سلێمانی - هەرێمی کوردستانی عیراق 30 کانونی دووەم 2017 - نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق / نوسینگەی مافەکانی مرۆڤ لە 30 کانونی دووەمدا هەڵسا بە پاڵپشتی کردنی ڕاهێنانێکی تایبەتمەند بۆ 31 کەس لە نوێنەرانی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە سلێمانی.

به‌سڕه‌، ٢٨ كانونی دووه‌می ٢٠١٧:- سه‌كۆیه‌ك بۆ گه‌نجانی عیراق له‌ژێر سه‌رباسی "عیراق : گه‌نج و پێكه‌وه‌ژیان" له‌ ٢٨ی كانونی دووه‌م له‌ به‌سڕه‌ به‌ڕێوه‌چوو به‌ مه‌به‌ستی گه‌یاندنی ده‌نگی نه‌وه‌ی گه‌نج له‌ پرۆسه‌ی ئاشته‌وایی نیشتمانیدا وه‌ك یه‌كه‌م له‌و زنجیره‌ سه‌كۆیانه‌ی بۆ سه‌رتاسه‌ری عیراق ئه‌نجام ده‌درێن. سه‌كۆیه‌كه‌ چه‌قی قورسایی خۆی خسته‌ سه‌ر گرنگیی رۆڵی گه‌نج له‌ ئاینده‌ی عیراقی دوای شه‌ڕدا له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی چه‌ند راسپارده‌یه‌ك بۆ كۆنفرانسی نیشتمانیی مانگی ئایار.

بەغدا 26 ی کانونی دووەمی 2017 – وەک بەشێک لە کارەکانی لە برەودان و رێزگرتن و پاراستنی مافی کەمئەندامان، نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق ( یونامی) بە هەماهەنگی لەگەڵ نوسینگەی کۆمیسیۆنی باڵای مافەکانی مرۆڤ ڕاپۆرتێکیان بڵاوکردۆتەوە دەربارەی ڕەوشی مافەکانی مرۆڤی کەمئەندامان لە عیراقدا.

(بەغدا، ٢٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧): ١٠٠ ڕۆژ دوای دەستپێکی ئۆپەراسیۆنە سەربازیەکان بۆ ئازادکردنەوەی موسڵ، هاوکارانی مرۆیی نیگەرانی زۆر دەردەبڕن سەبارەت بەم بارودۆخە سەختەی نزیکەی ٧٥٠،٠٠٠ هاووڵاتی کە لە ئێستادا لە بەشەکانی ڕۆژئاوای شارەکە ژیان دەگوزەرێنن لەو شوێنەی کەوا چاوەڕوان دەکرێت شەڕوپێکدادان لە هەفتەکانی داهاتوودا دەست پێبکات.

بەغدا، ٢١ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧- نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق (یونامی) داوا لە حکومەتی عیراقی دەکات لێکۆڵینەوە لە ڕاپۆرتە ڤیدیۆیەکدا بکات کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاوبۆتەوە و تیایدا هەڵسوکەوتی دڕندانە و کوشتی دواهەمین سێ تیرۆرستی داعش دەردەکەوێت کە لە نێوان گەڕەکی ئینتیسار و کەڕامەی ڕۆژهەڵاتی موسڵ دەستگیرکرابوون. هەروەها وا دەردەکەوێت کە ئەو تیرۆرستانە لەلایەن کارمەندانی هێزی ئاسایشی عیراقییەوە دەستگیرکرابن.  

هەولێر، ١٨ کانوونی دووەمی ٢٠١٧ – بە بۆنەی کۆتایی هاتنێکی سەرکەوتووانەی پڕۆژەی"بەهێز کردنی پلاندانانی ئاوەدانی و هەرێمیی"، لە مەراسیمی کۆتایی کە لە وەزارەتی شارەوانی و گەشت و گوزار ڕێک خرا؛ بەڕێز وەزیری شارەوانی و گەشت و گوزار خاتوو نەورۆز مەولود پیرۆزبایی لە ستاف و کارمەندانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی نەخشەدانانی ئاوەدانی و بەڕێوەبەرایەتی نەخشەدانانی ئاوەدانی پارێزگای هەولێری کرد، بۆ پابەندبوونیان بە فێربوونی بەردەوام و ئەو دەسکەوتانەی کە بە ماندووبونێکی زۆرەوە بەدەست هاتوون.

سنونێ / چیای شەنگاڵ، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، لەدوای هێرشی (داعش) بۆ سەر موسڵ، زیاتر لە ٢٧٥،٠٠٠ کەس لە دانیشتووانی چیای شەنگاڵ – تیادا زۆرینەیەکی گەورەی یەزیدی – لە ماڵەکانیان بە زۆر دەرکران. شوێنی نشینگەی یەزیدیەکان یان ئەوەتا بە شێوەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراو ڕووخێنران یان ئەوەتا لە لایەن جەنگاوەرەکانی (داعش)ەوە دەستیان بەسەردا گیرا. تەنها لە ناحیەی سنونێ بە مەزەندەیی زیاتر لە ٣٠٠٠ خانوو ڕووخێنراون یان سوتێنراون.

به‌غدا، ٢ی كانونی دووه‌می ٢٠١٧:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌ توندی ئیدانه‌ی هه‌ر ٣ ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غدای كرد كه‌ بوونه‌ مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.

(بەغدا، عێراق، ٣٠ کانوونی یەکەمی ٢٠١٦): نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە بارەی ئەگەری کەوتنەوەی قوربانی لە ڕێزی هاووڵاتیان دوابەدوای هێرشێکی ئاسمانی کە دوێنێ باڵەخانەی نەخۆشخانەی ئیبن ئەل ئەثیری لە ناو موسڵ کردە ئامانج. گوتەبێژی ئۆپەڕاسیۆنی هێزی هاوبەش بەرپرسیارێتی ئەو هێرشەی گرتە ئەستۆ.

بەغدا، ٣١ی کانوونی یەکەم ٢٠١٦ - ئەمڕۆ نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش ئیدانەی تەقینەوەکانی بەغدای کرد کە بەهۆیەوە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونە قوربانی و برینداربوون.

پەڕەى 57 لەکۆى 73 پەڕەدا
© 2021 United Nations Iraq. هەموو مافەکانى پارێزراوە.