نیویۆرك - ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به توندی كاره دڕاندانهكانی ئێستای داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )یان له عیراق ریسوا كرد وه‌ك رفاندنی ١٠٠ سه‌ره‌ك هۆزی له ده‌ره‌وه‌ی تكریت له ٢٥ی شوبات و سوتاندنی ٤٥ عیراقی له شارۆچكه‌ی به‌غدادی له ١٧ی شوبات و هیرشه به‌رده‌وامه‌كانی رۆژانه دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی به‌غداد و وێرانكردنی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌و كه‌له‌پوره ئاینی و كهلتورییانهی ناو موزه‌خانه‌ی شاری موسڵ كه هه‌رگیز جارێكی تر په‌یدا نابنه‌وه له‌گه‌ڵ گڕبه‌ردان له هه‌زاران په‌رتوك و ده‌ستنوسی ده‌گمه‌نی په‌رتوكخانه‌ی ئه‌و شاره.
به‌غداد، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه ده‌ربڕی كه باس له بارودۆخی ناوچه‌ی به‌غدادیی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كه‌ن.
(بەغدا/جنێف ) ٢٣/شوبات/٢٠١٥ – لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە ڕۆژی دووشەممە دەرچوو، توندوتیژییە تایەفەگەرییەکانی دژی مافی مرۆڤ لە عیراق بە دۆکومێنت دەکرێت. هەروەها باس لە لاوازبوونی سەروەری یاسا لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە دەکات.
به‌غداد،١٤ی شوباتی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به توندی ئیدانه‌ی غافڵكوژیی شێخ قاسم سوێدان ئه‌لجه‌نابی و پاسه‌وانه یاوه‌ره‌كانی كرد كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كرانه ئامانج .
به‌غداد، ٧ی شوباتی ٢٠١٥:- له رێوڕه‌سمی كۆتاییهاتنی "هه‌فته‌ی پێكه‌وه‌ژیانی ئاینی "، كه له‌لایه‌ن (یونامی) به‌هاوكاریی وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف و كاروباری ئاینیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی عیراق رێكخرابوو ، سه‌ركرده ئاینییه‌كانی هه‌موو بیروباوه‌ڕه‌كان هه‌مان په‌یامه‌كه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانیان بۆ گفتوگۆ و ئاشتی دووپاتكرده‌وه له‌پێناو گه‌شه‌دان به ئاشته‌وایی نیشتمانی و شه‌ڕی دژی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام).
به‌غداد، ٣١ی كانونی دووه‌می ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به‌شداری له رێوره‌سمی كردنه‌وه‌ی هه‌فته‌ی سازان له نێوان ئاینهكاندای كرد كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئیسلامی عیراقی و ده‌زگای حه‌كیمه‌وه رێكخرابوو. شایانی باسیشه ئه‌م جۆره چالاكییه ساڵانه له سه‌رتاسه‌ری جیهاندا له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی شوباتدا ئه‌نجام ده‌درێت.
بەغدا، ٢٩/کانوونی دووەم/٢٠١٥ – نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عیراق، نیکۆلای ملادینۆڤ دەستخۆشی لە حکومەتی عیراق دەکات بۆ دەرکردنی بڕیاری لێکۆڵینەوەی چڕ‌وپڕ سەبارەت بە دەنگۆی کۆمکوژی ژمارەیەک هاووڵاتی مەدەنی لەلایەن چەند گروپێکی چەکداروە لە گوندی بەروانە لە پارێزگای دیالە.
به‌غداد، ٢٥ی كانونی دووه‌می ٢٠١٥:- دوای به‌ستنی مێزگرده‌كه‌ی به‌غداد له ٢٦-٢٧ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٤ له نێوان لایه‌نه سیاسیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه عیراقییه‌كاندا سه‌باره‌ت به یه‌كڕیزیی نیشتمانی و ئه‌نجامدانی به‌دواداچوونی دواتریش بۆ راسپارده‌كانی ئه‌و مێزگرده، ئه‌مڕۆ له كه‌ربه‌لا نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ سه‌رپه‌رشتی یه‌كێك له زنجێره مێزگردهكانی كرد له گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵگا و سه‌ركرده ئاینییه‌كان و سهرهۆزهكان و پیاوانی ئاینی له پارێزگاكانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف و بابل. مێزگردی دووه‌میش وا بڕیاره كه له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می مانگی شوباتدا له به‌سڕه ئه‌نجام بدرێت.
هەولێر، 14ی کانوونی دووەمی 2015: نەتەوە یەکگرتووەکان وهاوکارانی کاردەکەن بۆ دەست نیشانکردنی پێویستیەکانی سەدان خێزانی ئاوارە لە ئەنجامی شەڕوشۆڕەوە لە شارۆچکەی گەمارۆدراوی پێشووی زلوعیە، لە باکوری بەغدا.
نزیکەی نیوەی هەموو ئاوارە عێراقیەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراقن
هەولێر، ڕۆژی ٢٣ی دیسەمبەر – حکومەتی هەرێمی کوردستان و نەتەوە یەکگرتووەکان بەرەوپێشوەچوونێکی باشیان بەدەست هێناوە لە مانگەکانی ڕابردوو بۆ وەڵامدانەوەی پێویستیەکانی ئاوارە ناوەخۆییەکان و ئەوان دەست نیشانی داواکاریەکی بەپەلەی ١٥٢،٢ ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی دەکەن بۆ پاڵپشتی کردنی دارایی بۆ پڕکردنەوەی پێویستە سهرهکیەکانی نزیکەی ملیۆنێك ئاوارەی عێراقی لەسەرتاسەری هەرێمی کوردستانی عێراق وەکو بەشێك لە چاوپیاخشاندنەوەیان بە پلانی وەڵامدانەوەی بەپەلەی ٢.