دهۆك، عیراق، ٢٦ی نیسانی ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) خولێكی راهێنانی له‌ دهۆك بۆ كارمه‌ندانی ده‌سته‌ی سه‌ربه‌خۆی مافی مروڤی كوردستان و ئه‌ندامانی لێژنه‌ی مافی مرۆڤی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای دهۆك و نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی كرده‌وه‌.

به‌غدا، ٢٥ی نیسانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش داوای وه‌ستاندنی به‌په‌له‌ی ئه‌و شه‌ڕه‌ ده‌كات كه‌ له‌ توزخورماتووی هه‌ڵكه‌وتووی ٦٠ كیلۆمه‌تریی باشوری رۆژهه‌ڵاتی كه‌ركوك ده‌كات و به‌ توندیش هانی درێژه‌دان به‌ هه‌وڵه‌كان ده‌دات له‌پێناو خاوكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان.

بەغدا، عیراق، ٢٢ی نیسان ٢٠١٦ - نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق، بەڕێز یان کوبیش بە توندی ئیدانەی هێرشە تیرۆریستییەکەی کە ئەمڕۆ کرایە سەر مزگەوتێک لە ناوچەی ڕەدوانییە لە باشووری بەغدا، کە بووە هۆی کوشتن و بریندارکردنی چەندان هاوڵاتی بێ تاوان.

به‌غداد، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ستایشی هه‌وڵه‌كانی هه‌ندێ له‌ سه‌ركرده‌ ده‌ستووری و سیاسی و هه‌ندێ هێزی تری عیراقی كردووه،‌ به‌ ئه‌ندامان و سه‌ركردایه‌تیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانیشه‌وه‌، له‌سه‌ر په‌نابردنیان بۆ چاره‌سه‌ری سیاسی له‌جیاتی روبه‌روبوونه‌وه‌ به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بۆ به‌م چه‌قبه‌ستووییه‌ ئێستای ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ گیانی هه‌ستكردن به‌ به‌رپرسیاریی نیشتمانی.

به‌غدا، عیراق ، ٢٠ی نیسانی ٢٠١٦- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز یان كۆبیش به‌ بۆنه‌ی سه‌ری ساڵی نوێی ئێزیدییه‌كان ، پیرۆزبایی خۆی ئاراسته‌ی ئێزیدییه‌كانی عیراق كرد و هه‌روه‌ها یادی ئه‌و ئێزیدییانه‌شی كرده‌وه‌ كه‌ دووچاری كوشتن و راگواستن هاتوون له‌ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان ، وێڕای یادكردنه‌وه‌ی هه‌زاره‌ها ژن و ئافره‌تی ئێزیدیی كه‌ دووچاری ڕفاندن بوونه‌ته‌وه‌ و تا ئێستاش ئازاری كۆیله‌ بوون به‌ ده‌ستی تیرۆرستانی داعش ده‌چێژن.

بەغدا، ١٥ى نيسانى ٢٠١٦:- يونامى زۆر نيگه‌رانه‌ له‌و قه‌يرانه ‌سياسييه‌ى ئێستاى ولات داواش له‌سه‌ركرده‌ عيراقييه‌كان ده‌كات بۆ گرتنه‌به‌رى گفتوگوى بنياتنه‌رانه ‌بۆ چاره‌سه‌ركردنى جياوازيه‌كان.

A33X3023هه‌ولێر، ١٢ نیسانی ٢٠١٦:- نوسینگه‌ی مافی مرۆڤی یونامی مێزگردێكی تاوتوێی یه‌ك رۆژه‌یی بۆ ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ گه‌شه‌دان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤ رێكخست.


١٥ ئه‌ندام په‌رله‌مان له‌ لێژنه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ و لێژنه‌ی داكۆكیكردن له‌ مافه‌كانی ژنان له‌ په‌رله‌مانی كوردستان تاوتوێی ده‌ركردنی یاسا و چاودێریكردن و ئه‌ركی په‌رله‌مان و گرنگیی گرتنه‌به‌ری شێوازی په‌یوه‌ست به‌ مافه‌كانی مرۆڤیان له‌‌ گێڕانی ئه‌م رۆڵانه‌یان كرد. 

