هه‌ولێر، ١٩ی شوباتی ٢٠١٧:- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له دانیشتنی هه‌ولێری "سه‌كۆی عیراق : گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" دا له ١٨ی شوباتی ٢٠١٧دا له زنجیره‌ی دووه‌می چالاكییه سهرتاسهرییهكانیدا رایگه‌یاند كه ئه‌وه گه‌نجانن كلیلی پێكه‌وه‌ژیان و ئاشته‌وایی داهاتوون هه‌رگیز بێ به‌شدارییان ئه‌و پرۆسه‌یه ئامانجی خۆی ناپێكێت.
ئێمه هێرشه تیرۆریستییه‌كانی باشوری به‌غداد له ١٦ی شوباتی ئیدانه ده‌كه‌ین كه له‌لایه‌ن داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ه‌وه ئه‌نجامدراون و به‌رپرسیارییه‌تیشی هه‌ڵگرتووه. له‌م هه‌فته‌یه‌دا پایته‌ختی عیراق زنجیره‌یه‌كی له‌مجۆره هیرشه دڕندانه‌یه‌ی به‌خۆوه بینی. ئێمه به‌م بۆنه‌وه سه‌ره‌خۆشی گه‌رمی خۆمان ئاراسته‌ی خانه‌واده‌ی قوربانییان و حكومه‌تی عێراق و خه‌ڵكی عیراق ده‌كه‌ین.
(بەغدا، ١٨ی شوباتی ٢٠١٧): لەگەڵ دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی ڕۆژئاوای موسڵ، ڕێکخراوە مرۆییەکان هۆشداری دەدەن لەوەی کە دەیان و هەزاران خێزان لەوپەڕی مەترسیدان. دراسەکردنەکانی ئەم دواییەی سەرچاوە سەرەکیەکانی زانیاری ئەوەیان پشتڕاستکردۆتەوە کە کۆمەکیەکانی خۆراك و سووتەمەنی کەمدەبنەوە، بازاڕەکان و دوکانەکان داخراون، ئاوی بۆڕی لە بارێکی خراپ دایە و کارەبا لە زۆربەی گەڕەکەکان یان بە پچڕ پچڕی هەیە یان بڕاوە.
به‌غداد، ١٦ی شوباتی ٢٠١٧:- یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌كی به‌یاعی به‌غدادی كرد.
هەولێر، 16 ی شوباتی 2017- شانشینی هۆڵەندا نزیکەی 270،000 دۆلاری ئەمریکی (250،000 یۆرۆ) دەبەخشێت بە جێبەجێکردنی نەخشە ڕێگای چاکسازیی ئابوری کە لەلایەن بانکی جیهانییەوە پەرەیپێدراوە بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی کوردستانی عێراق (KR-I). بەشدارییە داراییەکە لەڕێی دامەزراوەی کۆمەکیکردن بۆ چاکسازیی ئابوری (FFER KR-I)-وە دەکرێت، کە کاری هاوبەشی نێوان وەزارەتی پلاندانان و بەرنامەی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ پەرەپێدان UNDP بوو لە کۆتایی ئەیلولی 2016 دا.
به‌غداد، ١٤ی شوباتی ٢٠١٧:- دوێنێ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ده‌سته‌ی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، به‌ڕێز سه‌ربه‌ست موسته‌فا ره‌شید، و كومیسارانی تر كۆبۆوه.
بەغدا، ١٢ی شوبات ٢٠١٧ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە ١٢ی شوباتی ٢٠١٧ کرایە سەر نووسینگەی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە پارێزگای بەسڕە کە لەلایەن چەکدارێکی نەناسراوەوە تەقە لە باڵەخانەکەیان کرا.
به‌غدا،عیراق ١٢ی شوباتی ٢٠١٧ – نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ یارمه‌تیدانی عێراق ، سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ ١١ی شوبات ده‌كات كه به ڕۆكێت ناوچه‌ی سه‌وزی تێدا كرا ئامانج ، ئه‌و ناوچه‌یه‌ی باره‌گای حكومه‌تی عێراق و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و چه‌ندین دام و ده‌زگای تری ده‌وڵه‌تی لێیه .
بەغدا، ١١ی شوبات ٢٠١٧ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق نیگەرانی خۆی دەردەبڕێت سەبارەت بە خۆپیشاندانە توندوتیژەکەی ئەمڕۆی شاری بەغدا، کە بووە هۆی کەوتنەوەی قوربانی لە ڕیزی خۆپیشاندەران و هەروەها ، بەگوێرەی ڕاپۆرتەکان، لە ڕیزی هێزەکانی ئاسایشیش.
به‌غدا ٤ی شوباتی ٢٠١٧ – له رۆژی دووه‌می مانگی شوبات، به‌ڕێز یان كوبیش، نوێنه‌ری تایبەتی سکرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان لەعیراق (یونامی) راپۆرتێکی لەبارەی دۆخی ئێستای عێراقەوە لەبەردەم کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان خوێندەوە و پێشبینی له‌ناوچوونی حه‌تمی ئه‌وه‌ی به خه‌لافه‌تی داعش ناوزه‌د ده‌كرێت كرد و هۆشداری ئه‌وه‌شی دا کە لە رۆژانی دادێ جه‌نگی قورس به‌ڕێوه‌یه هاوكات له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وییه‌كانی هێزه عێراقییه ئه‌منییه‌كان به‌ره‌و كه‌ناره‌كانی رۆژئاوای شاری موسڵ، داوای له كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تیش كرد پشتگیریی به‌هێز پێشكه‌ش بكه‌ن بۆ قۆناغی هه‌ڵسانه‌وه‌ی دوای ململانێ .