ئه‌مڕۆ من لێره‌ خۆشحاڵم له‌گه‌ڵ ئێوه‌م بۆ تاوتوێكردنی ئا‌وەدانكردنه‌وه‌ی عیراق كه‌ كۆژانێكی زۆری بینیوه‌ و چاكه‌یه‌كی زۆریشی به‌سه‌ر جیهانه‌وه‌ هه‌یه‌‌.

كوێت / به‌غدا/ نیۆرك، ١٤ی شوباتی ٢٠١٨:- ئه‌مڕۆ له‌ كۆنفرانسی جیهانیی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرسی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووكان به‌رنامه‌ی بووژاندنه‌وه و هه‌ستاندنه‌وه‌ی عیراقی راگه‌یاند. مه‌به‌ستیش له‌و‌ به‌رنامه‌ دوو ساڵییه‌ی بووژاندنەوە و هەستاندنەوە‌یه‌‌ خێراكردنی به‌دواداچوونی ره‌هه‌نده‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ و یارمه‌تیدانه‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خه‌ڵك هه‌ر له‌سه‌ره‌تای پرۆسه‌ی ئاودانكردنه‌وه‌كه‌دا و له‌ ژیانی رۆژانه‌یاندا هه‌ست به‌ ده‌سكه‌وتی به‌رجه‌سته‌ بكه‌ن له‌جیاتی چاوه‌ڕێكردن بۆ چه‌ندان ساڵ بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ‌پرۆژه‌ به‌رفراوانه‌كان و چاكسازییه‌ ژێرخانییه‌كان به‌هره‌مه‌ند بن.

"لە ڕوانگەی UNHCR ـەوە، کۆنگرەی کوێت دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ دووپاتکردنەوە لەسەر گرنگیی گەڕانەوەی ئارەزوومەندانە و سەلامەت و بەردەوامی ئاوارە ناوخۆییە عیراقییەکان و زیادکردنی سەرچاوەکان لەپێناو پاڵپشتیکردنی هەوڵەکانی حکومەت بە ئاڕاستەی بەدیهێنانی ئەم ئامانجە. ئەمەش خۆی لە خۆیدا بەشێکی دانەبڕاوە لە کۆمەڵێک پلانی فراوانی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و لق و دەزگاکانی بۆ پاڵپشتیکردنی دەسەڵاتدارانی عیراقی لە کاتێکدا کە ئەوان خەریکی دووبارە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەیانن.

بەغدا، ٨ی شوباتی ٢٠١٨ – ئەمڕۆ خاتوو ئالیس ۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق بۆ کاروباری سیاسی و هەڵبژاردن سەردانی چەند خێزانێکی ئاوارەی ناوەخۆیی کرد کە لە پارێزگای بەغدا لە ناوچەی ئەبوغرێب لە کەمپەکانی ئەلئەمەل و ئەلئەهلی و ئەلشەمس نیشتەجێن. سەردانەکە بەهەماهەنگی لەلایەن نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) و ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ رێکخرابوو و جەختیان لەسەر ئامادەکارییەکان بۆ ئاسانکاری بەشداری کردنی ئاوارە ناوەخۆییەکان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوو لە مانگی مایسدا کردەوە. لە میانەی سەردانەکەدا، خاتوو ۆڵپۆڵ، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، باسی لە هەندێک لە ئالنگارییە سەرەکییەکان کرد کە رووبەرووی کۆمەڵگە ئاوارەکان دەبنەوە و بەڕێزیان توانی لە نزیکەوە ئاگاداری بارودۆخی ژیانی ڕۆژانەی ئاوارەکان بێت.

بەغدا - حکومەتی شانشینی دانیمارک بڕی 21.4 ملیۆن دۆلار (135 ملیۆن کرۆنی دانیماركی)ی تری بەخشی بە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن كه سه‌ر به‌ به‌رنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌ره‌پێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریە خێراکانی سەقامگیرکردنی ناوچە ئازادکراوەکانی ژێردەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی دانیمارك لە 2015 ەوە دەگەیەنێتە 38.1 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (246 ملیۆن کرۆنی دانیماركی).