 

A33X2994

جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێز جه‌عفه‌ ئێمنه‌كی و جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرجی بوستین مێزگرده‌كه‌یان كرده‌وه‌ و جه‌ختیشیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان، له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا و چاودێریكردن و كاری نوێنه‌رایه‌تییه‌وه‌، رۆڵێكی گرنگ له‌ به‌ره‌وپێشبردن و پاراستن و تێگه‌یاندنی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌بینێت. ئه‌وان به‌ زه‌قی باسی ئه‌وه‌شیان كرد كه‌ په‌رله‌مانتار، له‌ رێگه‌ی به‌شداریپێكردنی گشتیی و به‌رپرسیاریی به‌رامبه‌ر هاوڵاتیان و كارتێكردن بۆ باش كاركردنی داموده‌زگاكانه‌وه،‌ ده‌توانێت ببێته‌ پاڵپشتێكی گرنگ بۆ حوكمی دیموكراسی و پره‌نسیپه‌ جیهانییه‌كان كه‌ ئه‌وانیش بۆ مافه‌كانی مرۆڤ و دیموكراسی و سه‌روه‌ریی یاسا ده‌بنه‌ پاڵپشت و كۆڵه‌گه‌.

  له‌مباره‌وه‌ به‌ڕێز بوستین وتی "پرۆسه‌ی ده‌ركردنی یاسا پێویسته‌ له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ها و پره‌نیسیپه‌كانی مافی مرۆڤ بێت و ئه‌مه‌ش پێویستی به‌ شیكاركردنی یاساكان هه‌یه‌ بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ی كه‌ له‌گه‌ڵ پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤدا گونجاون و به‌تایبه‌تیش له‌رێگه‌ی رۆڵی گرنگی لێژنه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی په‌رله‌مانه‌وه‌."  

لای خۆشیانه‌وه‌ به‌شداربووان تاوتوێی چه‌ندان گرفتی مافه‌كانی مرۆڤیان له‌ هه‌رێمی كوردستانی عیراق كرد به‌ گرتنه‌خۆی شێوازه‌ یاسایی و ده‌زگایی و به‌ڕێوه‌بردنه‌كانیشه‌وه‌. هه‌روه‌ها ئه‌وان جه‌ختیان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه‌ كه‌ په‌رله‌مان بۆ به‌تواناكردنی خه‌ڵك له‌ نوێنه‌رایه‌تیكردنی ده‌نگه‌كانیان و دابینكردنی پێویستییه‌كانیان له‌رێگه‌ی ده‌ركردنی یاسا و كاری چاودێریكردنی جێبه‌جێكردنه‌وه‌‌ زۆر پێویسته‌.

    

A33X3046A33X3029
 

 

 

به‌غدا، ٤ی نیسانی ٢٠١٦:- "رۆژی جیهانی مین"ی ئه‌مساڵی له‌ كاتێكی زۆر ناسكدایه‌ كه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ عیراق تووشی ئاواره‌یی بوون و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ سه‌ر زیدی خۆیان هه‌رگیز له‌ دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی ژیان دڵنیا نین. بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گومانی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان بتوانن به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌ چونكه‌ له‌ شار و گونده‌ ئازادكراوه‌كانیاندا روبه‌رووی چه‌ندان پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه‌. له‌ كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) له‌ چاندنی ته‌قه‌مه‌نی له‌ ماڵ و بینایه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و قوتابخانه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كاندا زۆر نیگه‌رانه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ئازایه‌تیی عیراقییه‌كان ده‌كات بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نییانه‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان.

به‌غداد، ٤ی نیسانی ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی دوو ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی چێشتخانه‌كه‌ی ناسریه‌ و ناوبازاڕی به‌سره‌ی باشوری عیراقی كرد كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ده‌یان كه‌س.

به‌غدا، ٤ی نیسانی ٢٠١٦:- "رۆژی جیهانی مین"ی ئه‌مساڵی له‌ كاتێكی زۆر ناسكدایه‌ كه‌ سه‌دان هه‌زار كه‌س له‌ عیراق تووشی ئاواره‌یی بوون و دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان بۆ سه‌ر زیدی خۆیان هه‌رگیز له‌ دووباره‌ دروستكردنه‌وه‌ی ژیان دڵنیا نین. بۆیه‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان گومانی هه‌یه‌ كه‌ ئه‌وان بتوانن به‌ سه‌لامه‌تی بگه‌ڕێنه‌وه‌ چونكه‌ له‌ شار و گونده‌ ئازادكراوه‌كانیاندا روبه‌رووی چه‌ندان پاشماوه‌ی ته‌قه‌مه‌نی مه‌ترسیدار ده‌بنه‌وه‌. له‌ كاتێكدا نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان سه‌باره‌ت به‌ كاره‌كانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له‌ عیراق و شام) له‌ چاندنی ته‌قه‌مه‌نی له‌ ماڵ و بینایه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و قوتابخانه‌كان و بنكه‌ ته‌ندروستییه‌كاندا زۆر نیگه‌رانه‌ ده‌ستخۆشی له‌ ئازایه‌تیی عیراقییه‌كان ده‌كات بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌م ته‌قه‌مه‌نییانه‌ به‌گوێره‌ی پێوه‌ره‌ جیهانییه‌كان.

پەڕەى 53 لەکۆى 71 پەڕەدا
© 2020 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.