موسڵ، 10 ی نیسانی 2019- کۆلیژی تازه نۆژهنكراوى هونەرە جوانەکانی زانکۆی موسڵ بە فەرمی کرایەوە لەلایەن بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان و دامه‌زراوه‌ی ئه‌مریکی بۆ په‌ره‌پێدانی نێوده‌وڵه‌تی و حکومەتی عێراقەوە.
هەولێر/عێراق - پاش تێپەربوونی پێنج ساڵ بەسەر تەنگژەی داعش و ئاوارەبوونی بێشووماری خه‌ڵكی عێراقی، ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ بانگه‌واز ده‌كات بۆ پاڵپشتی دارایی بۆ دابینكردنی كۆمه‌كییه فریاگوزارییه‌كان به بڕی ٤١.٤ ملیۆن دولاری ئەمریکی له ساڵی ٢٠١٩دا.
به‌سڕه، 28 ى ئادارى 2019 - پڕۆگرامى گه‌شه‌سه‌ندنى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UNDP و پڕۆگرامى نیشته‌جێبوونى مرۆیى سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان UN-Habitat به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام به‌یه‌كه‌وه بۆ هاریكاریكردنى عێراقیه‌كان كارده‌كه‌ن بۆئه‌وه‌ى بتوانن ئامانجى چاكبوونه‌وه و سه‌قامگیرییان بپێكن لە رێگەی گەشە پێدانی ناوچەیی.
بەغدا، ٢٥ی ئاداری ٢٠١٩ – ئەمڕۆ خاتوو جێنین هێنیس پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق و سەرۆکی نێردەی یونامی، بەشداری کرد لە گفتوگۆیەک لەگەڵ ئەندامانی گروپی راوێژکاری ژنان بۆ بۆ تاوتوێکردنی پێشینەکار و پلان و چالاکییەکانی گروپەکە لە ساڵی 2019 دا. نوێنەری تایبەت داوای لە گروپەکە کرد بوێر و کۆڵنەدەر و دانبەخۆداگربن لە بەرەنگاربوونەوەکانیان لە پێناو یەکسانیی رەگەزی لەمبارەیەوە وتی" پێویست ناکات ئافرەتانی عێراق چاوەروانی پیاوان بکەن بۆ ئەوەی بخرێنە ناو پرۆسە سیاسییەکان و ناوەندەکانی بڕیار دروست کردن و پۆستی باڵا وەربگرن، بەڵکو پێویستە ئافرەتان پاڵپشتی میللی وەدەست بێنن لەڕێگای هۆشیارکردنەوە و بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وێڕای بەکارهێنانی فشار سیاسی لە ئاستە سیاسییە باڵاکاندا. نوێنەری تایبەت پابەند بوونی خۆی بە پاڵپشتیکردنی پێشینەکارەکانی گروپەکە دووپات کردەوە و هەروەها پشتگیریکردنی بە هێزی هەردوو جێگرەکەیی نێردەی یونامیشی بۆ گروپەکە ڕاگەیاند.
بەغدا، عیراق، ٢١ی ئاداری ٢٠١٩ – ئەمڕۆ خاتو جینین هێنیس-پلاسخارت، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەوپەڕی خەم و پەژارەی خۆی دەربڕی بە گیان لەدەستدانی چەندان قوربانی دوای نقومبووننی بەلەمێک لە ڕوباری دیجلە لە شاری موسڵی باکوری عیراق
نه‌ورۆز ئه‌و كاته‌یه كه خه‌ڵكانێكی زۆر له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا هیواكانیان له یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هاردا تازه ده‌كه‌نه‌وه و ئاهه‌نگی كه‌لتوری و نه‌ته‌وه‌یی ده‌گێڕن.
نه‌ورۆز بۆ زیاتر له ٣٠٠ ملیۆن خه‌ڵك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا چه‌ندان سه‌ره‌تای تازه له‌خۆده‌گرێت وه‌ك سه‌ری ساڵی تازه و یه‌كه‌م رۆژی وه‌رزی به‌هار و بووژانه‌وه‌ی سروشت.
به‌غدا، 13 ئازار، - 2019 به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پهرپێدان 15,000 خانوو له ڕۆژئاواى موسڵ نۆژه‌نده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش دۆسیه‌ى نۆژه‌نكردنه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌م خانووانه له كاره‌كانى هێنانهكایهوهى سه‌قامگیرى ده‌گه‌یێنێته زياتر له 30,000 كه ئه‌مه‌ش گه‌وره‌ترینه له عێراقدا.
بەغدا، 12 ی ئازاری 2019- حکومەتی شانشینی دانیمارك بڕی 50 ملیۆن کرۆنی دانیمارکی (هاوتا بە 7.7 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی) پێشکەش كرددامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ سەقامگیری سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان کرد، کە کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ ئەو دهستپێشخهریانهى دەبنە هۆی سەقامگیرکردنی خێرا بۆ ناوچە ڕزگارکراوەکان لە دەستی رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عیراق و شام (داعش). ئەم پێشکەشکردنە دەبێتە زیادکردنی بەشداربوونی دانیمارك لە ساڵی 2015 ەوە تا ئێستا بۆ بڕی 296 کرۆنی دانیمارکی (46 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی)، ئەمەش دانیمارك دەکاتە شەشەمین گەورە بەخشەر بۆ بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان.
سلێمانی، ١١ی مارسی 2019- دوێنێ یەکشەممە خاتوو ئەلێس وۆلپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عێراق، بە بۆنەی کردنەوەی وێرکشۆپی پلاندانانی ستراتیژی وتەیەکی پێشکەش کرد تیایدا دەستخۆشی لە هەوڵەکانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان کرد لە گفتوگۆ کردن و دەستنیشانکردنی ئاراستە ستراتیژییەکان بە شێوەیەکی دەستەجەمعیی و سیستەماتیکی بۆ پێنج ساڵی ئایندە. ئەندامانی دەستەی کۆمیساران و کارمەندانی کۆمسیۆن بەشداریان لەم وێرکشۆپە کرد.