به‌غداد، ٥ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- له‌كاتێكدا پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت له عیراق خه‌ریكه له دواواده ده‌ستوورییه‌كه‌ی نزیك ده‌بێته‌وه، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ هانی هه‌موو پارته سیاسییه‌كان ده‌دات بۆ به‌ره‌وپێشچوون به گیانی چاره‌سه‌رانه له به‌په‌له كۆتاییهێنان به گفتوگۆیه‌كان سه‌باره‌ت به به‌رنامه وتیمی حكومه‌ت.
به‌غداد، ٢ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ داوای ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی سه‌ربه‌خۆ و گشتی له ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراق ده‌كات بۆ دیاریكردنی چاره‌نوسی ئه‌و سه‌رباز و كارمه‌نده سه‌ربازییانه‌ی تر كه به كۆمه‌ڵ له چادرگه‌ی سبایكه‌ر له ١٢ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤ له‌لایه‌ن داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) و گرووپه چه‌كداره وابهستهكانییهو كوژراون و تا ئێستاش چاره‌نوسیان دیار نییه.
نیویۆرك ٢ی ئه‌یلولی ٢٠١٤: به‌ڕێز سكرتێری گشتی ده‌ستخۆشی له شكاندنی گه‌مارۆی سه‌ر شارۆچكه‌ی ئامرلیی عیراق ده‌كات له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی عیراق و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و هێزی تره‌وه به پاڵپشتی هێرشی ئاسمانیی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا. له راستیدا شكاندنی ئه‌م گه‌مارۆیه توانی پێش به كاره‌ساتی مرۆیی و پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ بگرێت.
به‌غداد، ٢ی ئه‌یلولی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ به‌چڕی چاودێریی ته‌واوبوونی پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كات و له كۆبوونه‌وه‌شی له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عیراقییه‌كاندا شێلگیرانه‌ش له به‌شداریپێكردنی ره‌وایانه‌ی ژنان و كهمینهنهتهوهكان له حكومه‌تی تازه‌ی عیراقدا هانیان ده‌دات.
هه‌ولێر، 28 ئاب: به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان (UNDP) له عێراق، ئاده‌م عه‌بدولمه‌ولا، ئه‌مڕۆ چاویكه‌وت به پارێزگاری دهۆك، فه‌رهاد ئه‌مین ئه‌تروشی، بۆ گفتوگۆكردن سه‌باره‌ت به هاوكاری بۆ ئاواره ناوخۆییه‌كان و ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی پێشوازییان له ئاواره‌كان كردووه، وه ڕێككه‌وتنێكی واژۆكرد له گه‌ڵ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی ژێر زه‌وی بۆ هه‌ڵكه‌ندنی دوو بیری ئاو بۆ خزمه‌تكردنی 1000 ئاواره‌ی ناوخۆیی زیانلێكه‌وتوو له ناوچه‌ی داوودیه له دهۆك. هه‌روه‌ها سه‌ردانی كامپی ئاواره سوورییه‌كانی له دۆمیز و ئاواره ناوخۆییه‌كانی له ناوچه‌ی شاریا له دهۆك كرد.
نزیكه‌ى 1,800,000 كه‌س ئاواره‌بوون له عیراق له سالى 2014
هه‌ولێر، 30/8/2014 - حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان پڕۆسه‌یه‌كى هاوبه‌شیان ئه‌نجامدا به مه‌به‌ستى زانینی ژماره‌ى سه‌ره‌تایى ئاواره‌كان له هه‌رێمى كوردستان، و ده‌ركه‌وت كه هه‌ر له سه‌ره‌تاى ساڵى 2014 تاكو ئێستا نزیكه‌ى 850,000 كه‌س له ناوچه جیاجیاكانى عیراق بۆ هه‌رێمى كوردستان ئاواره‌بوون، به‌شى زۆرى ئه‌م ژماره‌یه له پارێزگاى دهۆك نیشته‌جێبوونه كه رێژه‌ى 64% له كۆى ژماره‌ى ئاواره‌كان پێكده‌هێنێت.
به‌غداد، ٢٠ی ئابی ٢٠١٤:- وێڕای ده‌ربڕینی نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به توندوتیژییه‌كانی ئه‌مدواییه دژی ئه‌ندامانی سوننه له پارێزگای به‌سڕه‌دا، ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی " له‌راستیدا من به‌تایبه‌تی كاره‌كانی رفاندن و كوشتنه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی چه‌ندان ناوچه‌ی جیاوازی پارێزگای به‌سڕه رایانچڵهكاندم".
به‌غداد، ٢٣ی ئابی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ زۆر نیگه‌رانه سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی باس له بارودۆخی نامرۆیی دانیشتوانی شارۆچكه‌ی ئامرلیی باكوری عیراق ده‌كه‌ن كه ماوه‌ی دوو مانگه به‌هۆی ئابڵۆقه‌ی چه‌كدارانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) ه‌وه به‌ده‌ست بێئاوی و بێ خوراكییهوه ده‌ناڵێنن.
ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یونیسكۆ ، ئیرینا بۆكۆڤا، نیگه‌رانی خۆی سه‌باره‌ت به كوشتنی وێنه‌گر عه‌لا ئێدوار ده‌ربڕی له نه‌ینه‌وای باكوری عیراق له ٢٤ی كانونی یه‌كه‌م و داوای گرتنه‌به‌ری رێوشوێنیشی كرد بۆ باشكردنی سه‌لامه‌تیی كاركه‌رانی راگه‌یاندن له وڵات‌دا.
به‌غداد/١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ٣ی نیسان ده‌كات له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدرالییهو.