موسڵ، 30ی ئابی 2017 – بەڕێز جۆرجی بوستین، جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق له‌ 29 ی ئابی 2017 سه‌ردانی موسڵی كرد و به‌ جیا له‌گه‌ڵ نه‌وفه‌ل ئه‌لسوڵتانی پارێزگاری نه‌ینه‌وا و به‌شار كیكی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌ینه‌وا و ژماره‌یه‌ك لە ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا كۆ بووه‌وه‌. دواتریش بەجیا له‌گه‌ڵ هەر یەکە لە عیسمه‌ت ره‌جه‌ب، به‌رپرسی لقی پارتی له‌ موسڵ و عه‌بدوڵا نوجه‌یفی راوێژكاری سیاسی كوتله‌ی (یه‌كگرتن له‌ پێناوی چاكسازی) كۆبووه‌وه‌ .

به‌غدا، ٢٩ی ئابی ٢٠١٧:- جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین به‌توندترین شێوه‌ ئیدانه‌ی هه‌ردوو ته‌قینه‌وه‌ تیرۆریستییه‌كه‌ی دوێنێی به‌غدا ده‌كات كه‌ بووه‌ مایه‌ی كه‌وتنه‌وه‌ی قوربانییه‌كی زۆر.

به‌غدا، ٢٧ی ئابی ٢٠١٧:- ئه‌مڕۆ جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین راسپارده‌ كۆتاییه‌كانی دیداره‌كانی گه‌نجانی "عیراق :گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" سه‌باره‌ت به‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی، كه‌ پێشتر له‌مساڵدا له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا ئه‌نجام درابوون، پێشكه‌ش به‌ موحه‌ممه‌د سه‌لمانی راوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیران كرد. له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا نوێنه‌رانی ئه‌و گه‌نجانه‌ی كه‌ پێشتر به‌شداری دیداره‌كانیان كردبوو ‌ئاماده‌بوون.

کەربەلا, ٢٧ ى ئابى ٢٠١٧ ـ ڕێکخراوی هابیتاتی سەر بە UN لەگەڵ UNDP هاریکاری عێراق دەکەن لە تاووتوێکردنی پەرەپێدانی شاریی ستراتیژیدا لە پارێزگا زیارەتکراوەکانی نەجەف کەربەلا. نزیکەی سی بەرپرسی عێراقی لە شاری کەربەلای پیرۆز کۆبونەوە لە ڕۆژەکانی 22 و 23 ی ئابی 2017 دا بۆ بەشداریکردن لە وۆرکشۆپێکی چڕی دوو ڕۆژەدا بە ناونیشانی "ستراتیژیەتە پارێزگاییەکانی شار بۆ زیارەت: وەدەستهێنانی ئامانجەکانی پەرەپێدانی بەردەوام لە عێراقدا".

به‌غدا، ٢٥ی ئابی ٢٠١٧:- نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) نیگه‌رانی خۆی ده‌رده‌بڕێت سه‌باره‌ت به‌ بڕیاری ئه‌مدواییه‌ی‌ زۆربه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای بابل به‌ هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌نجامدانی كاری یاسایی دژی هه‌ر سیاسییه‌ك یان هه‌ر پارتێكی سیاسی كه‌ داوای گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌زاران ئاواره‌ی ناوخۆیی بكات بۆ سه‌رماڵ وحاڵی خۆیان له‌ ناوچه‌ی جه‌رف ئه‌لسه‌خر.

به‌غدا, ٢٢ ى ئابى ٢٠١٧ ـ حکومەتی عێراق و دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) ی سەر بە (UNDP) بە شێوەیەکی فەرمی لە ئاهەنگێکدا دوێنێ لە موسڵ دووبارە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی (القصور)ی کردەوە

جنێف ( ٢١ی ئابی ٢٠١٧) – ڕاپۆرتێکی نەتەوەیەکگرتووەکان جەخت لەوە دەکاتەوە کە پێویستە حوکومەتی عێراق بەئاگابێت لە فەراهەمبوونی چاودێری و پاراستن و دادپەروەری بۆ هەزاران ژن و کچی بەجێماوی دەست لاقەکردن و جۆرەکانی تری توندوتیژی سێکسی لەلایەن داعشەوە، وە هەروەها ئەو منداڵانەی لە دەرەنجامی ئەم جۆرە توندوتیژییەوە لەدایکبوون ڕووبەرووی جیاکاری و هەراسانکردن نابنەوە.

بەغدا، ٢١ی ئاب ٢٠١٧ – بەهۆی کۆتایی هاتنی خولی ئێستای ئەنجوومەنی کۆمیسارانی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە مانگی ئەیلولی ٢٠١٧دا، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) داوا لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەکات پەلە بکەن لە دەست نیشانکردنی ئەنجوومەنێکی نوێ بۆ دەستاودەستکردنی ڕۆڵیان و بەردەوامبوونی پرۆسەی دیموکراسی لە عیراقدا.

عیراق، بەغدا، ١٧ی ئاب ٢٠١٧- ئاماژه‌ بە بەهەڵە تێگه‌یشتنێكی ئاژانسی هه‌واڵی ئیرنا (IRNA) سه‌باره‌ت به‌ وه‌ڵامەکانی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش له‌سه‌ر پرسی ریفراندۆم كه‌ له‌لایه‌ن دەسەڵاتی هه‌رێمی كوردستانی عیراقەوە بڕیاری لەسەر دراوە و چه‌ندان ده‌زگای راگه‌یاندنی عیراقییش‌ بڵاویان كردۆته‌وه‌. یونامی، به‌گوێره‌ی ئه‌و تۆماره‌ی لایه‌تی، رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ ئه‌وه‌ی خوارەوە بریتییە لە وشە بە وشەی تۆماری دەنگیی بەڕێز کوبیش بۆ وەڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی كه‌ له‌لایه‌ن نوێنه‌ری (ئیرنا) وه‌ له‌كاتی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌ ١٦ی ئابی ٢٠١٧ كرابوو.

به‌غدا، عیراق ، 17ی ئابی 2017 - نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، به‌ڕێز یان كۆبیش له‌ 16ی ئاب له‌گه‌ڵ شاندی سیاسی كوردستان كۆبۆوه‌ . به‌ڕێزیان ده‌ستخۆشی له‌و گفتوگۆی ئێستای نێوان به‌غدا و هه‌ولێر كردوو داوای له‌ هه‌ردوولا كرد له‌ سه‌ر نه‌خشه‌ ڕێگایه‌ك به‌ خشته‌یه‌كی كاتی دیاریكراو ڕێك بكه‌ون بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌ هه‌ڵپه‌ساردراوه‌كان و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ده‌رئه‌نجامانه‌ی له‌سه‌ری رێكه‌وتوون به‌ گیانێكی ئه‌رێیانه‌ی‌ هاوبه‌شیكاری راسته‌قینه‌. ئه‌گه‌ر له‌هه‌ردوو لایه‌ن داوای لێكرا ئه‌وا نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاری عێراق(یونامی) به‌ هه‌موو به‌شه‌كانی ئاماده‌یه‌ راوێژكاری و یارمه‌تی و پشتگیری دابین بكات.

پەڕەى 52 لەکۆى 77 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.