به‌غدا, ٢٢ ى ئابى ٢٠١٧ ـ حکومەتی عێراق و دامەزراوەی کۆمەککردن بۆ سەقامگیرکردن (FFS) ی سەر بە (UNDP) بە شێوەیەکی فەرمی لە ئاهەنگێکدا دوێنێ لە موسڵ دووبارە وێستگەی پاڵاوتنی ئاوی (القصور)ی کردەوە
به‌غدا، ١٠ ی تەمموز 2017 – نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عێراق به‌ڕێز یان كوبیش له ناخی دڵیه‌وه پیرۆزبایی له گه‌ل و حكومه‌تی عێراق ده‌كات به‌بۆنه‌ی ئازادكردنی موسڵ له ده‌ست تیرۆریستانی داعش . به‌ڕێزیان ڕایگەیاند کە ئەم سەرکەوتنە هەلێکی زۆر باش بۆ عیراق فەراهەم دەکات تاکو سەرلەنوێ بەهێز و یەکگرتوویی هەڵسێتەوە. بەڕێزیان دووپاتیشی كرده‌وه كه‌وا هه‌رگیز شه‌ڕی دژی تیرۆر به خاپوورکردنی داعش له موسڵ كۆتایی نایه‌ت به‌ڵكو هێشتا بۆ هه‌ڵسانه‌وه و فه‌راهه‌مكردنی ئاشتی هه‌میشه‌یی عیراق پێویستی به كاری زیاتر هه‌یه.