بەغدا، ٢١ی ئادار ٢٠١٥- لە ڕۆژی جیهانی نەورۆزدا، جێگری نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عیراق، بەڕێز جۆرجی بوستین گەرمترین ڕیزوسڵاوی تیمی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاڕاستەی ئەو خەڵکانە دەکات کە یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە. هەروەها داوا لە هەموو هاووڵاتیانی عیراقی دەکات کە ڕووبەڕووی هەموو ئەو مەترسییانە ببنەوە کە داهاتووی عیراق دەخەنە مەترسییەوە.
یادكردنه‌وه‌ی ساڵانه‌ی نه‌ورۆز هه‌لێكی زێڕینه بۆ به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵك بۆ ئاهه‌نگگێڕان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆ و نیشاندانی رێزی دوولایه‌نه. ئه‌و رۆژه كاتی هاوئاهه‌نگی و یه‌كگرتنه له نێوان گه‌له‌كاندا كه ئه‌مه‌ش له كاتی شه‌ڕدا گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
نیویۆرك ٨ی ئاداری ٢٠١٥: دوای بیستنی هه‌واڵی ته‌ختكردنی شاری حه‌زه‌ری باكوری عیراق له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) ه‌وه، كه شوێنه‌وارێكی كۆنی ناو لیستی شوێنه‌واره جیهانییه‌كانی رێكخراوی یونیسكۆیه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به درێژه‌كێشانی وێرانكردنی شوێنه‌واره كۆنه‌كان سكرتێری گشتی توڕه‌ییی و بێزاری خۆی ده‌ربڕی.
به‌غدا - هه‌ولێر، ٨ی ئاداری ٢٠١٥- نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داوای خێراتر كردنی كۆششه‌كان ده‌كات بۆ به‌هانا چوون و دابینكردنی پێداویستییه‌كانی نزیكه‌ی ١.٣ ملیۆن ئافره‌تی عیراقی له‌و ناوچانه‌ی کە توندیژیی به خۆیانه‌وه ده‌بینن.
نیویۆرك ٦ی ئاداری ٢٠١٥: سكرتێری گشتی به‌وپه‌ڕی توندییه‌وه ئیدانه‌ی درێژه‌كێشانی كاره‌كانی تیرۆر و پێشێلكارییه‌كانی مافه‌كانی مرۆڤ له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )ه‌وه ده‌كات به‌و هه‌ڵمه‌ته پلان بۆدانراوهشهوه كه دژی كه‌له‌پووری عیراق ئه‌نجامی ده‌دات وه‌ك هێرشه‌كه‌ی ئه‌مدواییه‌ی بۆ سه‌ر شوێنه‌واره‌كانی نه‌مرود.
بەغدا، ٢ی ئادار ٢٠١٥ – نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان، بەڕێز نیکۆلای ملادینۆڤ داوا لە هەموو هێزە چەکدارەکان لە تکریت دەکات کە ئەوپەڕی توانای خۆیان بخەنەگەڕ بۆ لێنەدانی هاووڵاتیانی مەدەنی و پاراستنی ئاسایش و سەلامەتییان بە پێی پێوەرە جیهانییەکان.
نیویۆرك - ٢٧ی شوباتی ٢٠١٥: ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به توندی كاره دڕاندانهكانی ئێستای داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام )یان له عیراق ریسوا كرد وه‌ك رفاندنی ١٠٠ سه‌ره‌ك هۆزی له ده‌ره‌وه‌ی تكریت له ٢٥ی شوبات و سوتاندنی ٤٥ عیراقی له شارۆچكه‌ی به‌غدادی له ١٧ی شوبات و هیرشه به‌رده‌وامه‌كانی رۆژانه دژی خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی به‌غداد و وێرانكردنی به ئه‌نقه‌ستی ئه‌و كه‌له‌پوره ئاینی و كهلتورییانهی ناو موزه‌خانه‌ی شاری موسڵ كه هه‌رگیز جارێكی تر په‌یدا نابنه‌وه له‌گه‌ڵ گڕبه‌ردان له هه‌زاران په‌رتوك و ده‌ستنوسی ده‌گمه‌نی په‌رتوكخانه‌ی ئه‌و شاره.
به‌غداد، ٢٤ی شوباتی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه ده‌ربڕی كه باس له بارودۆخی ناوچه‌ی به‌غدادیی پارێزگای ئه‌نبار ده‌كه‌ن.
(بەغدا/جنێف ) ٢٣/شوبات/٢٠١٥ – لە ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کە ڕۆژی دووشەممە دەرچوو، توندوتیژییە تایەفەگەرییەکانی دژی مافی مرۆڤ لە عیراق بە دۆکومێنت دەکرێت. هەروەها باس لە لاوازبوونی سەروەری یاسا لە چەند ناوچەیەکی ئەو وڵاتە دەکات.
به‌غداد،١٤ی شوباتی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به توندی ئیدانه‌ی غافڵكوژیی شێخ قاسم سوێدان ئه‌لجه‌نابی و پاسه‌وانه یاوه‌ره‌كانی كرد كه له‌لایه‌ن چه‌ند چه‌كدارێكی نه‌ناسراوه‌وه كرانه ئامانج .