به‌غدا، هه‌ولێر/ عیراق، ٢٨ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦:- نه‌ته‌وه یهكگرتوهوكان به هاوكاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵمه‌تی ١٦ رۆژه‌ی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ربنه‌مای جێنده‌ری له عیراق له‌ژێر سه‌رباسی "له ئاشتی ماڵه‌وه بۆ ئاشتیی جیهان: بكهوهخۆ بۆ ئازادی و یه‌كسانی " راگه‌یاند. هه‌ڵمه‌ته‌كه پێشتر له ٢٦ی تشرینی دووه‌مدا له به‌غدا له ژێر چاودێریی به‌ڕێز سه‌رۆكی حكومه‌تی عیراق ، حه‌یده‌ر عه‌بادی ، ده‌ستی پێكردبوو. سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ، به‌ڕێز د. مه‌هدی ئه‌لعه‌للاق، له جیاتی سه‌رۆك وه‌زیران وتارێكی پێشكه‌ش كرد كه تێیدا، وێڕای جه‌ختكردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر پشتگیریی نێوده‌وڵه‌تی، هئاماژهی به‌وه كرد كه راگه‌یاندنی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی ئه‌مساڵ هاوكاته له‌گه‌ڵ كرده‌ی سه‌ربازی بۆ رزگاركردنه‌وه‌ی موسڵ. ئه‌و هه‌روه‌ها وتیشی كه ئه‌و رێوشوێنانه‌ی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه گیراونهتنهبهر بۆ پاراستنی ژنان و كچان له توندوتیژیی جێنده‌ری هه‌رگیز بێ پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی سه‌ركه‌وتوو نابن.
به‌غداد، ٢٤ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٦:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش به‌توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه تیرۆریستییه‌كه‌ی نزیك شاری حیلله‌ی پارێزگای بابلی باشوری عیراق ده‌كات كه بووه مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی چه‌ندان كه‌سی بێ‌تاوان كه به‌گوێره‌ی هه‌واڵه‌كان هه‌ندێكیان له سه‌ردانی ئاینیی كه‌ربه‌لا ده‌گه‌ڕانه‌وه.
هەولێر، ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦- لەژێر چاودێرى فەرمانگەى پەیوەندیەکانى دەرەوەى حکومەتى هەرێمى کوردستان، نووسینگەی مافەکانى مرۆڤ لە نێردەى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆهاریکاری عیراق–یونامى و بە هەماهەنگى لەگەڵ دەستەى سەربەخۆى مافەکانى مرۆڤ لە هەرێمى کوردستان هەڵسا بە رێکخستنى کۆبوونەوەى یەکەمى شارەزایان لەسەر پانۆراماى پێداچوونەوەى گشتگیر لە شاری هەولێر لە ڕۆژی پێنج شەممە لە بەرواری ٢٤ی تشرینی دووەمی ٢٠١٦دا.
(بەغدا، ١٧ی تشرینی دووەم ٢٠١٦) ئەمڕۆ ماوەی یەك مانگی تەواوی ئۆپەڕاسیۆنە سەربازیە چڕوپڕەکانە بۆ ئازادکردنەوەی شاری موسڵ. لەگەڵ دەیان و هەزاران خێزان لە ناوچە تازە ئازادکراوەکان کە پێویستیان بە هاوکاری ڕزگارکردنی ژیانە، کۆمەڵگای مرۆیی لە عێراق دووچاری قەبارەیەکی گەورە لە پێویستی بوونەتەوە. ئەو بەرەوپێشچوونانەی ئەم دواییە زیاتر قەیرانی مرۆیی لە ووڵاتێکی وەك عێراق دەخاتە مەترسیەوە کە پێش وەختە ١٠ ملیۆن کەس پێویستیان بە هاوکاری مرۆیی بوو.
هەولێر، 10ی تشرینی دووەم 2016 - دەزگای نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ کاری پەیوەست بە مین (UNMAS) هەلساوە بە رێکاری دابەشکردنی بروانامە لەسەر چواردە فەرمانبەری دەزگای گشتی بو کاروباری مین لە کوردستان/ عێراق (IKMAA) پاش تەواوکردنی خولی بەڕێوەبردنی بەرنامەی هۆشیارکردنەوە و یارمەتیدانی قوربانیان کە بە پاڵیشتی دارایی حکومەتی یابان ئەنجام درا وەکو ئاوەرلێدانەکی مرۆیی.
(بەغدا، 6ی تشرینی دووەم 2016): هەروەك هەڵمەتی سەربازی بۆ دەرکردنی داعش لە باکوری عێراق چڕتردەبێتەوە، نەتەوە یەکگرتووەکان زۆر نیگەرانە لە بارەی مامەڵەی خراپ لەگەڵ هاووڵاتیان لە ناوچەکانی ململانێ لەوانە ئەو تراژیدیایەی مردنی 18 ئاوارەی حەوێجە لە پارێزگای کەرکوك کە ڕاپۆرت کراوە لە ڕۆژی هەینی کوژراون کاتێك بۆمبە چێندراوەکانی سەر شەقام ئەو لۆریەی تێكشکاند کە ئاوارەکانی تێدا دەگوازرانەوە لەلایەن هێزەکانی ئاسایشی عێراقیەوە.
نیویۆرك، ١ی نۆڤه‌مبه‌ری ٢٠١٦:- راوێژكاری تایبه‌تی سكرتێری گشتی بۆ پێش‌گرتن له كۆمه‌ڵكوژی، ئاده‌ما دینگ، به توندی ئیدانه‌ی درێژه‌دان به پێشیێلكردنی زه‌قی مافه مرۆییه جیهانییه‌كان و یاسا نێودوڵهتییهكان له‌لایه‌ن داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ه‌وه ده‌كات كه له‌م دواییه‌دا له كرداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه له كاتی كرده‌ی سه‌ربازیی رزگاركردنی موسڵ ده‌ركه‌وتن.
به‌غدا، ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢١٠٦:- له شانزه‌هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له كۆنفرانسێكی ئاستبه‌رزدا له به‌غدا پێشكه‌وتنه‌كانی " پلانی كارپێكردنی نیشتمانی" به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به‌و یاسایه خرانه‌ڕوو.
به‌غدا، ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- له كۆنفرانسی توندوتیژیی دژی ژنان له به‌غدا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش وتی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان درێژه به پاڵپشتیكردنی قوربانییانی مێیینه‌ی ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ده‌دات و جه‌ختیش له‌سه‌ر لێپێچپینهوه له هه‌موو كاره دڕنده‌كانی گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته‌وه. ئه‌و هه‌وره‌ها دوای په‌سندكردنی یاسای پاراستنی خێزانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد له‌گه‌ڵ جهختكردنهوهشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژن ببێته به‌شێك له كایه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قۆناغی دوایش داعشدا.
به‌غداد، ٢٥ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- ئه‌مڕۆ نێرده‌ی نه‌ته‌وە یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكاری دژه‌تیرۆر كۆبونه‌وه‌یه‌كیان له به‌غداد ئه‌نجامدا بۆ به‌وردی تاوتوێكردنی یارمه‌تیی هه‌مه‌لایه‌نه و دولایه‌نه‌ی دژه‌تیرۆر كه له چوارچێوه‌ی پێویستییه‌كانی یارمه‌تییه ته‌كنیكییه لهپێشینهكانهوه به عیراق دراون و له‌لایه‌ن لێژنه‌ی دژه تیرۆری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشیشه‌وه، به هه‌ماهه‌نگیی چڕ‌وپڕ له گه‌ڵ عیراق، ده‌ستنیشانكراون.