بەغدا، ٢٣ ئۆکتۆبەری ٢٠١٤: نەتەوە یەکگرتووەکان داوای ٢،٢ ملیار دۆلاری ئەمەریکی کردووە بۆ پڕکردنەوەی پێویستیەکانی پاراستن و مرۆیی بۆ ٥،٢ ملیۆن خەڵك لە ناوچەکانی زیان بەرکەوتووی ململانێکان لە عێراق.
دهۆك، ٢٤ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٤: سەرچاوەی زیاتری بەپەلە پێویستن بۆ دەستنیشانکردنی پێویستیەکانی ٥،٢ ملیۆن خەڵك لەسەرتاسەری عێراق، نێردەیەکی هاوبەش لەلایەن ڕێکخراوی هاوکاری ئیسالمی و نووسینگەی ڕێکخستنی کاروباری مرۆیی کۆتایی پێهات.
به‌غدا، ١٨ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له‌و رێككه‌وتنه كرد كه ئه‌مڕۆ به پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته بۆشه‌كانی ناوخۆ و به‌رگری و گه‌شتیاری و كۆچ و كاروباری ژنان له‌گه‌ڵ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنه‌كانی جێگری سەرۆک وه‌زیران و وه‌زیری ده‌وڵه‌ت و رۆشنبیری و دارایی و هه‌روه‌ها سوێندخواردنی وه‌زیره كورده‌كان به ئه‌نجام گه‌یشت.
به‌غداد، ١٥ تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ به‌بۆنه‌ی بڕیاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی ژماره ١٣٢٥، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به‌شداری له كۆڕبه‌ندێك كرد كه له باره‌گای یونامی رێكخرابوو كه تێیدا نوێنه‌رانی رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و سه‌ركرده ژنه‌كان بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی گه‌رم سه‌باره‌ت به كۆمه‌ڵێك بابه‌تی په‌یوه‌ست به گه‌شه‌پێدانی مافه‌كانی ژنان و یه‌كسانیی جێنده‌رییه‌وه بانگهێشت كرابوون.
هه‌ولێر، ١٢ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٤- ئه‌مڕۆ، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق به‌ڕێز نیكۆلای ملادینۆف له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی عیراق كۆبووه‌وه . هاركاریكردنی به‌رده‌وامی نێوان هه‌رێمی كوردستانی عیراق و حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ته‌وه‌ری سه‌ركی كۆبوونه‌وه‌كه بوو وێڕای باسكرنی ئه‌و بارگرانیه مرۆییه‌ی كه‌وتۆته سه‌ر شانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌روه‌ها به‌ڕێزیان وێنه‌یه‌كی له راپۆرتێك وه‌رگرت كه په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رباره‌ی ره‌وشی ناله‌باری شاری كۆبانی له سوریا ، ئاماده‌ی كردبوو.
به‌غدا، ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له بڕیاری ژماره ٢١٧٨ كرد له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نه ئاسایشه‌وه به‌كۆی ده‌نگ په‌سندكرا و تێیدا ئیدانه‌ی په‌ڕگیریی توندوتیژیی كرا‌و داواش له وڵاتان كرا كه بۆ پێش‌گرتن له گه‌شتكردن و پشتگیریكردنی شه‌ڕكه‌ره بیانییه‌كان به‌یه‌كه‌وه كار بۆ جێبه‌جێكردنی یاسا و رێوشوێنه‌كان بكه‌ن.
به‌غدا، ٢٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- دوای زانینی گرتن و ئه‌شكه‌نجه‌دان و كوشتنی دڕندانه‌ی خاتو ئه‌لنوعه‌یمی له ماڵه‌كه‌ی خۆی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "كوشتنی خاتو سه‌میره ئهلنوعهیمیی پارێزه‌ری به‌ناوبانگی مافه‌كانی مرۆڤ له موسڵ به‌به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه تاوانێكی قێزه‌ونی تری داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)ه دژی خه‌ڵكی عیراق".
هه‌ولێر، ١٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٤: راپۆرتێكی نوێ ئه‌ورۆ بڵاوكرایه‌وه له‌لایه‌ن ئاژانسه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و رێكخراوه ناحكومییه‌كان و رێكخراوه‌كانی په‌ره‌پێدانی راگه‌یاندن كه ئاماژه به گرنگی ده‌ستگه‌یشتن به زانیاری بۆ كۆمه‌ڵگاكانی عیراقی و توانایان بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ قه‌یرانی مرۆیی ئێستا ده‌كه‌ن.
به‌غدا، ١٤ی ئه‌یلولی ٢٠١٤- دوای سه‌ردانێكی سێ رۆژی بۆ عیراق، به‌رپرسی كاروباری مرۆیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان خاتوو ڤالێری ئامۆس ئه‌مڕۆ وتی" پێش هاتنی وه‌رزی زستان پشتگییكردنی زیاتر پێویسته بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له شوێنی خۆیان به هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌كان ئاواره بوون و هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگه خانهخۆیانهش كه یارمه‌تی پێشكه‌ش ئاواره‌كان ده‌كه‌ن"
به‌غدا، ١٣ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له بڕیاره‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عیراق، به‌ڕێز حه‌یدەر ئه‌لعه‌بادی، ده‌كات له بڕیاری راگرتنی هێرشی ئاسمانی له ناوچه مه‌ده‌نییه‌كان به‌وانه‌شه‌وه كه تائێستاش له‌ژێر ده‌ستی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام)دان له‌گه‌ڵ داواكردنیشی بۆ پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان. هه‌روه‌ها ستایشی حكومه‌تی عیراق و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و سه‌ركرده ئاینییه‌كان و خه‌ڵكی خانه‌خوێی كرد بۆ دابینكردنی خواردن و په‌ناگه و خزمه‌تی پزیشكی بۆ خه‌ڵكی لێقه‌وماو و ئاواره ناوخۆییه‌كان.