نیویۆرك ، ٣٠ی ئه‌یلولی ٢٠١٥: ئه‌مڕۆ سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، به‌ڕێز بان كی مۆن، چاوی به به‌ڕێز سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق، حه‌یده‌ر ئه‌لعه‌بادی، كه‌وت.
بەغدا، ١٣ی ئەیلول ٢٠١٥ – لەمیانەی دیدارەکەی ئەمڕۆی لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عیراقی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان کوبیش ئامادەیی و هاوکاری تەواوی نەتەوە یەکگرتووەکانی نیشاندا بۆ پێشخستنی پیشەگەرایی و سەربەخۆیی و بێ لایەنیی دامودەزگاکانی هەڵبژاردن لە عیراق.
به‌غدا، ٧ی ئه‌یلولی ٢٠١٥: ئه‌مڕۆ زیاتر له ١٢٠ گه‌وره به‌رپرسی حكومه‌ت، به پارێزگارەکانی ٩ پارێزگای عیراقیشه‌وه، و سه‌ركرده‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و نوێنه‌رانی ١٥ پارێزگای عیراق به‌شدارییان له سیمینارێك به‌ناوی "ده‌سه‌ڵاتپێدان وه‌ك به‌شێك له ئاشته‌وایی نیشتمانی" كرد بۆ تاوتوێكردنی ئه‌وه‌ی كه چۆن ده‌سه‌ڵاتپێدان ده‌بێته مایه‌ی پشتگیریكردن له ئاشته‌وایی نیشتمانی و هه‌روه‌ها له چه‌مك و شێوازه‌كانی فیدرالیزمیش له عیراق .
به‌غدا، ٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز یان كوبیش سه‌ردانی په‌رستگای پیرۆزی لالشی ئێزیدییه‌كانی كرد له شێخان.
به‌غدا، ١ی ئه‌یلولی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق بەڕێز یان كوبیش و نوێنه‌ری یونیسكۆ له عیراق، ئاكسێل پلاسێ، زۆر نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نوسان له پارێزگای نه‌ینه‌وادا. كوشتنی غافڵگیرانه و زیادبوونی كاری تۆقاندن و هه‌راسانكردن و توندوتیژی ئه‌مدواییه‌ی دژی راگه‌یاندكاران به‌ڵگه‌ی زیندووی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدارن كه رۆژنامه‌نوسانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.
به‌غدا، ٣٠ی ئابی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش ستایشی خۆی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ئاشتییانه و بێگرفتانهی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ند و باشوری عیراق ده‌رده‌بڕێت.
به‌غدا، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥:- جێنیشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرجی بوستین توڕه‌یی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كوشتنی ٣ ژنه به‌ربژاره په‌رله‌مانییه‌كه‌ی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌رده‌بڕێت.
به‌غداد، ١٣ی ئابی ٢٠١٥:- جێنشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشهخۆكوژییه كاره‌ساتباره‌كه‌ی بازاڕی جه‌میله‌ی شاری سه‌دری به‌غداد ده‌كات كه بووه مایه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ٤٥ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر كه به داخه‌وه ره‌نگه به‌ره‌و زیادبوونیش بچێت . داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) به‌رپرسیاریی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ربڕیوه.
به‌غدادا،٥ی ئابی ٢٠١٥:- دوێنی كۆنفرانسی "به‌تواناكردنی ژن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریی تیرۆر"، كه بووه مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی چالاكوانانی مافه‌كانی ژنان و به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و توێژه‌ران و ئه‌كادیمییان، به ده‌ركردنی ١٢
به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ جۆرجی بوستینی جێنشینی سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) كه جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی عیراقیشه ده‌ستخۆشی له چاكسازییه پێشنیاركراوه‌كه‌ی حه‌یده‌ر ئهلعهبادیی سه‌رۆك