بەغدا، ئەمڕۆ ٥ ساڵ بەسەر پەسندکردنی "کارنامەی ٢٠٣٠ی ئامانجە درێژخایەنەکانی گەشەپێدان" دا تێدەپەڕێت. لە میانەی "لوتکەی گەشەپێدانی درێژخایەنی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ساڵی ٢٠١٥دا، هەموو وڵاتە ئەندامەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان کارنامەیەکیان پەسند کرد لەپێناو داڕشتنی پلانێکی هاوبەش بۆ ئاشتی و خۆشگوزەرانی بۆ تەواوی خەڵک و گۆی زەویش.

هەولێر ٢٤ى ئەیلول ٢٠٢٠ - گرتنەبەری ڕێکارەکان بۆ سنوردارکردنی بڵاوبوونەوەی پەتای کۆڕۆنا بووە مایەی کەم کردنەوەی ماوەی کاتی کارکردن یان داخستنی زۆربەی کۆمپانیا مام ناوەندو بچووکەکان (SMEs) لە عێراقدا. پێشبینی دەکرێت کە کاریگەریە ئابووریەکانی پەتایەکە زۆر سەخت بێت.

بەغدا ١٤ى ئەیلول ٢٠٢٠- لە ٢٠٢٠، عێڕاق هەر بەردەوامە لە ڕووبەڕوبونەوەی شێوازی کۆچ کردنی ئاڵۆز. وەك بەشێك لە هەوڵەکانی بوژانەوەی پاش ململانێیەکان، دوابەدوای شکستە هەرێمیەکانی داعش، هەلی پتەو هەیە بۆ پەرەپێدانی فەرمانڕەوایی کۆچ کردن.

پارێزگای نەینەوا ١٠ى ئەیلول ٢٠٢٠ - دوێنێ ٩ی ئەیلول، نۆ خێزان لە کەمپی سەلامیە کە بۆ ئاوارەکانە پشتگیری کران تاوەکو کەمپەکە بەجێبهێڵن وە ئارەزومەندانە بگەڕێنەوە بۆ شوێنی ڕەسەنیان لە پارێزگای نەینەوای باکووری عێڕاق، وە ٢٦ خێزانی تر ئەمڕۆ ١٠ی ئەیلول کەمپیان بەجێهێشت. ئەم خێزانانە یەکەم گروپن لەنێو ١٢٠ خێزان کە کەمپ بەجێ دەهێڵن کەوا پێشبینی دەکرێت بگەڕێنەوە بۆ شوێنیە ڕەسەنەکانیان لە ڕێگەی دەست پێشخەریەك کە ڕێکخراوە لەلایەن ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ (IOM)، بە پشتگیری و بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران (MoMD ) ی حکومەتی عێڕاقی.

یەک شەممە, 06 ئەیلول 2020 04:27

لێدوانی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق

بەغدا، ٥ی ئەیلوولی ٢٠٢٠:- لەبەر ڕۆشنایی تەقینەوەکەی ئەمدواییەی بۆمبێکی چێندراو بە بە ئۆتۆمبێلێکی نەتەوە یەکگرتووەکان لەکاتی رۆیشتنیان بۆ موسڵ کە بووە مایەی برینداربوونی کارمەندێک و زیانگەیاندنیش بە ئۆتۆمبێلەکە، نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت لەسەر ئەمانەی خوارەوە دەکاتەوە:-

بەغدا، 3 ئەیلول 2020- بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان لە عێراق، ئەمڕۆ یەکەمین کۆڕبەندی ئافرەتانی عێراقی بۆ بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی دەخاتەگەڕ، كە تیشك دەخاتە سەر ڕۆڵی گرنگی ئافرەتان لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی لە وڵاتدا.

به‌غدا، ٣٠ی ئابی ٢٠٢٠:- راپۆرتێكی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌سه‌ر بێسه‌روشوێنكردنی زۆره‌ملێیانه‌داوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی كاریگه‌ر و سه‌ربه‌خۆیانه‌ده‌كات سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی چاره‌نووسی نزیكه‌ی ١٠٠٠ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌پیاو و كوڕ كه‌له‌سه‌رده‌می كرده‌سه‌ربازییه‌كانی دژی داعش له‌پارێزگای ئه‌نبار له‌نێوان ساڵانی ٢٠١٥-٢٠١٦دا بێسه‌روشوێن كراون له‌گه‌ڵ داواكردنیشی بۆ به‌سزاگه‌یاندنی تاوانباران و دابینكردنی دادپه‌روه‌ری و گێڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خانه‌واده‌ی قوربانییان.

بەغدا، جنێڤ،٢٧ ی ئابی ٢٠٢٠:- سەرەڕای بەڵێنە دڵخۆشكه‌ره‌كانی حکومەتی ئێستای عێراق سەبارەت بە پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ و سووکایەتییەکان لە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییەدا، بەڵام هێشتاش لێپێچینەوە بەگوێرەی راپۆرتەکەی نەتەوە یەکگرتووەکان، کە لە رۆژی پێنجشه‌ممه‌ بڵاو کرایه‌وه‌، هەر به‌ كارێكی ئه‌سته‌م ماوه‌ته‌وه‌.

بەغدا، ٢٦ی ئابی ٢٠٢٠- بەیانی ڕۆژی چوارشەممە لە سەر ڕێگای موسڵ- هەولێر نزیک شارۆچکەی بەرتلەی سەر با پارێزگای نەینەوا ، بۆمبێکی چێندراو تەقیەوە و زیانی بە ئۆتؤمبێلێکی تێپەڕیوی نەتەوە یەکگرتووەکان گەیاند . لە ئەنجامدا کارمەندێکی بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئازاری پێگەیشت و ڕەوانەی نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر کرا.

زیقار، ٢٦-ئاب- ٢٠٢٠- بەکۆمەکى یەکێتى ئەوروپا، بەرنامەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان هەڵدەستێت بە پشتیوانیکردنى گەشەى ئابورى و کۆمەڵایەتى لەڕێگەى گەشتیارى ژینگەیی و پارێزگاریکردن لە کەلەپوورى فەرهەنگى لە پارێزگاى زیقاردا، لە باشورى عێراق. پڕۆژەى” لاوانى سۆمەرى بۆ پەرەپێدانى ئابورى و کەلەپورى فەرهەنگى” لە ڕێگەى تۆڕى ئینتەرنێتەوە ڕاگەیەنرا و بە هاوبەشى لەگەڵ ژمارەیەک ڕێکخراوى ناحکومى، لەوانە Un Ponte Per و حمات دجلە و پڕۆژەکانى سەفینە و ستۆدیۆى کارلۆ لیۆپاردى، جێبەجێدەکرێت. ئەم پڕۆژە دووساڵییە بەشێکە لە بەرنامەى پشتیوانیکردنى چاکبوونەوە و سەقامگیرى لە عێراقدا لە ڕێگەى پەرەسەندنى نێوخۆییەوە.

پەڕەى 1 لەکۆى 66 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.