به‌غداد، ٢٠ی ته‌موزی ٢٠١٤:- دوابه‌دوای بڵاوبونه‌وه‌ی راپۆرته‌كان سه‌باره‌ت به هه‌ره‌شه‌كردن و چه‌وساندنه‌وه‌ی راسته‌وخۆی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) و گروپه وابه‌سته‌كانی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ به‌توندی چه‌وساندنه‌وه‌ی كه‌مینه ئاینییه‌كانی موسڵ و پارێزگای نه‌ینه‌وا ، به مه‌سیحی و شیعه و شه‌به‌ك و توركمان و ئێزیدیشه‌وه، له‌قاو ده‌دات و شه‌رمه‌زاری ده‌كات.
سلێمانی، ٢٣ی ته‌موزی ٢٠١٤:- جێگری نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق و هه‌ماهه‌نگسازی نشینگه و مرۆیی ، د. جاكلین بادكۆك، سه‌ردانێكی دوو رۆژی بۆ پارێزگای سلێمانی ئه‌نجامدا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دروستكردنی په‌ناگه‌یه‌ك له شاری چه‌مچه‌ماڵ كه زیاتر له ١٥٠٠ خانه‌واده‌ی ئاواره له‌خۆگرتووه.
به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ و نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ توندوتیژی سێكسی له‌كاتی شه‌ڕدا، خاتو زه‌ینه‌ب هاوا بانگورا وتیان "ئێمه زۆر زۆر نیگه‌رانین سه‌باره‌ت به‌و راپۆرتانه‌ی كه باس له توندوتیژی ده‌كه‌ن، به ئی سێكیشهوه ، دژی ژنان و كچان و كوڕانی كه‌مینه‌كانی عیراق ".
به‌غداد، ١٠ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ سه‌باره‌ت به لێشاوی ئاواره‌بوونی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی دوایی، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ وتی "له ئه‌نجامی شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی پێشمه‌رگه و تیرۆریستانی داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) له باكوری عیراق، سه‌دان هه‌زار خه‌ڵك تووشی ئاواره‌یی و ده‌ربه‌ده‌ری بوون و پێویستیشیان به یارمه‌تیی به‌په‌له هیه".