به‌غدا، ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٩:- یونامی بۆی ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ پێشێلكاریی زه‌قی مافی مرۆڤ و سوكایه‌تی پێكردن له‌ خۆپیشانده‌كانی ئێستای عیراقدا هه‌یه‌ ، كه‌ له ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌مه‌وه‌ ده‌ستیان پێكردووه‌ و تائێستاش درێژه‌یان هه‌یه‌. ئه‌مڕۆ دووه‌مین راپۆرتی نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی‌ بڵاوكرایه‌وه‌ كه‌ درێژه‌پێده‌ری راپۆرتی یه‌كه‌مه‌ كه‌ ماوه‌ی خۆپیشانده‌كانی ١-٩ی تشرینی یه‌كه‌می له‌خۆگرتبوو و له‌ ٢٢ی هه‌مان مانگیش بڵاو كرابۆوه‌.

بەغدا، ٣١ی تشرینی یەکەمی 2019 - لەوەتەی خۆپێشاندانەکان لەسەرەتای تشرینی یەکەمدا چەندین ناوچەی عێراقی گرتۆتەوە ، نەتەوە یەکگرتووەکان لەگەڵ ژمارەیەکی بەرفراوانی عێراقییەکان بەشدارە لە دۆزینەوەی چارەسەرییەکان. هەر لە ڕۆژی یەکەمەوە بە بەردەوامی داوای پاراستنی خۆپێشاندەرە ئاشتی خوازەکان و پێویستی جێبەجێکردنی داوا ڕەواکانیشانمان کردووە . ئێمە بەردەوامیشین لە ئیدانەکردنی زیانە گیانییەکان و بریندار لێکەوتنەوە زۆرەکان و هێرشکردنە سەر موڵک و ماڵی گشتی بە توندترین دەستەواژە . هەروەها جەخت دەکەینەوە لەسەر پێویستی چارەسەرکردنی دۆخەکە لە گشت بارەکاندا.

بەغدا، 30 تشرینی یەکەمی 2019 – لە چوارچیوەی کۆششە بەردەوامەکانی بۆ پتەوکردنی گفتوگۆ لە نێوان خۆپێشاندەران و حکومەت ، خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق ، سەردانی ‌گۆڕەپانی تەحریری کرد بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ خەڵکی لەو شوێنەدا .

بەغدا، ٢٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ :- خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتیی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق, بە توندترین شێوە ئیدانەی هەڵکشانی ژمارەی مردن و بریندرابوون دەکات لە خۆپیشاندانەکاندا کە ئێستا لە زۆربەی شارەکانی عێراقدا درێژەیان هەیە.

به‌غدا، ٢٦ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩:- وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ شه‌پۆلی ئه‌مدواییه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، خاتو جینین ‌هێنیس-پلاسخارت، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه ‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، له‌ ناخی دڵه‌وه‌ نیگه‌رانه‌ و ئیدانه‌ی كوشتن و برینداركردنی زیاتر و وێرانكردنی كه‌لوپه‌لی گشتی و تایبه‌ت ده‌كات. ئه‌و نیگه‌رانی زۆری خۆشی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ هێرشی قه‌واره‌ی چه‌كداره‌كان بۆ سه‌ر سه‌قامگیریی و یه‌كڕیزیی عیراق كه‌ دواجار ده‌بێته‌ مایه‌ی پێشێلكردنی مافی گردبوونه‌وه‌ی ئاشتییانه‌ و داواكارییه‌ ره‌وایه‌كان. "پاراستنی ژیانی خه‌ڵك هه‌رده‌م له‌ ریزی پێشه‌وه‌یه‌. كاری قه‌واره‌ چه‌كداره‌كان له‌ تێكدانی خۆپیشاندانی ئاشتییانه‌ و نه‌هێشتنی متمانه‌ی حكومه‌ت و په‌كخستنی بۆ كاركردن هه‌رگیز مایه‌ی قبوڵ نییه‌ چونكه‌ عیراق هه‌نگاوی گه‌وره‌ی ناوه‌ و له‌تواناشی دا نییه‌ جارێكی تر بكه‌وێته‌وه‌ ناو گێژاوی توندوتیژییه‌وه‌."

بەغدا ، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – لە سەروبەندی ئەو خۆپێشاندانەی کە پێشبینی دەکرێت لە چەندین شوێنی عێراق بەڕێوە بچێت خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق داوا لە حکومەت دەکات بە شێوەیەکی ئەرێیانە خۆپێشاندانەکان بە ئاشتی بهێلێتەوە ، لەهەمان چوارچێوەشدا نوێنەری تایبەت داوا لە هێزەکانی ئاسایش و خۆپێشاندەران دەکات بە گوێرەی یاسا رەفتار بکەن.

پێنج شەممە, 24 تشرینی یەکەم 2019 20:12

زیاد بوونی ژمارەی پەنابەرانی سوری لە عێراق

دهۆک ، ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ خاتوو جێنین هێنیس-پلاسخارت نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق دوێنێ چوارشەممە ٢٣ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ سەردانی کەمپی بەردەڕەشی کرد. ئەم کەمپە دەکەوێتە سنووری پارێزگای دهۆک و دووبارە دەرگاکانی کردۆتەوە بۆ میوانداریکردنی ئەو پەنەبارانەی لەسوریاوە دێن.

بەغدا ، ٢٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ – ڕاپۆرتێکی تایبەت لە لایەن نووسینگەی مافەکانی مرۆڤی سەر بە یونامی بە پوختی نیگەرانییە سەرەکییەکانی پەیوەست بە مافەکانی مرۆڤ لە خۆپێشاندانەکانی عێراق لە ماوەی نێوان ١-٩ ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ دەخاتە ڕوو . ئەو دەرەنجامە کاتییەی نێردەکە پێیگەیشتووە ئاماژە بەوە دەکات کە لەوانەیە پێشێلکاریی مەترسیدار کرا بێتە سەر مافەکانی مرۆڤ لە کاتی خۆپێشاندانەکانی ئەمدواییە. ڕاپۆرتەکە کۆمەڵێک پێشنیازی تێدایە و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراقیش دەکات ڕێوشوێنی تۆکمە بگرنە بەر بۆ ڕێگرتن لە توندوتیژیی و هێشتنەوەی ئاشتییانەی خۆپیشاندانەکان لە ئایندەدا.

پارێزگای دهۆک- لە شەوی شەممە ١٢/١٠ نزیکەی ٢٠٠ کووردی سوریا لە سنوور پەڕینەوە بۆ ناوهەرێمی کوردستانی عێراق تا لە بۆردومانەکان لە باکووری خۆرهەڵاتی سوریا ڕزگاربن. خێزانەکان بە شێوەی نایاسایی لە خاڵەسنووریەکان هاتنە ناو هەرێم لە گوندەکانی مەساکە و سەحێلا.

ڕۆژی ١٠ تشرینی یەکەم هەموو ساڵێك بە ڕۆژی جیهانی تەندروستی دەررونی دانراوە بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ووشیاری کێشەکانی تەندرووستی دەروونی لە جیهاندا و بەهێزکردنی هەوڵەکان بۆ پشتگیری کردنی کامەرانی دەروونی. ئەم سال سەرنج خراوەتە سەر رێگە گرتنە لە خۆکوشتن.

پەڕەى 3 لەکۆى 70 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.