٣١ ئایار ٢٠٢٠: هەولێر - ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچ و ناوەندی ئاڵنگارییەکانی یاسایی جیهانی لە کۆلێژی یاسا لە زانکۆی یەڵ ڕاپۆرتێکی نوێی بڵاوکردەوە کە بۆچوونی کۆمەڵگا بۆ پۆلیس و ئاسایش هەڵەدەسەنگێنێت لە سێ کۆمەڵگا لەسەرتاسەری عێراق.
هەوڵیر- تاکو ١٣ی ئایار، ٣٠٣٢ حالەتی کۆڤید-١٩دووپات کراوەتەوە وەهەروەها ١١٥ حالەتی مردن لە عێراق ڕاگەیەنراوە. ئەو ڕێکارانەی کە حکومەتی عێراقی گرتیەبەر بووە هۆی دامرکاندنەوەی بڵاوبونەوەی کۆڤید-١٩- کە بریتی بوون لە قەدەغەی هاتوچۆ، داخستنی قوتابخانەکان، وەهەروەها سنوردارکردنی گەشت کردن بۆ ناوەوەی ووڵات و بە نێو وولاتیشدا - کە بووە مایەی کەم کردنەوەی سەعاتەکانی کارکردن یان داخستنی زۆربەی کۆمپانیا بچوکەکان. لە کاتێکدا، حکومەت دەستی کرد بە ئاسانکاری سنورداریەکان لە چەند ناوچەیەکی دیاری کراودا. کاریگەری ئابوری کۆڤید-١٩ وا پێشبینی دەکرێت کەوا سەخت بێت.
هەولێر — پارێزگای ئەنبار کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای عێراقەوە گەورەترين پارێزگایە لە وڵات‌دا لەڕووی ڕووبەرەوە. لە سەرەتای ساڵی ٢٠١٤، دەوڵەتى ئيسلامى لە عێراق و شام (داعش) پارێزگای ئەنباری داگیرکرد کە پێشتر لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق دابوو. ئەمەش بووە هۆی هەڵاتنی نزیکەی نيو مليۆن كەس لە ژێر دەسەڵاتی داعش لەنێوان كانوونى دووەم و ئاياری ٢٠١٤دا. وە دووەم شەپۆلى ئاوارەبوون لە ساڵی ٢٠١٦ دا ڕوویدا، كاتێك کە هەڵمەتە سەربازییەکان گەیشتنە ناوچەکە بۆ دەرکردنی داعش.
به‌غدا، ٣ی ئاداری ٢٠٢٠:- ئێستا وتاری رقوكیناوی له‌سه‌رتاسه‌ری جیهاندا به‌شێوه‌یه‌ك ته‌شه‌نه‌ی كردووه كه نه‌ك هه‌ر بووه‌ته ئامڕازێك بۆ ده‌ربڕینی رقوكینه بەرامبەر خه‌ڵكی بیانی و ره‌گه‌زپه‌رستی و نالێبورده‌یی ، به‌ڵكوو بووه‌ته كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ش. (به‌گوێره‌ی پێناسه‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ وتاری رقوكیناوی: هه‌ر جۆره وتارێک، چی به نووسین چی به هه‌ڵسوكه‌وت، كه زمانی زبر یان سووكایه‌تی و یانیش جیاكاری دژی یه‌كێك یان كۆمه‌ڵێك له‌سه‌ر بنه‌مای ئاین یان ره‌گه‌ز یان نه‌ته‌وه یان ره‌نگ یان جێنده‌ر یان هه‌ر بوارێكی تر به‌كار بێت). نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان پشتگیری له وڵاته ئه‌ندامه‌كانی ده‌كات بۆ لێكۆڵینه‌وه له هۆكار و پاڵنه‌ره سه‌ره‌كییه‌كانی وتاری رقوكیناوی و به‌شێوه‌یه‌كی كاریگه‌رانه‌ش له‌سه‌ر ئه‌م جۆره وتارانە له كۆمه‌ڵگادا دێته ده‌نگ. چاره‌سه‌ركردنی دیارده‌ی وتاری رقوكیناوی دبێته مایه‌ی گه‌شه‌دان به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئاشتیخواز و گشتگر و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان و كه‌مینه‌كان و پێشێلكارییه‌كانی تری مافه‌كانی مرۆڤیش هه‌روه‌ك چۆن رۆڵی سه‌ره‌كیش له له روبه‌روبوونه‌وه‌ی تاوانه قێزه‌ونه‌كان و هه‌تتا بگره تیرۆریش ده‌بینێت.
