به‌غداد، ٢٤ی ئایاری ٢٠١٧:- كۆنفرانسه نیشتمانییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی به‌غداد بووه مایه‌ی به‌یه‌كه‌وه كۆكردنه‌وه‌ی نوێنه‌رانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆ تاوتوێكردنی خۆزگه سیاسییه‌كانی خه‌ڵكی عیراق بۆ قۆناغی دوای داعش (ده‌وه‌ڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) له پێناو گه‌شه‌پێدانی سووده‌كانی ئاشته‌وایی. كۆنفرانسه‌كه ده‌ره‌ئه‌نجامه‌كانی له زنجیره‌یه‌ك مێزگردی پێشووه‌وه هه‌ڵێنجابوو كه له‌سه‌رتاسه‌ری وڵات‌دا له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ و رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانان و پیاوانی ئاینی و سه‌رۆك هۆزه‌كانه‌وه له ٥ مانگی رابردوودا ئه‌نجامدرابوون.
به‌غدا، ١٩ی نیسانی ٢٠١٧:- به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی ساڵی تازه‌ی ئێزیدییه‌وه، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، یان كوبیش، سڵاوی گه‌رمی خۆی بۆ خه‌ڵكی ئێزیدی ده‌نێرێت له عیراقدا.
به‌غدا، ٢٧ی تشرینی یه‌كه‌می ٢١٠٦:- له شانزه‌هه‌مین ساڵیادی ده‌رچوونی بڕیاری ژماره ١٣٢٥ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش و له كۆنفرانسێكی ئاستبه‌رزدا له به‌غدا پێشكه‌وتنه‌كانی " پلانی كارپێكردنی نیشتمانی" به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی سه‌باره‌ت به‌و یاسایه خرانه‌ڕوو.
به‌غدا، ٢٩ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٦:- له كۆنفرانسی توندوتیژیی دژی ژنان له به‌غدا، نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق، بەڕێز یان كوبیش وتی كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان درێژه به پاڵپشتیكردنی قوربانییانی مێیینه‌ی ده‌ستی داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ) ده‌دات و جه‌ختیش له‌سه‌ر لێپێچپینهوه له هه‌موو كاره دڕنده‌كانی گروپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كاته‌وه. ئه‌و هه‌وره‌ها دوای په‌سندكردنی یاسای پاراستنی خێزانی له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق كرد له‌گه‌ڵ جهختكردنهوهشی له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژن ببێته به‌شێك له كایه‌ی سیاسی و سه‌قامگیری و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی قۆناغی دوایش داعشدا.
به‌غداد، ٢١ی تشرینی دووه‌می ٢٠١٥:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق یان كوبیش ده‌ستخۆشی له بڕیاره‌كه‌ی رۆژی هه‌ینیی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات سه‌باره‌ت به داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی عیراق و شام ).
به‌غدا، ٦ی ئه‌یلولی ٢٠١٥:- ئه‌مڕۆی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز یان كوبیش سه‌ردانی په‌رستگای پیرۆزی لالشی ئێزیدییه‌كانی كرد له شێخان.
به‌غدا، ٢٢ی ئابی ٢٠١٥:- جێنیشینی نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق به‌ڕێز جۆرجی بوستین توڕه‌یی خۆی سه‌باره‌ت به هه‌واڵی كوشتنی ٣ ژنه به‌ربژاره په‌رله‌مانییه‌كه‌ی شاری موسڵ له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌رده‌بڕێت.
بەغدا، ١٠ی حوزەیران ٢٠١٥، لەوەتەی ساڵێك لەمەوبەر کە داعش دەستی بەسەر شاری موسڵدا گرتووە، ژیانی ملیۆنان کەسی تێکداوە و خستۆتە مەترسییەوە بەهۆی مەرگەسات و تاوانەکانیان بەتایبەتی لە دژی کەمە نەتەوایەتییەکان، هەندێک لەو تاوانانەش لەوانەیە بچنە چوارچێوەی تاوانی جەنگ و تاوان لە دژی مرۆڤایەتی وەکو ڕووداوی سەربازگەی سپایکەر و هەروەها تێکشکاندنی کەلەپووری کلتوری عیراقی و مێژووی مرۆڤایەتی. هەموو ئەمانە ئەوە دەردەخەن کە هێزی ئاسایشی عیراقی و حەشدی شەعبی و پێشمەرگە و کوڕانی هۆزە سوننیەکان بە هاوکاری لەگەڵ هەوڵی بەردەوامی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و هاوکاران دژی داعش بەمەبەستی کەمکردنەوەی توانا و دوورخستنەوەی تیرۆرستانی داعش.
نیویۆرك ٨ی ئاداری ٢٠١٥: دوای بیستنی هه‌واڵی ته‌ختكردنی شاری حه‌زه‌ری باكوری عیراق له‌لایه‌ن داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عیراق و شام) ه‌وه، كه شوێنه‌وارێكی كۆنی ناو لیستی شوێنه‌واره جیهانییه‌كانی رێكخراوی یونیسكۆیه، هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به درێژه‌كێشانی وێرانكردنی شوێنه‌واره كۆنه‌كان سكرتێری گشتی توڕه‌ییی و بێزاری خۆی ده‌ربڕی.