ئامانجی سەرەکی راهێنانەکە بریتی بوو لە بەرزکردنەوەی ئاستی وشیاریی گەنجان سەبارەت بە مافەکانی مرۆڤ و رۆلی گەنجان لە برەو دان و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ لە عیراق. ئەمانە هەندێک بوون لە بابەتەکانی دانیشتنەکان : ماندێتی نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی و بوارە جیاکانی مافەکانی مرۆڤ کە بریتین لە میکانیزمە نیشتمانیی و نێودەوڵەتییەکانی پاراستنی مافی مرۆڤ و مافەکانی ئافرەتان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان و مافەکانی کەمینە ئیتنی و ئایینییەکان و ڕۆلی گەنجان لە گەیشتن بە سیستەمی مافەکانی مرۆڤی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان و دادوەریی ڕاگوزاریی وئاشتەوایی نیشتیمانی و سەروەری یاساو بەڕێوەبردنی دادپەروەری و پاراستنی خەڵکی سڤیڵ لە کاتی ململانێ چەکدارییەکان و پابەندکردنی عێراق بە پێشکەشکردنی ڕاپۆرتەکانی مافەکانی مرۆڤ بەگوێرەی چەندان پەیماننامەی مافەکانی مرۆڤ کە عیراق واژۆی لەسەر کردووە و ئەو میکانیزمانەی پەیوەست نین بە پەیماننامەکان .
بەشداربووان بواری ئەوەیان بۆ رەخسا چەند ڕێگایەک بدۆزنەوە بۆ زیاتر پتەوترکردنی پەیوەندیی و هەماهەنگییەکان لە نێوان ئەوان و نێردەی یونامی و لایەنە پەیوەنددارەکان.
وێنەکان : سەرمەد ئەلسافی
نووسینگەی ڕاگەیاندنی یونامی
وێنهكان له فلیكر: https://www.flickr.com/photos/uniraq/sets/72157674150819057