سەلاحەدین، ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠١٩ – نێردەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ هاریکاری عێراق بە هاریکاری لێژنەی پێکەوە ژیان و ئاشتی جڤاکی و کۆمەڵەی هیوای عێراقی لە ماوەی نێوان ١٩ تا ٢١کانونی یەکەمی ٢٠١٩ و لە چوارچێوەی پرۆژەی "گەنجانی عێراق : پێشەنگ لە گفتوگۆ و سەقامگیریی" سەکۆیکارێکیان لە پارێزگای سەلاحەدین بۆ کۆمەڵێ گەنجی عێراقی ڕێکخست.
له‌مدواییه‌دا، ٢٤ گه‌نج، كه نوێنه‌رایه‌تیی گه‌نجانی پارێزگای كه‌ركوكیان ده‌كرد، له شاری كه‌ركوك به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه بۆ تاوتوێكردنی دیدی گه‌نج وه‌ك پرسی سه‌ره‌كییان له‌و پارێزگایه‌دا.
بەغداد — لە ڕۆژى چوارشەممە ٤ی کانوونی یەکەم، دروستکەرانی گەنجی فیلمی سینەمایی لەسەر تاسەری عێراق كارەکانیان پێشكەش كرد لە ڤیستیڤاڵی فیلمی سینەمایی سەر بە پۆلیسی کۆمەڵگەیی لە بەغداد. ڤیستیڤاڵەکە کە لەلایەن ڕێكخراوى نێودەوڵەتى كۆچ لە ميوانخانەى ئەلرەشييد ڕێکخراوە، بۆنەیێك بوو بۆ پێشكەش کردنی ١٥ فليمى كورت بۆ دیاریکردنی كاريگەريى پۆلیسی کۆمەڵگەیی لەسەر شار‌و شارۆچكە جياوازەکان.
تێگەیشتن لە مافی نیشتمانی و نێودەوڵەتی بۆ مسۆگەرکردنی دادگایی‌کردنی دادپەروەرانە " ئەنجام دا. لە خولەکەدا ٨ پارێزەری بەرگریکار، کە ٥یان ژن بوون، بەشدارییان کرد کە دواتر گفتوگۆیەکی گەرموگوڕیش لە لایەن سەرجەم بەشداربووانەوە ئەنجام درا. شایانی باسە کە ئەم ڕاهێنانەکە دواترینە لەو زنجیرە خولانەی کە ئەو نووسینگەیە ئەمساڵ بو ئەو سەندیکایە لە کەرکووک ئەنجامی داون.
هەولێر- ڕێكخراوی نێودەوڵەتی کۆچ، نێردەی له‌خۆگرتنی یادی ڕۆژی جیهانی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتی به‌رز ڕاگرت به ڕاگەیاندنی یەكەم ستراتیژی ڕێكخراوەكە بۆ له‌خۆگرتنی كەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت لە سەرتاسەری ووڵات بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یارمه‌تیده‌رێك بۆ بۆ حكوومه‌ت له دروستكردنی به‌رنامه‌گه‌لێك بۆ پاڵپشتیكردنی كۆچبه‌رانی خاوه‌ن پێداوویستیی تایبه‌ت.
هەولێر – داعش ڕوبەرێکی زۆر گەورەی لە زەویەکانی عێراقى داگير كرد لەنێوان ٢٠١٤ و ٢٠١٧. بەپێی دواين ڕاپۆرتی ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆج، کاریگەریەکانی ئەم داگیرکاریە هێشتا هەستی پێدەكرێت لە زۆربەی ناوچە گوندنشینەکان. بەرهەمهێنانى كشتوكاڵیان لەلایەن داعشەوە بەكار هاتووە وەك سەرچاوەيێكى بانگەشەی سياسى و داهات، يان وێرانیان کردوون كاتێك ناچارکران ئەوناوچانە بەجێ بهێڵن.