به‌غدا، ٦ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧:- له كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌دا نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان جه‌خت له‌سه‌ر فراوانكردنی بواری سیاسیی ژنان ده‌كاته‌وه له ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و له ناو پارته سیاسییه‌كان و له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری‌دا و له‌گه‌ڵ پاراستنی كاریگه‌رانه‌ی مافه‌كانیشیان.
ژنێڤ، ٢٧ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) گەشتێکی فێرکاری بۆ رێكخراوه ناحكومییه‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی عیراق ئه‌نجامدا. چه‌قی قورسایی گەشتە فێرکارییەکە له‌سه‌ر "ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووریی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان" بوو به‌گرتنه‌خۆی ئه‌وه‌ش كه چۆن ئه‌و رێكخراوانه بتوانن ستاتۆس(ره‌وش)ی راوێژپێدان به‌ده‌ست بهێنن. نوێنه‌ری ١٧ رێكخراوی ناحكومی و ده‌زگا په‌یوه‌ندداره‌كانی عیراق و هه‌رێمی كوردستانی عیراق (١٢ پیاو و ٥ ژن) له‌م گەشتە فێرکارییە سوودمه‌ندن.
نەجەف، عیراق، ٢٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧– ئەمڕۆ بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق لەلایەن سەماحەتی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانییەوە لە نەجەف پێشوازی لێ‌کرا.
"من زۆر شەرەفمەندم بەوەی ئەمڕۆ بۆ جارێکی دیکە لەلایەن سەماحەتی ئایەتوڵڵا عەلی سیستانییەوە پێشوازیم لێ‌کرا. ئەمە شەرەفێکی گەورەیە بۆ ئێمە وەک نەتەوە یەکگرتووەکان و بۆ خودی خۆم. ئێمە گفتوگۆی تێروتەسەلمان دەربارەی ئەجێندای وڵاتی عیراق کرد و گوێم بۆ خاڵەکانی بەڕێزیان گرت کە وەک ڕێبەرێک بۆ چاڵاکی و هەنگاوەکانی داهاتوو ڕوونی دەکردنەوە".
به‌غدا، ٢٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش هێرشه "ترسنۆكانه" تیرۆریستییه‌كه و ته‌قینه‌وه‌ی خوكوژییهكهی شه‌وی ٢٧ی ئه‌م مانگه دژی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی له ناوچه‌ی نه‌هره‌وانی به‌غدا كه بووه مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌یان قوربانی له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی به توندی ئیدانه ده‌كات.
به‌غدا، ١٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧:- سه‌رۆك هۆزه‌كان و پیاوانی ئاینی و مامۆستایانی زانكۆ و نوێنه‌رانی پارته سیاسییه‌كان و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له پارێزگایه‌كانی دیاله و ئه‌نبار له رۆژانی ١٥ و ١٦ی ئه‌م مانگه دوو كۆبوونه‌وه‌ی جیاوازیان ئه‌نجامدا وه‌ك به‌شێك له‌و زنجیره مێزگهردانهی كه له ژێر سه‌رباسی "ئاشته‌وایی نیشتمانی : هیوا و ته‌حه‌ددی" به مه‌به‌ستی ره‌خساندنی كه‌شێكی گونجاو بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی ئه‌نجام ده‌درێن.
به‌غدا، ٢٢ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی دوێنێی شاری دوزخورماتوی پارێزگای سه‌لاحه‌دین ده‌كات كه بووه مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ده‌یان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
بەغدا، ٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) پێشوازی لە بڕیاری دادگای بالای فیدڕاڵی عیراق دەکات کە لە بەرواری ٢٠ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧دا دەربارەی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان دەریکرد.
موسڵ - بۆ بایه‌خدان به دامه‌زراوه ته‌ندروستییه حكوومییه‌كان دوابه‌دوای ته‌نگژه‌ی موسڵ، ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی كۆچ له عێراق ئامێری ته‌ندروستی و كه‌ره‌سته‌ی به‌به‌های مه‌زه‌نده‌كراوی نیو ملیۆن دۆلار به‌خشیه نه‌خۆشخانه‌ی فێركاریی ئه‌ل سه‌لام له ڕۆژهه‌ڵاتی موسڵ.
دهۆک، عێراق، ١٩ی تشرینی دوومی٢٠١٧ – ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) خولێکی ڕاهێنانی لە شاری دهۆک بۆ ڕۆژنامەڤانان، ڕاگەیاندکاران و چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە بواری ئازادی ڕا و ڕادەربڕین لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەنجامدا.
هەولێر، ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠١٧ — ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤی نێردەی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق (یونامی) بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستانی عیراق، خولێکی ڕاهێنانی چوار ڕۆژەی دەربارەی پەروەردەی مافەکانی مرۆڤ بۆ ٢٣ مامۆستا – کە تیایاندا ٩ مامۆستای ئافرەت بەشداربوون – لە هەولێر، لە رێکەوتی ١٣ بۆ ١٦ی تشرینی دووەمدا ڕێکخست. ئەمەش دووەمین خول بوو کە لەلایەن ئۆفیسی مافەکانی مرۆڤەوە ئەنجامدرابێت، لە چوارچێوەی زنجیرەیەک خولی تر کە لەلایەن حکومەتی فلاندەرزی و وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە پاڵپشتی دەکرێت.