(نیویۆرک، ٢٣ی ئەیلول ٢٠١٦) ئەمڕۆ نەتەوە یەکگرتووەکان و حکومەتی عیراق ڕێککەوتنێکی گرنگیان هەماهەنگی بۆ نەهێشتن و ڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژی سێکسی لە کاتی شەڕدا واژۆ کرد. ڕێککەوتننامەکە لە شاری نیویۆرک لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ژمارە ٧١ی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نێوان نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەبارەت بە توندوتیژی سێکسی لە کاتی شەڕدا، خاتوو زەینەب هاوا بانگۆرا و د. ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری کاروباری دەرەوەی عیراق واژۆ کرا.

هەولێر، عیراق، ٢٢-٠٩-٢٠١٦: UNHCR ی ئاژانسی تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران، بە هاوکاریی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عیراق، لەم ماوەیەدا پڕۆگرامی ناونووسکردنی قوتابییانی بۆ زەمالەی (دافی) لە هەرێمی کوردستانی عیراقدا کردۆتەوە و هەروەها لەم هەفتەیەشدا دەستی بە وەرگرتنی مامەڵەکان کردووە. 

بەغدا، 21 ی ئەیلولی 2016 : ئاژانسە مرۆییەکان لە پێشبڕکێدان لەگەڵ کات بۆ خۆئامادەکاریان لەبارەی زیانی مرۆیی بەهۆی هەڵمەتی سەربازی بۆ دەرکردنی داعش لە موسڵ، دووەم گەورەترین شاری عێراق.

به‌غدا، ١٨ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ له‌ رێوره‌سمێك كه‌ بۆ به‌رزراگرتنی "رۆژی جیهانیی زوبانی عه‌ره‌بی" له‌ ته‌لاری شانۆی سامی عه‌بدولحه‌مید له‌ ناوه‌ڕاستی شه‌قامی موته‌نه‌ببی به‌غدا، رێكخرابوو، زوبانی عه‌ره‌بی، كه‌ زوبانی ئاین و زانست و هونه‌ریشه‌،به‌ ئاهه‌نگه‌وه‌ یاد كرایه‌وه‌ و له‌م رێوره‌سمه‌شدا هونه‌رمه‌ندان و رۆشنبیران و پسپۆڕانی زوبان و نوێنه‌رانی چه‌ندان داموده‌زگای وه‌ك وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و هه‌روه‌ها نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) و رێكخراوی یونیسكۆ ئاماده‌ بوون.

به‌غدا، ١٥ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش سه‌رنجی خۆی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ ده‌ڕبڕی كه‌ باس له‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا له‌ چادرگه‌ی باشیقه‌ی عیراق‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ش دوای سه‌ردانه‌كه‌ی رۆژی ١٠ی ئه‌م مانگه‌ی نوێنه‌ری سه‌رۆك وه‌زیرانی توركیا هات كه‌ جه‌ختی له‌سه‌ر رێزگرتنی سه‌روه‌ری خاكی عیراق كرده‌وه‌. لای خۆشیه‌وه‌، به‌ڕێز كوبیش هانی هه‌موو وڵاته‌ ئه‌ندامه‌كانی به‌ره‌ی شه‌ڕی داعشی (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) له‌ عیراق ده‌دات كه‌ به‌ پێی گوێره‌ی په‌یمانی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن و رێزیش له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق بگرن.

ڕیکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ له‌ عێراق سوتەمەنی بۆ بەکارهێنانی سۆپە دابەش دەکات بۆ هاریکاری ئاوارە و ئەندامانی كۆمه‌ڵگه‌ خانه‌خوێیه‌ هەره‌ شکستبارەکان بەهۆی دابەزینی پلەی گەرمی لەم زستانە له‌ سه‌رتاسه‌ری عێراق. زۆربەی ئاوارەکان ماوه‌یێکی زۆر درێژە یاخود چەند جارە ئاوارە بوون و تاڵییان چه‌شتووه‌ و ڕەنگە نه‌توانن سوتەمەنی پەیا بکەن بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان گه‌رم بكه‌نه‌وه‌.

به‌غدا، ٢ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئیدانه‌ی به‌نهێنی كوشتنی موحه‌ممه‌د خه‌لیل ده‌كات كه‌ ئه‌ندامێكی دیاری ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك بوو.

به‌غدا، ١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥:- نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانی عیراق نیگەرانیی خۆی سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ تیرۆریستییه‌ی رۆژی ٣٠ تشرینی یه‌كه‌م ده‌رده‌بڕێت كه‌ سه‌ردانكه‌رانی ئاینی له‌ ناوچه‌ی "شه‌عب"ی به‌غدا كرده‌ ئامانج و بووه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌ك له‌ هاوڵاتییانی مه‌ده‌نی. له‌ راستیدا ئه‌مانه‌ تازەترین هێرشە‌ له‌و زنجیره‌ هێرشانه‌ی كه‌ له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا به‌غدا و چه‌ندان ناوچه‌ی تریان كرده‌ ئامانج و بوونه‌ مایه‌ی راسته‌وخۆ به‌ئامانجگرتنی هاوڵاتییانی مه‌ده‌نیش. ‌

عێراق - تۆماری ئاواره‌كانی عێراق كه‌ له‌م هه‌فته‌یه‌دا (١٩-١١-٢٠١٥) له‌لایه‌ن ڕێكخراوی نێوده‌وڵه‌تیی كۆچه‌وه‌ بڵاو كرایه‌وه‌ ٣،١٨١،١٧٦ ئاواره‌ی عێراقیی ده‌ستنیشان كردووه‌ (كه‌ ٥٣٠،١٩٦ خێزانن) له‌ ماوه‌ی نێوان یه‌كی كانوونی دووه‌م ٢٠١٤ تا ٥ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥.

نیویۆرك - ١ی كانونی یه‌كه‌می ٢٠١٥: له‌ راگه‌یاندراوێكدا، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان ئیدانه‌ی هه‌ر دوو هێرشه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی رۆژی ٣٠ تشرینی دووه‌می به‌غدا ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ كوشتنی ١٥ هاوڵاتی مه‌ده‌نی و برینداركردنی چه‌ندانی تر كه‌ زۆربه‌یان به‌شداربووی رێوره‌سمی چله‌ی ئیمامی حوسێن‌ بوون. هه‌ر به‌م بۆنه‌وه‌ به‌ڕێزیان سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆیان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان ده‌كات و هیوای هه‌رچی زووچاكبوونه‌وه‌ش بۆ برینداره‌كان ده‌خوازێت.

پەڕەى 51 لەکۆى 63 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.