به‌غدا، ١ی ئه‌یلولی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق بەڕێز یان كوبیش و نوێنه‌ری یونیسكۆ له عیراق، ئاكسێل پلاسێ، زۆر نیگه‌رانن سه‌باره‌ت به سه‌لامه‌تیی رۆژنامه‌نوسان له پارێزگای نه‌ینه‌وادا. كوشتنی غافڵگیرانه و زیادبوونی كاری تۆقاندن و هه‌راسانكردن و توندوتیژی ئه‌مدواییه‌ی دژی راگه‌یاندكاران به‌ڵگه‌ی زیندووی هه‌ڕه‌شه‌ی مه‌ترسیدارن كه رۆژنامه‌نوسانی ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) رووبه‌رووی ده‌بنه‌وه.
به‌غدا، ٣٠ی ئابی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش ستایشی خۆی سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی ئاشتییانه و بێگرفتانهی خۆپیشاندانه‌كانی ناوه‌ند و باشوری عیراق ده‌رده‌بڕێت.
به‌غدا، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥:- جێنیشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرجی بوستین توڕه‌یی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كوشتنی ٣ ژنه به‌ربژاره په‌رله‌مانییه‌كه‌ی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌رده‌بڕێت.
به‌غداد، ١٣ی ئابی ٢٠١٥:- جێنشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشهخۆكوژییه كاره‌ساتباره‌كه‌ی بازاڕی جه‌میله‌ی شاری سه‌دری به‌غداد ده‌كات كه بووه مایه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ٤٥ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر كه به داخه‌وه ره‌نگه به‌ره‌و زیادبوونیش بچێت . داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) به‌رپرسیاریی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ربڕیوه.
به‌غدادا،٥ی ئابی ٢٠١٥:- دوێنی كۆنفرانسی "به‌تواناكردنی ژن بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی كاریگه‌ریی تیرۆر"، كه بووه مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی چالاكوانانی مافه‌كانی ژنان و به‌رپرسانی حكومه‌ت و په‌رله‌مانتاران و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و توێژه‌ران و ئه‌كادیمییان، به ده‌ركردنی ١٢
به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ جۆرجی بوستینی جێنشینی سه‌رۆكی نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوووه‌كان بۆ هاوكاریكردنی عیراق (یونامی) كه جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی عیراقیشه ده‌ستخۆشی له چاكسازییه پێشنیاركراوه‌كه‌ی حه‌یده‌ر ئهلعهبادیی سه‌رۆك
به‌غداد، ٣ی ئابی ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه ده‌رده‌بڕێت كه باس له كوژرانی ٤٠ مه‌ده‌نی و برینداربوونی ٣٠ی تر ده‌كه‌ن له ئه‌نجامی هێرشێكی ئاسمانی له ٣١ی ته‌موزدا بۆ سه‌ر شاری
به‌غداد، ٢ی ئابی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ ساڵیادی كاره‌ساتی دڵته‌زێنی شه‌نگاله كه تیایدا نزیكه‌ی ٢٠٠ هه‌زار مه‌ده‌نی ، زۆربه‌یان یه‌زیدی بوون له‌گه‌ڵ شه‌به‌كی شیعه و توركمان و كریستانیش روویان له چیای شه‌نگال كرد دوای داگیركردنی ناوچه‌كانی شه‌نگال و و ته‌له‌عفه‌ری پارێزگای نه‌ینه‌وا له‌لایه‌ن
به‌غداد، ١٨ی ته‌موزی ٢٠١٥:- سه‌باره‌ت به‌و كۆمكوژییهی كاره‌ساتباره‌ی كه بووهمای مایه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ده‌یان خانه‌واده‌ی بێ‌تاوان كه سه‌رقاڵی ئاماده‌كاری بوون بۆ پێشوازیكردن له جه‌ژنی ره‌مه‌زانی پیرۆزی كۆتایی مانگی ره‌مه‌زان، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ئه‌وپه‌ڕی نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی.
به‌غدا، ١٦ی تەمموز ٢٠١٥:- بەناوی ئاژانسەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش پیرۆزبایی لە خەڵک و حکومەتی عیراقی دەکات بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز، کە لە هەمان کاتدا کۆتایی مانگی ڕەمەزانی پیرۆزیشە.