سنونێ / چیای شەنگاڵ، ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠١٧، لەدوای هێرشی (داعش) بۆ سەر موسڵ، زیاتر لە ٢٧٥،٠٠٠ کەس لە دانیشتووانی چیای شەنگاڵ – تیادا زۆرینەیەکی گەورەی یەزیدی – لە ماڵەکانیان بە زۆر دەرکران. شوێنی نشینگەی یەزیدیەکان یان ئەوەتا بە شێوەیەکی نەخشە بۆ داڕێژراو ڕووخێنران یان ئەوەتا لە لایەن جەنگاوەرەکانی (داعش)ەوە دەستیان بەسەردا گیرا. تەنها لە ناحیەی سنونێ بە مەزەندەیی زیاتر لە ٣٠٠٠ خانوو ڕووخێنراون یان سوتێنراون.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی

لە ڕۆژانی ٢٩ی شوبات و ١ی ئاداری ٢٠١٦، وێرکشۆپێکی ئاستبەرزی تواناسازی لە هەولێر بەسترا. زیاتر لە ٦٠ نوێنەری پارێزگاکانی عێراق و وەزارەتی پلاندانان ئامادەبوون. ئامانجی وێرکشۆپەکە بریتیی بوو لە ناساندنی لایەنی ستراتیجی بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بەرگەگرتنی ئاوەدانی و پێشکەوتنی ئابوری بۆ پلاندانان و ستراتیجیەتی پارێزگاکان، وەهەروەها نەخشەدانانی پڕۆسەی گەشەپێدانی پلانی پێشکەوتنی زەمینی بۆ ئاستەکانی نیشتمانی و پارێزگاکان. پلانەکە، کە ناوونیشانەکەی بریتیی بوو لە "چنگخستنی گەشەپێدانی ئاوەدانی بەردەوام لەڕێگەی پێشکەوتنی بەرگەگرتن و ئابوری لە عێراقدا"، چاوەڕواندەکرێت ببیتەهۆی فەراهەمکردنی پێشکەوتنێکی ئاوەدانی هاوسەنگ لە ووڵاتدا.

بڵاوکراوەتەوە لە لێدوانی رۆژنامه‌وانی