلاستیکی و بەتانی ئەستور و لایتی شەحنکەرەوەو کەل و پەلی خاوێنی دەگرێتە خۆ.

" لەگەڵ هاتنی وەرزی زستان، ئێمە زۆر پێویستمان بە هیتەر و بەتانی و جلوبەرگی زستانیە،" ئەبو مەشاری ووتی، کە خۆی پیاوێکی ئاوارەیە لە ناوچەی ئەلحەزەر نزیکەی ١٧٠ کیلۆمەتر لە باشوری موسڵ، ئاماژە بە کەلوپەلی زستانە دەکات کە وەریگرتووە لە لایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ.

” لەبەر ئەوەی بە پەلە بووین بۆ بە جێهیشتنی ماڵەکەمان لە ناوەڕاسیتی شەودا هەموو شتەکانمان بە جێهێشت. هیچ شتێكمان لەگەڵ خۆمان نەهێنا جگە لەو جڵوبەرگانەی کە لەبەرمان بوو لە سەرتایی وەرزی هاوینەوە." هەروەها گوتی: ” پارەمان پێ نیە تا جلوبەرگ و پێداویستییەکانی تری پێ بکڕین بۆ ئەوەی خۆمان و خێوەتمان گەرم بکەین لەكاتى سەرمای شەوانى زستاندا."

ئەم پاڵپشتیە داراييە ڕێگە بە دانيشتوانی هەر دوو شوێنى بارى ناكاو کە لەلايەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ دروست کراوە لە حاج عەلى و گەیارە باشورى رۆژ هەڵاتى موسڵ، كە ئێستا زياتر لە ٧٣ هەزار ئاوارە دەگریتە خۆ، تا ڕێگەیان پێ بدات بۆ خزمەتگوزاريیەکانی پزيشكى و وەرگرتنی پشتگيرى خێرا هەروەها حالەتى گواستنەوە لە بارى ناكاوى پزيشكى.

ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ سەنتەری تەندروستيى هۆشداری و دەروونی کۆمەڵایەتی لە خێوەتگە بژێردراوەکانی ئاوارەکاندا هەیە تا بگەنە كۆمەڵگەى ئاوارەکان لەڕێگەی دابین کردنی هاوکاری بۆ تەندروستيى هۆشداری و دەروونی وکۆمەڵایەتی، بەرز كردنەوەی ئاستی هۆشیاری لەسەر پێشهاتەکانی تەندروستيى دەروونى و چاودێريى تايبەتمەند لە کاتی پێویستدا. .

بۆ زانیاری زیاتر، تکایە پەیوەندی بە ساندرا بلاك لە ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ لە عێراق بکە، مۆبایل: ٩٦٤٧٥١٢٣٤٢٥٥٠+، ئیمێل: ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.