بەغدا - حکومەتی شانشینی سوید بڕی 12 ملیۆن دۆلار (100 ملیۆن کرۆنی سویدی) ی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە به‌رنامه‌ى نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌رپێدان، ئەم دامەزراوەیە لایەنی دارایی دابین دەکات بۆ دەستپێشخەریەکانی سەقامگیرکردنی خێرا بۆ ئەو ناوچانەی تازه‌ئازادكراوه‌كان لە دەستی رێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). ئەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی سوید لە ساڵی 2015 ەوە دەگەیەنێتە 26 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (212.1 ملیۆن کرۆنی سویدی).

موسڵ، ٦ ی شبات ی ،٢٠١٨. نزیكه‌ی ٧٥٠ هه‌زار منداڵ له‌ موسڵ و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری هه‌وڵده‌ده‌ن ده‌ستیان بگات به‌ خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییه‌ سه‌راتاییه‌كانه‌وه‌. له‌ كاتێكدا كه‌ توندوتیژی دامركایه‌وه‌، كه‌متر له‌سه‌دا ده‌ی ده‌زگاكانی ته‌ندروستی به‌هه‌موو تواناكانیانه‌وه‌ له‌ پارێزگای نه‌ینه‌وا كار ده‌كه‌ن. ئه‌وشی كه‌ كار ده‌كات وا له‌ كار ده‌كه‌وێت.

به‌غدا، ٢٤ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨:- به‌ڕێز میرۆسلاڤ جێنكا، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆ كاروباری سیاسی، كۆتایی به‌سه‌ردانه‌ ٣ رۆژییه‌كه‌ی بۆ عیراق هێنا دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌ عیراقییه‌كان و په‌یوه‌نددارانی تر له‌ به‌غدا له‌گه‌ڵ سه‌ردانكردنی شاری موسڵیش كه‌ له‌وێدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسان كۆبووه‌وه‌ و به‌چاوی خۆی چالاكییه‌ گرنگه‌كانی مین هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و سه‌قامگیری و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ بینی. ئه‌و هه‌روه‌ها ستایشی عیراقیشی كرد بۆ سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر رێكخراوی تیرۆریستی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) دا له‌گه‌ڵ داواكردنی پڕهاندانی بۆ قۆستنه‌وه‌ی هه‌لی ئاشتی و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌وڵه‌كان بۆ دروستكردنی ئاینده‌یه‌كی خۆشگوزه‌ران بۆ وڵات.

به‌غدا، ٢٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨: له‌ ئێستادا بەڕێز میرۆسلاڤ جێنكا، یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتیی بۆ كاروباری سیاسی، به‌ سه‌ردانێكی ٣ رۆژه‌ له‌ عیراقه‌ و دوێنێش ( ٢٢ كانونی دووه‌م) له‌گه‌ڵ به‌ڕێز حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق و به‌ڕێز ئوسامه‌ نوجه‌یفی، جێگری سه‌رۆك كۆمار و به‌ڕێز سه‌لیم جبوری، سه‌رۆكی په‌رله‌مان و ده‌سته‌ی تازه‌هه‌ڵبژێردراوی كۆمیساران كۆبووه‌وه‌. ئه‌وان له‌ كۆبوونه‌وه‌كانیاندا باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ چۆن نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بتوانێت به‌ باشترین شێوه‌ هاوكاری عیراق بكات به‌ تایبه‌تیش له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان له‌ ١٢ی مانگی ئایاری داهاتوودا له‌گه‌ڵ تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا و ئاودانكردنه‌وه‌ و سه‌قامگیركردنی عیراق و كۆبوونه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی كوێت بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی عیراق و پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌ عیراقدا.

به‌غدا، ١٥ی كانونی دووه‌می ٢٠١٨:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كانی ئه‌م به‌یانییه‌ی به‌غدا ده‌كات كه‌ بوونه‌‌ مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی ده‌یان قوربانی له‌ كوژراو و بریندار.

پەڕەى 45 لەکۆى 79 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.