به‌غداد، ١١ی ته‌موزی ٢٠١٧:- له ٩ی ته‌موزی ٢٠١٧ دا ، نێرده‌ی نه‌ته‌و یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ ژنان هاوبه‌شانه دوو كۆبونه‌وه‌ی راوێژكارییان له‌گه‌ڵ رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ژنه سه‌ركرده‌كان، كه له پرۆسه‌ی سیاسی له كه‌ركوك و حه‌ویجه به‌شداران، ئه‌نجامدا.
جنێفا (١١ی ته‌موزی 2017) - له‌سه‌روبه‌ندی رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵدا ، كۆمیساری مافه‌كانی مرۆڤ، زه‌ید ره‌عد ئه‌لحوسێن هۆشداری ئه‌وه‌ی دا هه‌رچه‌نده رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ له ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) له لایه‌ن هێزه حكومییه‌كانی عێراق و به پاڵپشتیی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی، وه‌رچه‌رخانێكی مێژوویه له شه‌ڕه‌كه‌دا، به‌ڵام عیراق هێشتاش به‌ده‌ست چه‌ندان گیروگرفتی مافی مرۆییه‌وه ده‌ناڵێنێت كه ره‌نگه ببنه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی و كۆژانی زۆرتر بۆ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی گه‌ر هه‌روا به چاره‌سه‌رنه‌كراوی بمێننه‌وه.
به‌غدا، ١٠ ی تەمموز 2017 – نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق به‌ڕێز یان كوبیش له ناخی دڵیه‌وه پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی موسڵ له ده‌ست تیرۆریستانی داعش . به‌ڕێزیان ڕایگەیاند کە ئەم سەرکەوتنە هەلێکی زۆر باش بۆ عیراق فەراهەم دەکات تاکو سەرلەنوێ بەهێز و یەکگرتوویی هەڵسێتەوە. بەڕێزیان دووپاتیشی كرده‌وه كه‌وا هه‌رگیز شه‌ڕی دژی تیرۆر به خاپوورکردنی داعش له موسڵ كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو هێشتا بۆ هه‌ڵسانه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی هه‌میشه‌یی عیراق پێویستی به كاری زیاتر هه‌یه.
به‌غداد، ٢٥ی حوزێرانی ٢٠١٧:- به بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزه‌وه ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی گه‌رمی خۆی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی عیراق به‌گشتی و موسڵمانان به تایبه‌تی ده‌كات و هیوای ئاشتی و خۆشگوزه‌رانیش بۆ خه‌ڵكی عیراق ده‌خوازێت.
20 مانگی 6ی 2017، هەولێر، عێراق – هەزاران عێراقی و پەنابەری سووری خۆبەخش لە دەرفەت و پیشەکانی کشتوکاڵی نوێ بۆ بژیوی ژیان سوودوەردەگرن و رێخراوەی کشتوکاڵی و خۆراکی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رێگەی پرۆژەی FAO لەو بنەماڵانەی بە هۆی جەنگ لە باکووری عێراق لێقەوماون پاڵپشتی دەکات.
به‌غداد، ١٩ی حوزێرانی ٢٠١٧:- له "رۆژی جیهانیی قه‌ڵاچۆكردنی توندوتیژیی سێكسی له شه‌ڕدا"، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌توندی داوا له حكومه‌تی عیراق ده‌كات بۆ به‌دواداچوون سه‌باره‌ت به ده‌ستنیشانكردنی ئه‌وانه‌ی له توندوتیژیی سێكسی به‌رپرسن له‌گه‌ڵ دابینكردنی دادپه‌روه‌ریش بۆ قوربانییه‌كان.
بەغدا، ١٤ی حوزەیران ٢٠١٧ – دوابەدوای کۆبوونەوەیان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی کوردستان، نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) داوای ڕاستکردنەوەی ئەو ڕاپۆرتە هەواڵە دەکات کە گوایە نووسینگەی هاریکاریی هەڵبژاردنی یونامی سەرپەرشتی یان هاوکاری یان چاودێری پرۆسەی ریفراندۆم دەکات.
به‌غدا,١١ حوزه‌یران, ٢٠١٧- حكومه‌تى ئوستورالیا به‌بڕى ١.٥ ملیۆن دۆلارى زیاترى به‌خشیه دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردنی دەستبەجێ FFS ى به‌رنامه‌ى سه‌قامگیرى بۆ عیراق كه‌سه‌ر به‌رێكخراوى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه بۆ پهرپێدان , كه‌وا كۆمه‌كى ده‌ست پێشخهریهكانى خێرا ده‌كات له ناوچه تازه ڕزگاركراوه‌كان له ده‌ستى داعش , وبه‌مه‌ش تا ئێستا تێكڕاى هاوكارى كردنى حكومه‌تى ئوستوڕالیا ده‌گاته ٣ ملیۆن دۆلارى ئه‌مه‌ریكى.
بەغدا، ٩ی حوزەیران ٢٠١٧ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز یان کوبیش بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆرستییەکەی ئەمڕۆی سەر شاری بابلی کرد کە لە ناوچەی موسەییب لە باکوری بابل ڕوویدا.
به‌غداد، ٣٠ی ئایاری ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به توندترین شێوه ئیدانه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی به‌غدادی پایته‌خت ده‌كات كه دوێنی شه‌و و ئه‌م به‌یانییه ئه‌نجامدران و بوونه مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كی زۆر له خه‌ڵكی مه‌ده‌نی له‌كاتێكدا كه عیراقییه‌كان له‌ناو مانگی ره‌مه‌زانی پیرۆزدان.