به‌غداد، ١٦ی شوباتی ٢٠١٧:- یان كوبیشی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه خوێناوییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی گه‌ڕه‌كی به‌یاعی به‌غدادی كرد.
به‌غدا، عیراق، ١٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- نێرده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ هاریكاریی عیراق (یونامی) به توندی ئیدانه‌ی ته‌قینه‌وه خۆكوژییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی باكوری به‌غدا و هێرشه تیرۆریستییه‌كانی ناوچه‌كانی تری وڵات ده‌كات كه بوونه مایه‌ی كوشتن و برینداركردنی چه‌ندان خه‌ڵكی مه‌ده‌نی.
به‌غداد، ١٣ی ئابی ٢٠١٥:- جێنشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق جۆرجی بوستین به‌توندترین شێوه ئیدانه‌ی هێرشهخۆكوژییه كاره‌ساتباره‌كه‌ی بازاڕی جه‌میله‌ی شاری سه‌دری به‌غداد ده‌كات كه بووه مایه‌ی گیانله‌ده‌ستدانی ٤٥ كه‌س و برینداربوونی ژماره‌یه‌كی زیاتر كه به داخه‌وه ره‌نگه به‌ره‌و زیادبوونیش بچێت . داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) به‌رپرسیاریی خۆی له‌و ته‌قینه‌وه‌یه ده‌ربڕیوه.