(بەغدا، ٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧) – هاوکارانی مرۆیی دەستیان دەگات بە هەزاران کەس بە پێدانی هاوکاری تەنگەتاوی لەسەر بنەمایەکی ڕۆژانە.
لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا، زیاتر لە ١٠٠.٠٠٠ کەس لە کەرکوك ومەخمور وتوزخورماتوو ڕایانکردووە. ژمارەیەکی کەمتریش لە زومار ڕایانکردووە. بارودۆخەکە زۆر بە شڵەژاوی دەمێنێتەوە، هەندێك جاریش خەڵكانێك کە دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە ڕادەکەن بۆ کەمتر لە ٢٤ کاتژمێر.
بەغداد، 22 ی تشرینی یەکەمی 2017 ـ حکومەتی ئیتاڵیا بڕی 2.7 ملیۆن دۆلار (2.4 ملیۆن یۆرۆ)ی تری بەخشیە دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن سەر بە بهرنامهى نهتهوه یهكگرتووهكان بۆ پهرهپێدان، کاری ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە دابینکردنی لایەنی دارایی بۆ دەستپێشخەریە خێراکان لە ناوچە ئازادکراوەکان لە دەستی ڕێكخراوى دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام (داعش). بەم بەخشینە کۆی بەخشینەکانی ئیتاڵیا دەبێتە 10.6ملیۆن دۆلاری ئەمریکی (9.4 ملیۆن یۆرۆ) بۆ دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن تاوەکو ئەمڕۆ.
" کۆمیساری باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و هاوکارەکانی یارمەتی ئەو خێزانانە دەدەن کە لە ترسی پێکدادانە سەربازییەکانی ئەم چەند ڕۆژەی بەم دواییە ماڵەکانی خۆیان لە کەرکوک و ناوچە جێناکۆکەکانی تر بە ناچاری جێهێشتووە.
شوێن: به غداد، عێراق، ١٩-١٠-٢٠١٧: کۆمسیاری بالای نه ته وه یه کگرتوه کان سه ر به نه ته وه یه کگرتوه کان کۆمه ک پێشکه ش به ئاواره کانی ناوچه کێشه له سه ره کان ده کات
بهغدا، ١٩ی تشرینی یهكهمی ٢٠١٧:- نهتهوه یهكگرتووهكان نیگهرانی خۆی سهبارهت به راپۆرتهكانی تاڵان و وێرانكاری ماڵان و شوێنهكانی كار و بارهگای پارته سیاسیهكان دهردهبڕێت كه له دوای سهرههڵدانی توندوتیژییهكانی ئهمدواییهی ناوچه جێناكۆكهكان بووهته هۆی ئاوارهكردنی زۆرەملێی خهڵكی مهدهنی.
ئەم بەیانیە پرسیارمان لێکراوە دەربارەی بارودۆخی کەرکوک و دەوروبەری، دەربارەی ئەو پرسیارانە بەدلنیاییەوە دەتوانم بڵێم کە سکرتێری گشتی لە نزیکەوە چاودێری پەرەسەندنەکان لە پارێزگای کەرکوک دەکات. بەڕێزیان داوا لە حکومەتی فیدڕاڵ و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکات کە هەنگاوەکانیان بە هەماهەنگی لەگەڵ یەکتری بنێن بۆ پێشگرتن بە بەریەککەوتنی زیاتر و خراپتربوونی بارودۆخەکە و لەیاسا دەرچوون و پشێوی. بەڕێزیان داوا لە هەموو لایەنەکان دەکات کە بەیەکەوە هەوڵی هێورکردنەوەی بارودۆخەکە بدەن و هەموو کێشە هەڵپەسێردراوەکان لەرێگەی گفتوگۆ و لەسەر بنەمای دەستووری عیراقی چارەسەربکەن.
بەغداد- 17 ی تشرینی یەکەمی 2017- حکومەتی کۆماری کۆریا و بەرنامەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەرەپێدان ڕێکەوتننامەیەکیان واژۆکرد ئەمڕۆ بۆ 4 ملیۆن دۆلاری ئەمریکی بۆ پشتیوانیکردنی سەقامگیری و چاکبونەوەی ناوچە تازە ئازادکراوەکانی عێراق.
بەغدا، ١٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٧ – فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین پێشوازی لە کۆمەکی نوێکراوەی حکومەتی ئیتالیا دەکات کە بڕەکەی پێنج سەد ھەزار یۆرۆیە و بۆ چالاکییەکانی ساڵی ٢٠١٧ی فەرمانگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری مین لە عیراق تەرخانکراوە. ئەو کۆمەکە ئاسانکاری بۆ گەیشتنی ھاوبەشانی بواری مرۆیی بە ناوچە تازە ئازادکراوەکان لە داعش دەکات و ھاوکار دەبێ لە پڕۆسەی بەدیھێنانی سەقامگیری و بواریش دەڕەخسێنێ ئاوارەکان بە ئارامی بگەڕێنەوە کۆمەڵگاکانیان.
(بەغدا، ١٧ تشرینی یەکەمی ٢٠١٧): لە ماوەی ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا، خەملاندنێکی ٦١.٢٠٠ کەس لە ناوچەکانی دەوروبەری کەرکوك ئاوارەبوون. هاوکارانی مرۆیی نۆرینگە تەندروستیە گەڕۆکەکانیان ناردووە وژەمە گەرمەکان وپارچەکانی خۆراك دابین دەکەن بۆ ئەو خێزانانەی کە ڕایانکردووە. لە ڕۆژەکانی داهاتوودا، هاوکارانی مرۆیی ٣.٠٠٠ پارچەی خۆراکی تەنگەتاوی وکەل وپەلەکانی پاك وخاوێنی دابین دەکەن بۆ ئەو خێزانانەی کە لە شوێنە گشتیەکان نیشتەجێبوون.
ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانی خۆیان سەبارەت بەو ڕاپۆرتانە دەربڕن کە باس لە ڕوودانی توندوتیژی لە نزیک شاری کەرکوک لە عیراقدا دەکەن.