چوار شەممە, 28 ئازار 2018 00:00

بەڕێز کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، پیرۆزبایی لە پارتە سیاسییە عیراقییەکان کرد بەبۆنەی واژۆکردنی پەیماننامەی شەرەفی هەڵبژاردن

بەغدا، ٢٨ی ئاداری ٢٠١٨ – بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، پیرۆزبایی لە پارت و کوتلە سیاسییەکانی عیراق کرد بەبۆنەی واژۆکردنی پەیماننامەی شەرەفی هەڵبژاردن لە رۆژی چوارشەممە لە بەغدا.

بەڕێز کوبیش وتی: " متمانە بە پرۆسەی دیموکراسی بەندە لەسەر پاکیی پرۆسەی هەڵبژاردن. بەم جۆرە جێبەجێکردنی کارایانەی پەیماننامەی شەرەفی هەڵبژاردن زۆر گرنگە بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان بەشێوەیەکی ئازاد و دادپەروەرانە و بێلایەنانە و شەفاف و متمانەدار."

بەڕێزیان وتیشی:" ئەم پەیماننامەیە دەکرێ ببێتە بناغەیەک بۆ یاسایەک لە داهاتوودا کە لەوانەیە لەلایەن پەرلەمانی هەڵبژێردراوی داهاتووەوە بخرێتە واری جێبەجێکردن."

هەروەها بەڕێزیان وتی: " داوا لە هەموو لایەنانی واژۆکار و میدیاکان و لایەنە پەیوەنددارەکانی هەڵبژاردن دەکەم کە پابەندی بنەماکانی ئەو پەیماننامەیە بن. نێردەی یونامی، وەک هاوکارێکی بێ لایەن، لە ئامادەباشیدادەبێت بۆ پشتگیری کردنی ئەو پرۆسەیە.

نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها دووپاتی کردەوە کە هەر لایەنێک یان پێکهاتەیەکی سیاسی کە لە بۆنەکەی رۆژی چوارشەممە واژۆیان نەکردووە دەتوانن لە ڕۆژانی داهاتوودا پەیماننامەکە واژۆبکەن. بەڕێزیان ئاماژەی بەوەدا کە" دۆکومێنتەکە لەلای نەتەوە یەکگرتووەکان هەڵدەگیرێت بەڵام کراوە دەبێت بۆ واژۆکردن ."

***************

بۆ زانیاریی زیاتر تكایه‌ په‌یوه‌ندی بكه‌ به‌ به‌ڕێز خالید ده‌هه‌ب جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی و جێگری وته‌بێژی نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌م ژماره‌ مۆبایله‌ ٠٠٩٦٤٧٩٠١٩٤٠١٤٦ ، و به‌ ئیمێڵی ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی. یان نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی یونامی : ئەم ئیمەیڵە پارێزراوە لە سپام, پێویستە جاڤا سکریپت چالاک بکەیت بۆ بینینی.

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.