به‌غداد/١٧ی حوزه‌یرانی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانیی ٣ی نیسان ده‌كات له‌لایه‌ن دادگای باڵای فیدرالییهو.
به‌غداد/٧ی ته‌موزی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ چه‌ندان كۆبونه‌وه‌ی له‌م چه‌ند رۆژه‌ی رابردوودا له‌گه‌ڵ سه‌ركرده عیراقییه‌كان ئه‌نجامدا و هانی هه‌موو لایه‌نه‌كانیشی دا بۆ پابه‌ندبوون به چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران بتوانێت به زوویی كۆببێته‌وه.
به‌غداد، ٨ی ئابی ٢٠١٤:- ئه‌مڕۆ نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكولای ملادینۆڤ ده‌ستخۆشی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كرد له هاندانی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌هاناوه‌چوونی عیراق و یارمه‌تیدان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاره‌كانی دانیشتوان به‌هۆی ئه‌م شه‌ڕانه‌ی ئێستاوه.
به‌غداد، ١١ی ئابی ٢٠١٤:- نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ عیراق نیكۆلای ملادینۆڤ نیگه‌رانی زۆری خۆی سه‌باره‌ت به پێشهاته سیاسییه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی عیراق ده‌رده‌بڕێت و داواشی له سه‌ركرده سیاسییه‌كان كرد كه رێز له به‌رپرسیاریی ده‌ستووری سه‌رۆك كۆمار بگرن.