كه‌ربه‌لا، عیراق:- له‌ رۆژی سێشه‌ممه‌ی رێكه‌وتی ٢٤ی ئه‌م مانگه‌،‌ شاندێكی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كه‌ له‌لایه‌ن جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستینه‌وه‌ سه‌ركردایه‌تی ده‌كرا، سه‌ردانی شاری كه‌ربه‌لای كرد و له‌گه‌ڵ نوێنه‌ری مه‌رجه‌عییه‌ی سه‌ماحه‌تی ئایه‌توڵڵا سیستانی ، به‌ڕێز شێخ عه‌بدولمه‌هدی كه‌ربه‌لایی، كۆبوویه‌وه‌.

به‌غدا، هه‌ولێر- نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی)هاوبه‌شانه‌ له‌گه‌ڵ رێكخراوی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان و له‌به‌ر رۆشنایی یادكردنه‌وه‌ی "رۆژی كراوه‌ی جیهانی"و حه‌ڤده‌هه‌مین ساڵیادی بڕیاری ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا، له‌ رۆژانی ٢٣-٢٤ی ئه‌م مانگه‌ دیداری راوێژكاری له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی پایه‌به‌رزی سیاسی له‌ به‌غدا و هه‌ولێر ساز كرد. چه‌قی قورسایی دیداره‌كانیش له‌سه‌ر به‌هێزكردنی به‌شداریی سیاسییانه‌ی ژنان بوو.

بەغداد، 25 ی تشرینی یەکەمی 2017 ـ حکومەتی نیوزیلەندا بڕی 1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كه‌ سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ڕزگارکراوەکان له‌ دەست ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینەش کۆی بەخشینەکانی نیوزیلەندا دەگەیەنێتە 2 ملیۆن دۆلار تا وه‌كو ئێستا.

بەغدا، ٢٤ی تشرینی یەکەم ٢٠١٧ – بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە بەڕێز یان کوبیش، نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، وتی کە ساڵیادی کەوتنە واری جێبەجێکردنی میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاتە لەگەڵ خاڵی وەرچەرخان لە عیراق.

(بەغدا، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧) – هاوکارانی مرۆیی دەستیان دەگات بە هەزاران کەس بە پێدانی هاوکاری تەنگەتاوی لەسەر بنەمایەکی ڕۆژانە.

لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠٠.٠٠٠ کەس لە کەرکوك ومەخمور وتوزخورماتوو ڕایانکردووە. ژمارەیەکی کەمتریش لە زومار ڕایانکردووە. بارودۆخەکە زۆر بە شڵەژاوی دەمێنێتەوە، هەندێك جاریش خەڵكانێك کە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە ڕادەکەن بۆ کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر.

بەغداد، 22 ی تشرینی یەکەمی 2017 ـ حکومەتی ئیتاڵیا بڕی 2.7 ملیۆن دۆلار (2.4 ملیۆن یۆرۆ)ی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن ‌سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). بەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ئیتاڵیا دەبێتە 10.6ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (9.4 ملیۆن یۆرۆ) بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن تاوەکو ئەمڕۆ.

" کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوکارەکانی یارمەتی ئەو خێزانانە دەدەن کە لە ترسی پێکدادانە سەربازییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی بەم دواییە ماڵەکانی خۆیان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر بە ناچاری جێهێشتووە.

شوێن: به غداد، عێراق، ١٩-١٠-٢٠١٧: کۆمسیاری بالای نه ته وه یه کگرتوه کان سه ر به نه ته وه یه کگرتوه کان کۆمه ک پێشکه ش به ئاواره کانی ناوچه کێشه له سه ره کان ده کات

به‌غدا، ١٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٧:- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ راپۆرته‌كانی تاڵان و وێرانكاری ماڵان و شوێنه‌كانی كار و باره‌گای پارته‌ سیاسیه‌كان ده‌رده‌بڕێت كه‌ له‌ دوای سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان ‌بووه‌ته‌ هۆی ئاواره‌كردنی زۆرەملێی خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

ئەم بەیانیە پرسیارمان لێکراوە دەربارەی بارودۆخی کەرکوک و دەوروبەری، دەربارەی ئەو پرسیارانە بەدلنیاییەوە دەتوانم بڵێم کە سکرتێری گشتی لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکان لە پارێزگای کەرکوک دەکات. بەڕێزیان داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە هەنگاوەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتری بنێن بۆ پێشگرتن بە بەریەککەوتنی زیاتر و خراپتربوونی بارودۆخەکە و لەیاسا دەرچوون و پشێوی. بەڕێزیان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە بەیەکەوە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدەن و هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەرێگەی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستووری عیراقی چارەسەربکەن.

پەڕەى 44 لەکۆى 73 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.