به‌غداد - ته‌مووزی ٢٠١٧: به‌رنامه‌ی خۆراكی جیهان سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان (WFP) ئه‌مڕۆ پێشوازی له‌ به‌خشینێكی ٣،٢ ملیۆن یورۆ (٣،٥ ملیۆن دۆلاری ئه‌مریكی) له‌لایه‌ن حكومه‌تی فه‌ره‌نساوه‌ كرد بۆ به‌رنامه‌ی یارمه‌تی نه‌ختینه‌یی به‌ مه‌به‌ستی پشتگیری كردنی ئه‌و  خێزانانه‌ی كه‌ كه‌وتوونه‌ته‌ ژێر كاریگه‌ری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كانی موسڵ.

نیۆیۆرك، ١٣ی ته‌موزی ٢٠١٧: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش پێشوازییان كرد له‌ راگه‌یاندنی عیراق كرد سه‌باره‌ت به‌ رزگاركردنی موسڵ كه‌ له‌ هه‌وڵه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له‌ناوبردنی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) كه‌ به‌ رووداوێكی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت و هه‌روه‌ك چۆن هه‌نگاوێكی گرنگیشه‌ له‌ شه‌ڕی رزگاركردنی عیراق له‌و رێكخراوه‌ تیرۆریستییه‌. ئه‌وان هه‌روه‌ها له‌سه‌ر ئه‌م هه‌وڵه‌ سه‌ركه‌وتووانه ‌ده‌سخۆشیان له‌ سه‌رۆ‌ك وه‌زیران عیراق ، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، و هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و خه‌ڵكی عیراقیش كرد.

به‌غداد 13ته‌مووزی 2017 - به‌رنامه‌ی خۆراکی جیهانی سه‌ر به‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌کگررتووه‌کان (WFP ) پێشوازی له‌ به‌خشینێکی 4 ملیۆن دۆلاری ئۆسترالی ( نزیکه‌ی 3 ملیۆن دۆلاری ئه‌مریکی) له‌ لایه‌ن حکومه‌تی ئۆسترالیاوه‌ کرد بۆ دابین کردنی یارمه‌تی نه‌ختینه‌یی فره‌ مه‌به‌ستی بۆ نزیکه‌ی 000،23 ئاواره‌ی ناوخۆیی عێراقی که‌ که‌وتوونه‌ته‌ ژێر کاریگه‌ری شه‌ڕی موسڵ.

نیۆیۆرك ، ١١ی ته‌موزی ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ توندوتیژیی سێكسی له‌ شه‌ڕدا ، پامیلا پاتن، كه‌وته‌ گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌ پیرۆزباییكردنی له‌ عیراقییه‌كان بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )دا دوای شه‌ڕێكی قورس و دوورودرێژ.

به‌غداد، ١١ی ته‌موزی ٢٠١٧:- له‌ ٩ی ته‌موزی ٢٠١٧ دا ، نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان هاوبه‌شانه‌ دوو كۆبونه‌وه‌ی راوێژكارییان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنه‌ سه‌ركرده‌كان، كه‌ له‌ پرۆسه‌ی سیاسی له‌ كه‌ركوك و حه‌ویجه‌ به‌شداران، ئه‌نجامدا.

جنێفا (١١ی ته‌موزی 2017) - له‌سه‌روبه‌ندی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵدا ، كۆمیساری مافه‌كانی مرۆڤ، زه‌ید ره‌عد ئه‌لحوسێن هۆشداری ئه‌وه‌ی دا هه‌رچه‌نده‌ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له‌ ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) له‌ لایه‌ن هێزه‌ حكومییه‌كانی عێراق و به‌ پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویه‌ له‌ شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌ڵام عیراق هێشتاش به‌ده‌ست چه‌ندان گیروگرفتی مافی مرۆییه‌وه‌ ده‌ناڵێنێت كه‌ ره‌نگه‌ ببنه‌ مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی و كۆژانی زۆرتر بۆ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی گه‌ر هه‌روا به‌ چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێننه‌وه. ‌

به‌غدا، ١٠ ی تەمموز 2017 – نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق به‌ڕێز یان كوبیش له‌ ناخی دڵیه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی موسڵ له‌ ده‌ست تیرۆریستانی داعش . به‌ڕێزیان ڕایگەیاند کە ئەم سەرکەوتنە هەلێکی زۆر باش بۆ عیراق فەراهەم دەکات تاکو سەرلەنوێ بەهێز و یەکگرتوویی هەڵسێتەوە. بەڕێزیان دووپاتیشی كرده‌وه‌ كه‌وا هه‌رگیز شه‌ڕی دژی تیرۆر به‌ خاپوورکردنی داعش له‌ موسڵ كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو هێشتا بۆ هه‌ڵسانه‌وه‌ و فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی هه‌میشه‌یی عیراق پێویستی به‌ كاری زیاتر هه‌یه‌.

به‌غداد، ٢٥ی حوزێرانی ٢٠١٧:- به‌ بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه‌ ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی و موسڵمانان به‌ تایبه‌تی ده‌كات و هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیش بۆ خه‌ڵكی عیراق ده‌خوازێت.

20 مانگی 6ی 2017، هەولێر، عێراق – هەزاران عێراقی و پەنابەری سووری خۆبەخش لە دەرفەت و پیشەکانی کشتوکاڵی نوێ بۆ بژیوی ژیان سوودوەردەگرن و رێخراوەی کشتوکاڵی و خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رێگەی پرۆژەی FAO لەو بنەماڵانەی بە هۆی جەنگ لە باکووری عێراق لێقەوماون پاڵپشتی دەکات.

به‌غداد، ١٩ی حوزێرانی ٢٠١٧:- له‌ "رۆژی جیهانیی قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژیی سێكسی له‌ شه‌ڕدا"، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌توندی داوا له‌ حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی له‌ توندوتیژیی سێكسی به‌رپرسن له‌گه‌ڵ دابینكردنی دادپه‌روه‌ریش بۆ قوربانییه‌كان.

پەڕەى 47 لەکۆى 70 پەڕەدا

© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.