هەولێر- لە دوای ڕاگەیاندنی گەڕاندنەوەی شارۆچکەی حەویجە و ناوچەکانی دەوروبەری لە لایەن حکومەتی عێراق لە ٥ی تشرینی یەکەم، تۆماری بەدواداچوونی ئاوارەکان لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کەوا ٣٣ هەزار کەس ئاوارەبوون لەوەتەی دەستپێکردنی هێرشەکان لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا؛ لەمانە، زیاتر لە ١٥،٢٠٠ هێشتا ئاوارەن وە ١٧،٧٠٠ گەڕاونەتەوە بۆ ماڵەکانی خۆیان.
به‌غدا، ٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧:- یونامی به بایه‌خه‌وه سه‌یری لێدوانه‌كه‌ی وته‌بێژی دادگای فیدرالی عیراق ده‌كات كه له دانیشتنی دوێنێیدا ده‌ری كرد بۆ روونكردنه‌وه‌ی مادده‌ی ژماره ١ له ده‌ستوری عیراق و بۆشی ده‌ركه‌وت هه‌م ئه‌م مادده‌یه و هه‌میش مادده ده‌ستوورییه په‌یوه‌سته‌كانی تر جه‌خت له‌سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق ده‌كه‌نه‌وه. وته‌بێژه‌كه هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاند كه له ده‌ستووردا هیچ بڕگه‌یه‌ك نییه رێگه به جیابوونه‌وه‌ی هیچ پێكهاته‌یه‌ك له عیراق بدات كه له مادده‌ی ژماره ١١٦ی ده‌ستوور باس كراوه.
ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێسی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئالیس ۆڵپۆڵی به‌ریتانی وه‌ك جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسی و ده‌ستوریی و هه‌ڵبژاردنی یونامی بۆ عیراق دامه‌زراند.
بەغداد ، ٥ی تشرینی دووەمی٢٠١٧ – فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین خۆشحاڵە بە بەشداریی نوێکراوەی حەوت ملیۆن یۆرۆ لە حکومەتی ئەڵمانیاوە بۆ رووپێوکردن و لابردنی مەترسیی تەقەمەنی لە عیراق، بە کەرەستەی تەقەمەنیی سەرپێیی و پاشماوەی تەقەمەنیی شەریشەوە. ئەم پشتگیرییە شیاندنەوەی ژێرخان لەو ناوچانەی تازە لە داعش سەندراونەتەوە ئاسانتر دەکات و، ھاوکاریی پڕۆسەی سەقامگیرکردن دەکات و بواریش دەڕەخسێنێ بۆ گەڕانەوەی سەلامەتی خەڵکی ئاوارە بۆ کۆمەڵگاکانی خۆیان.
ڕۆژئاوای ئەنبار – ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، ئاژانسی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ كۆچ، تیمی پزیشکی هەفتانە هاوکاری چاودێری پزیشکی سەرەتایی بۆ نزیکەی ١ هەزار سوودمەند لە ڕۆژئاوای ئەنبار دابین دەکات، ئەمەش ئاوارەکان و گەڕاوەکان و کۆمەڵگا خانەخوێکان دەگریتە خۆ.
بەغداد، عیراق ڕێکەوت: 2 – 11 – 2017: لەم هەفتەیەوە UNHCR دەستی بە بەرنامەی هاوکاریی زستانەی خۆی کردووە بۆ کۆمەککردن و یارمەتیدانی عیراقییە ئاوارەبووەکان و پەنابەرە سوورییەکان. بە کۆی گشتی، لە ماوەی چوار مانگی داهاتوودا زیاتر لە (100,000) خێزان لە یارمەتیی دیکەی سەربار سوودمەند دەبن.
به‌سرە، ١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٧– نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)هاوبه‌شانه له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان و به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لێژنه‌ی جێبه‌جێكردن و به‌دواداچوون بۆ ئاشته‌وایی نیشتمانی سه‌ر به نوسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، دیدارێكی راوێژكاری بۆ ژنانی سه‌ركرده و ئه‌ندامان له ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی به‌سرا و موسه‌ننا و زیقار و میسان له رۆژی ١ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧ ئه‌نجام دا، به تیشك خستنه سه‌ر پته‌وكردنی به‌شداریكردنی ژنان له پرۆسه‌ی سیاسی. ئه‌مه چواره‌مین دیداره له چوارچێوه‌ی یادكردنه‌وه‌ی (رۆژی كراوه‌ی جیهانی) هه‌ڤده‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشە.
به‌غدا، 30 ئۆكتۆبه‌ری 2017 – نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق (یونامی) ئیدانه‌ی كوشتنی ئه‌مڕۆی رۆژنامه‌وانێك له كه‌ركوك ده‌كات و هه‌روه‌ها یونامی ئیدانه‌ی دهستدرێژیكردنهكهی رۆژی یه‌كشه‌مه‌ی سه‌ر رۆژنامه‌وانێك ده‌كات له هه‌ولێر كه بووه هۆی بریندار بوونی و ێڕای ئیدانه‌كردنی تۆقاندن و توندوتیژیی به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستانی عیراق و باره‌گای پارته سیاسییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان.
عیراق :
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی نیگه‌رانی خۆیان سه‌باره‌ت به هه‌ڵكشانی گرژییه‌كان و راپۆرته‌كانی توندوتیژی له‌نێوان هێزه‌كانی حكومه‌تی فیدڕال و پێشمه‌رگه‌دا.
به‌سره، ٢٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- له مێزگردێكدا، سیاسییه‌كان و نوێنه‌رانی هۆزه‌كان و پیاوانی ئاینی و مامۆستایانی زانكۆ و چالاكوانانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نیی سه‌رتاسه‌ری باشوری عیراق تاوتوێی ئه‌و شێوازانه‌یان كرد كه ده‌بنه مایه‌ی "رێككه‌وتنی نیشتمانی" له عیراقی دوای داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) دا، به‌شداربووان به گشتی داوای كۆتاییهێنانیان به ناكۆكییه‌كان ده‌كرد و دیدی خۆشیان بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م هه‌نگاوه خسته‌ڕوو.